
زوریخ
19-4-2008:
دەنگی نارەزایەتی
جەماوەری لە مارشێکی بەرفراواندا
لەژیر
درۆشمی مافی مانەوە بۆ هەمووان شەقامەکانی
زوریخی پڕکرد.
ئەحمەد
عەلی سکرتێری فیدراسیۆن سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا لە
پەیوەندیەکی تەلەفونیدا پێ راگەیاندین ئەمرۆ کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا و نۆینەرانی ڕێکخراوە
ئینسانی و پەنابەری و خەڵکی ئازادی خوازی سویسرا مارشێکی گەورەی
جەماوەریان سازدا لە ژیر دروشمی مافی مانەوە بۆ هەموو و نزیک بە 5
هەزار کەس بەشداری تیاکرد.
هەوەها ووتی مارشەکە لە ئیستگای قیتاری سەرەکی شاری زوریخەوە دەستی
پێکرد لە سەنتەری هیلڤاتیا پلاس بە خۆیندنەوەی پەیامی پشتیوانی
نۆینەرانی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان دژ بە سیاسەتی پەنابەری
حکومەتی سویسرا کۆتای هات.
ووتی لەم خۆپیشاندانەدا جەمال کۆشش ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە زمانی ئەڵمانی لەسەر ڕەوشی پەنابەرانی
کوردو عێراقی لە سویسرا ونائەمنی وجەنگ وداگیر کاری عێراق قسەو باس
پێشکەش دەکات و لە ووتارەکەیدا لەسەر هەرەشەی ناردنەوەی پەنابەران بۆ
کوردستان و گورانکاریەکان لە سیاسەتی وەزارەتی کاروباری پەنابەری
سویسرا بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد و ڕێگا چارەکان و داوای یەکدەستیو
هاوکاری و پشتیوانی زیاتری ڕێکخراوەکان دەکات دژ بە سیاسەتی بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران ، هاوکات حسام عەلی ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن
لەسویسرا بە زمانی ئینگلیزی ووتاریەک پێشکەش دەکات .. هەروەها ووتی لەم
مارشە نارەزایەتیەدا دەیان دروشمی جۆراجۆر لەلایەن بەشداربوانەوە
لەوانە (هیچ پەنابەرێک ناقانوونی نیە ،دیپۆرتی پەنابەران ڕابگرن،مانەوە
بۆ هەموو پەنابەرێک ،مافی نیشتەجێ بوون بۆ پەنابەران ...بەرز ڕاگیرا
بوو..
_______________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
_____________________________________________________________________________
فیدراسیۆنى
سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى لەخۆپیشاندانێکی جەماوەریدا
حکومەتی
هەرێمی کوردستانی لەسەر
رێکهوتنی ژێربەژێر بە ژیان و
چارەنووسی پەنابەرانی کوردەوە ئاگادارکردەوە.
دۆینێ
لەشارى لەندەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە خۆپیشاندانێکی
جەماوەریدا لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە
لە ئیتیفاقیەک کە لەساڵی 2005 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و
حکومەتی عێراقی و حکومەتی بەریتانیا ئیمزا کراوە .
خۆپیشاندەران بە درۆشمی (لیدان و ئازارو و ئەشکەنجەی پەنابەران محکومە
،فرۆکەخانەکان مەخەنە ئیختیاری ووڵاتانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی
پەنابەران ، پەنابەرانی بەزۆر نێراوە وەرمەگرنەوە ،ئیتیفاقیەی نهینی بە
ژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کوردەوە هەڵوەشێنەوە... لەگەڵ شیعاری نا
بۆ گەرانەوە نا بۆ گەرانەوە KRG دەست لە پەنابەران هەڵگرن ) بە زمانی
عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی شەقامی ئیجوارد رۆدی لە دەنگی نارەزایەتی پڕ
کرد.
لەم خۆپیشاندانەدا سەرەتا دەشتی جەمال قسەو باسێکی پێشکەشکرد لەسەر
هەوڵەکانی فیدراسیۆن لە چەند مانگی رابردوا لەپێناو قازانج و
بەرژەوەندیەکانی پەنابەران و دژ بە هەڵسو کەوت و سیاسەتێک کە وڵاتە
ئەوروپیەکان لەبەرامبەر پەنابەرانی کورد پەیڕەوی لێ دەکەن هاوکات
ئاماژەی دا بەڕۆلى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاوکاری وپێشکەشکردنى
ئاسانکاری بەسیاسەتى دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران دا ، و لێدان ئازاردان و
ئەشکەنجەکردنى پەنابەرانى لەلایەن دەزگاى ئاسایشى حکومەتى هەرێمەوە
مەحکوم و سەرکۆنەکردو بەکردەوەیەکى دژى ئینسانى لەقاودا هەروەها دەشتی
جەمال پەنابەران و کەسوکاری پەنابەرانی دڵنیاکردەوە کەهەوڵەکانی
فیدراسیۆن بەشیوازی مەدەنیانەوە شارستانیانە بۆ ڕاگرتنی بەڵای دیپۆرتی
پەنابەران بەردەوام دەبێت.
پاشان هەریەک لە سەمیرە ئەحمەد لە ڕێکخراوی ژنانی پەنابەرانی کوردستان
و گۆنا سەعید لەسەنتەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی ژنان پەیامی
پشتیوانی خۆیان بۆ پەنابەران دووپاتکردەوە، لەم نیوەدا( گیلاس خان و
ئاسۆ گوران) بە ووتنەوەی دروشمی نارەزایەتی داواکاریەکانی
خۆپیشاندەرانیان بە زمانی عەرەبی کوردی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەوتەوە.
پاشان وەفدێک بەنوینەرایەتى خۆپیشاندەران کە پێک هاتبوو لە( خەسرەو
سایە ،سەمیرە ئەحمەد ،دەشتی جەمال) ڕوویان کردە نۆینەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان وسەرباری تەسلیم کردنی یاداشتنامەیەک کە خواستەکانی
خۆپیشاندانەکەی تیا هاتبوو، لەقسەوباسیکدا نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستانیان ئاگادارکردەوە کە ئەمەی ئەمرۆ تەنها پەیامێکە بە حکومەتی
هەرێمی کوردستان و داوایانکرد چاو بخشیننەوە بە سیاسەتی هاوکاری و
دەستگرتنی ووڵاتانی ئەوروپا و لابردنی ئەو زەخت و زۆرەی بەسەر
پەنابەرانەوەیە، بەپێچەوانەشەوە فیدراسیۆن ناچار دەبێت بەتوندکردنەوەى
فشارەکانى خۆى بۆسەر ئۆفیسەکانى حکومەتى هەرێم لەوڵاتانى ئەوروپا
تائەوکاتەى دەست لەسیاسەتەکانى لەبەرامبەر پەنابەران وخواستەکانیاندا
هەڵدەگرى. لەبەرامبەریشدا خانی موکریانی کەبەنوینەرایەتى ئۆفیسى
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەشارى لەندەن لەدیادرەکەدا ئامادەبوو، ڕای
گەیاند تەواوی پەیام و یاداشتنامەکان دەگەیەنێتە حکومەتی هەرێمی
کوردستان .
شایانىباسە ئەم خۆپیشاندانە سێ کاتژمیرى خایاند و دەزگاکانی راگەیاندن
لەوانە (العربیە،ئاسۆ تی ڤی ،کوردستان تیڤی،پەیام نێری کوردستانی نۆی
ڕاپۆرتى خۆیان لێوەرگرت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
18-4-2008
|