٣٠\٣\٢٠١٠
فیدراسیۆن له
سویسرا له پێناو داکۆکیکردن له مافه‌کانی په‌نابه‌ران،
زنجیره‌یه‌ک
چالاکی ئه‌نجامده‌دات.
(ئێوه نوێنه‌رانی ڕیکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانی و لایه‌نه سیاسیه‌کان
ده‌توانن ده‌ورێکی به‌رچاوتان بێت له کۆتایی هێنان به‌و تراژیدیا
ترسناکه‌ی به‌رۆکی به به‌شێک له هاوڵاتیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه گرتوه
که به ڕێکه‌وت له عێراقدا له دایک بوون ).
ڕۆژی 27.03.2010 له سه‌ر بانگهێشتی به‌ره‌ی دژی ڕاسیزم له سویسرا،
کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسوڕاوانی داکۆکیکه‌ر له مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران
بۆ (ده‌شتی جه‌مال )سکرتێری فیدراسیۆن سازدرا، له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا
سکرتێری فیدراسیۆن له سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق قسه‌باسیکرد. له وته‌یه‌کدا
ئیدیعاکانی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به سه‌قامگیربوونی
ڕه‌وشی ئه‌منی و ئارامی له عێراقدا وه ته‌ئکیدی کرده‌وه له سه‌ر
ناپایه‌داری و قه‌یرانی دامه‌زراندنی حکومه‌ت له عێراقدا وه تیشکی
خسته سه‌ر سیناریۆی گاڵته‌جاڕانه‌ی هه‌ڵبژاردن و قه‌واره سیاسیه‌کانی
نێو عێراقی به نادیموکراتی له قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌و
هۆکاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه قسه‌وباسیکرد که دیارده‌ی ئاواره‌یی
و ڕووکردنه هانده‌رانی کردۆته نسیبی خه‌ڵکی عیراق وکوردستان. هاوکات
له سه‌ر سیاسه‌تی نائینسانی ووڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی و ووڵاتی
سویسرا به تایبه‌تی له سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن به که‌یسی په‌نابه‌رانی
کوردوعێراقی قسه‌وباسیکرد.... له کۆتایدا ته‌ئکیدی له سه‌ر پێوسیتی
کاری پێکه‌وه‌یی وه پێکهێنانی تۆڕوبه‌ره‌ی هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کان کرد
له پێناو به‌رگری له مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران وه نه‌خشه‌ی
هاوبه‌شی خسته ڕوو بۆ ئاماده‌بوان.
له به‌شێکیتری کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕاپۆرتێکی وێنه‌یی کاروچالاکیه‌کانی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا و کوردستان و به‌ریتانیاو
سوید‌و ئه‌ڵمانیاو ئۆکرانیا به سڵاید لێدرا، پاشان ئاماده‌بوان که‌وتنه
پرسیار‌و به‌شداریکردن له قسه‌وباسه‌کانی سکرتێری فیدراسیۆن و باسه‌کانی
کۆبوه‌وه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌نه‌د کرد.
ڕۆژی 28.3. وه‌فدێکی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن که پیکهاتبوو له (ده‌شتی
جه‌مال ، ئه‌حمه‌د عه‌لی، موحه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم) داوه‌تی کۆبونه‌وه‌ی
تۆڕی دژی ڕاسیستی شاری زوریخ کران. له‌وکۆبونه‌وه‌یه‌دا( ئه‌حمه‌د عه‌لی)
سکرتێری فیدراسیۆن له سویسرا له په‌یوه‌ند به دیپۆرتکردنه‌وه و ڕه‌وشی
ئاڵۆزی په‌نابه‌رانی عێراقی قسه‌وباسیکرد و داوای کرد که ئه‌م به‌ره‌یه
هه‌ڵوێستی جدی نیشاندا و به ته‌نگ کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه
بێت. دواتریش (ده‌شتی جه‌مال) پێشنیاری پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی فراوانی
له ئاستی ئه‌وروپادا کرد‌و سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بۆ کارکردن له ڕاستای
به‌رگرتن به هێرشی حکومه‌ته‌کا نی ئه‌وروپا ڕاکێشا.
ڕۆژی 28..3 به ئاماده‌بوونی( ده‌شتی جه‌مال) و به به‌شداری ده‌سته‌یه‌ک
له هه‌ڵسوڕاوان ، سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن سویسرا کۆبونه‌وه‌یه‌کی
سازکرد. سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که (ئه‌حمه‌د عه‌لی و جه‌مال کۆشش)
ڕاپۆرتی کاروچالاکیه‌کانی ده‌وره‌ی ڕابوردویان به کۆبونه‌وه‌که دا،
دواتریش (ده‌شتی جه‌مال) باسێکی له سه‌ر هه‌لومه‌رجی کوردستان وعێراق
و جێگه‌وشوێنی فیدراسیۆن له ناوه‌و ده‌ره‌وه وئاڵوگۆڕه نوێیه‌کان و
ڕه‌وشی تازه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی و هێرشی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا کرد.
وه نه‌خشه‌و پێشنیاری کاره‌کانی ده‌وره‌ی داهاتووی خسته به‌رده‌م
کۆبونه‌وه‌که، وه ته‌ئکیدی له ئاماده کردنی ئاماده‌کردنی فیدراسیۆن
و په‌نابه‌ران بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌کرد و داوای‌کرد که له
ئاینده‌دا ته‌واوی ته‌قه‌لای خۆمان بۆ به‌رگرتن به‌م ڕه‌وشه سه‌خته‌ی
په‌نابه‌ران بخه‌ینه گه‌ڕ. دواتریش ئاماده‌بوان به موداخه‌له و
پرسیار‌و و پێشنیاره‌کانیان باسه‌که‌یان ته‌واوکرد. له کۆتاییدا
سکرتاریه‌ت کۆمه‌ڵێک بڕیاری ده‌رکرد. له‌وانه گرتنی کۆنفرانسی
فیدراسیۆن له سویسرا و به سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌مپ و زیندانه‌کان و
فراوانکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوکاریانه‌ی که تا ئێستا په‌نابه‌ران داوایان
له فیدراسیۆن کردوه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی/سویسرا
29.03.2010
_______________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌د عه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|