٢١\١٢\٢٠١١
فیدراسیۆن
پرۆژه بریارێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان
خسته به‌رده‌م سه‌رۆک و په‌له‌مانتاره‌کانی عێراق و کوردستان.
ڕۆژی دووشه‌ممه12-12-2011 کاژمێر 1:30 وه‌فدیکی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که پیک هاتبوو له(ده‌شتی
جه‌مال، ئامانج عبدولا، ئاری جلال، به‌ختیار عمر) به مه‌به‌ستی خستنه
رووی پرۆژه بریاریک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی په‌نابه‌ره به‌زۆر
نێردراوه‌کان و راگرتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، روویانکرده ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقی له شاری به‌غداد.
· له یه‌که‌م رۆژی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌فدی فیدراسیۆندا، نوێنه‌رانی
فیدراسیۆن چاویانکه‌وت به لیژنه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران که‌بریتی بوو له‌ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی عێراق(شژا العبیدی جێگری سه‌رۆکی لیژنه، شێخ ماجید حفید
ئه‌ندامی لیژنه، ابو باقر ئه‌ندامی لیژنه، د.آلبیر کارۆ ئه‌ندامی
لیژنه)، وه‌فدی فیدراسیۆن سه‌ره‌تا له سه‌ر ره‌وشی ئێستای په‌نابه‌ران
وسیاسه‌تی به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌ته ئه‌وروپیه‌کان
قسه‌وباسیان کرد‌و پاشان ته‌واوی ئه‌وبه‌ڵگانه‌یان خسته روو که ئاماژه
به بوونی رێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
ده‌کات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازێک بۆ په‌رله‌مانتاره‌کان که به‌زمانی عه‌ره‌بی
ئاماده‌کرابوو له‌گه‌ڵ پرۆژه بریارێکیان خسته روو، که‌ڕێگاچاره‌ی
کێشه‌کانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانی له‌خۆ گرتبوو. هاوکات نوێنه‌رانی
فیدراسیۆن داوای پشتیوانی و واژۆکردنی پرۆژه بریاره‌که‌یانکرد. له‌به‌رامبه‌ردا
وه‌فدی لیژنه‌ی کۆچ وکۆچ به‌ران له‌په‌رله‌مانی عێراق، پشگیری خۆیان بۆ
کێشه‌ی په‌نابه‌ران دووپات کرده‌وه‌و پێشنیاره‌که‌ی فیدراسیۆنیان زۆر
پێ په‌سه‌ند بوو سه‌ره‌نجام بڕیاریاندا نامه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن بۆ
حکومه‌تی عێراقی وداوابکه‌ن:
1- ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراقی ئیتیفاقی و ڕێکه‌وتنی کرد بێت له‌گه‌ڵ
ووڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وا چاو بخشینرێته‌وه به‌و رێکه‌وتننامانه‌دا
وهه‌ڵبوه‌شینرێته‌وه وئیتر هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێردراوه له
فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداد وه‌نه‌گیرێته‌وه.
2- هه‌روه‌ها له‌ونامه‌یه‌دا داوای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
که‌به‌زۆر دیپۆرتی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کراونه‌وه‌ته بکرێ تا
دووباره پێداویستێکانی تێکه‌ڵبوونه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن
حکومه‌ته‌وه بۆدابین بکرێ و کاری گونجاو شوێنی نیشته‌جێبوون وه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌له‌ناو داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا فه‌رمانبه‌ر بوون
بۆ مسۆگه‌ر بکرێ. له‌کۆتایشدا لیجنه‌ی ناوبراو پشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه
بریاره‌که‌ی فیدراسیۆنیان ده‌ربری.
· له‌کاژمێر 2:30 12-12-2011 وه‌فدی فیدراسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانی
عێراق چاویان که‌وت به به‌رێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌رلیستی
هاوپه‌یمانی کوردستان (لانه محمد علی ،محسن سه‌عدون کرکوکی،د. سامان
فه‌وزی)پشتگیری خۆیان نیشاندا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن هه‌روه‌هاش
پشتگیری خۆشیان بۆ پڕۆژه یاساکه نیشاندا‌و پڕیاریاندا کاری له‌سه‌ر
بکه‌ن.
· هه‌مان رۆژ وه‌فدی فیدراسیۆن چاویان که‌وت به به‌رێزان ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان له‌سه‌رلیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ( سه‌ردار عبدالله‌و شایان
محمد) یان بینی و به‌دورو درێژی قسه‌وباسکرا سه‌باره‌ت به‌گیرو گرفتی
په‌نابه‌ران و پرۆژه‌یاساکه‌ی فیدراسیۆن، وه‌پاشان سه‌ردار عبدالله
خۆشی پڕۆژه‌بڕیارێکی ئاماده‌کرد بوو وه‌به‌ڵێنی دا که به هه‌ردوو
پڕۆژه بڕیاره‌که ده‌مج بکه‌ن وه‌سیغه‌ی قانونی بۆ دابڕێژن و له‌په‌ڕله‌مان
قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیکه‌ن به‌بڕیار هه‌روه‌ها چه‌ندین دیداری بۆ وه‌فدی
فیدراسیۆن سازدا.
· له‌ڕۆژی 13-12-2011 وه‌فدی فیدراسیۆن کاژمێر 9:15 خوله‌کی به‌یانی وه‌فدی
فیدراسیۆن چاویان که‌وت به به‌رێزسه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عێراق( ئوسامه‌نو‌جه‌یفی)
به ئاماده بوونی به‌رێز(سه‌ردار عبدولا) ئه‌ویش پشتگیری خۆی بۆ پرۆژه
بڕیاره‌که نیشاندا و سوپاسی هه‌وڵ و کۆششی فیدراسیۆنی کرد و به‌ڵێنیدا
له په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه بڕیاره کار بکات . سه‌ردار
عبدولای راسپارد پرۆژه بریاره‌که‌ی فیدراسیۆن بخاته به‌رده‌م لیجنه‌ی
یاسایی په‌رله‌مان تا ئاماده بکرێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان. سه‌رۆکی
په‌ڕله‌مان به‌وه‌فدی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یان که‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق هیچ ئاگاداری ئه‌و ئیتیفاقیانه نیه که حکومه‌تی عێراقی له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک له ولاته ئه‌وروپیه‌کان ئیمزای لێداوه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش
نینن هیچ په‌نابه‌رێک به زۆر د‌یپۆرت بکرێته‌وه.
· له‌کاتژمێر 10:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13-12-2011 وه‌فدی فیدراسیۆن
بانگێشت کران بۆ یادی 63 هه‌مین ساڵیادی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
عێراق . له‌و بۆنه‌دا وه‌فدی فیدراسیۆن چاوی که‌وت به ژماره‌یه‌ک له
نۆێنه‌رانی رێکخراوه جیهانیه‌کانو چه‌ند وه‌زیریک له‌وانه ئه‌ندام
په‌ڕله‌مان (دکتۆر سلیم الجبوری) سه‌رۆکی لیژنه‌ی حقوق الانسان وه‌زیری
حقوق الانسان له‌حکومه‌تی عێراقی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌کانی
فیدراسیۆن ده‌ربڕی.هه‌روه‌ها (محمد شیاع)وه‌زیری مافی مرۆڤ،(جیرزی
سکیوفیجر)به‌رپرس له به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان به‌شی مافی
مرۆڤ،(بیتر باجلر)مودیری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لانمائی..
· له‌کاژمێر 12:00 وه‌فدی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ به‌رێزان ئه‌ندام په‌رله‌مانی
عێراق له لجنه‌ی علاقاتی خارجی(شێخ دکتۆر همام الحمودی) (ئاڵا تاله‌بانی)کۆبووه.به‌ڵێنیاندا
به‌پشتگیری و هاوکاری پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و نامه
ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خاریجی عێراقی بکه‌ن.هه‌ر له‌ناو په‌ڕله‌مانی
عێراقی وه‌فدی ناوبراو به‌چه‌ندین په‌ڕله‌مانتاری که‌پشتیوای خۆیان بۆ
پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ده‌ربڕی کۆبۆوه .
له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌ڕله‌مان سه‌ردار عبدالله‌پشتگیریه‌کی زۆر کراین
وه‌زۆربه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کانی بۆ سازداین.
· له‌کاتژمێر 1:30 خوله‌ک وه‌فدی فیدراسیۆن چاوی که‌وت به‌رێز ئه‌ندام
په‌رله‌مانی عێراق(علی باپیر)سکرتێری کۆمه‌ڵی ئیسلامی.ئه‌وانیش به ته‌واوی
تواناوه پشتیوانی خۆیان له هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن ده‌ربری و ئاماده‌ییان
نیشاندا بۆ پشتگیری له پرۆژه بریارێک که فیدراسیۆن خستۆتێ به‌رده‌م
په‌رله‌مانتاران.
· له ناو ئه‌نجومه‌نی نۆینه‌ران کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ
فیدراسیۆن سازدرا که رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له ئاکامی
کۆبوونه‌وه‌کان وبریاره‌کان ئاگادارکرانه‌وه.
http://www.kurdistan-parliament.org/Default.aspx?page=articles&c=News-Main&id=13273
فیدراسیۆن پرۆژه بریارێک به
مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان
ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆردستانکرد.
· رۆژی پینج شه‌مه 15-12-2011 کاتژمێر 930 له‌په‌رله‌مانی کوردستان له
هه‌ولێر (ده‌شتی جه‌مال) سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی له گه‌ڵ وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی-لقی کوردستان که پێک هاتبوو له(ئاری جلال،به‌ختیار عمر)
چاویان که‌وت به به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دکتۆر (که‌مال
که‌رکوکی ) و به‌رێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان(شیروان ناێح
حیدری سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسای،عونی که‌مال سعید به‌زاز جێگر‌و،رۆژان دزه‌ی
بریارده‌ری لیژنه‌ی یاسای)په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت کێشه‌وگیروگرفتی
په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان ودۆخی په‌نابه‌ران به‌گشتی له‌هانده‌ران
تاوتیکرا. سه‌ره‌تا سکرتێری فیدراسیۆن له‌سه‌ر زه‌ختوزۆری ولاتانی ئه
و‌روپا بۆسه‌رمافه‌کانی په‌نابه‌ران و ره‌وشی زیندانیاکان مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی
به په‌نابه‌ران باسلێکرد پاشان ئاماژه‌ی کرد به‌و رێکه‌وتنانه‌ی له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقی گیراوه‌ته پێش به‌مه‌به‌ستی
هاوکاریکردنی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غداد له‌وێش هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسیارانه‌ی حکومه‌تی عێراقی به‌ئازارو
ئه‌زیتدانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان،به‌ڵگه‌کان خرانه به‌رده‌ست.
به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌وباسه‌کان چووه سه‌ر کێشه‌گیروگرفتی ئه‌وپه‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوانه‌ی که له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌ستبه‌تاڵ ره‌وانه‌ی
کوردستانکراونه‌ته‌وه هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک له ئاستی وه‌لامدانه‌وه
به پیداویستیکانیان نه‌دراوه‌ته‌وه گه‌ر چی فیدراسیۆن چه‌ندین بار به
شێوه‌ی یاداشت ئاراسته‌ی په‌رله‌مانو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانکردوه
...له‌وباره‌وه پرۆژه‌بریارێک که‌له‌لایه‌ن فیدراسۆنه‌وه گه‌لاله‌کرابوو
بۆدوزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی عه‌مه‌لی له‌پێناو دووباره تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ره نێراوه‌کان به‌کۆمه‌ڵگا خرایه به‌رده‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مان
له‌گه‌ل نزیک به 2000هه‌زار ئیمزای پشتیوانی له‌خواسته‌کانی په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان که‌له‌لایه‌ن ده‌یان که‌سایه‌تی رۆژنامه‌نوسان
وروناکبیرو لایه‌نی سیاسیه‌وه ئیمزای لێدرابوو پێدرا. سه‌رۆکی په‌رله‌مان
سه‌رباری پشتیوانی له هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن،رایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین ودژ به‌و رێکه‌وتنناما‌نه‌ن
که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه به‌رێوه‌براوه و له‌گه‌ل قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ره نێراوه‌کانه ..هاوکات دوای ته‌ماشاکردنی پرۆژه بریاری
پێشنیارکراو له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه.. لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی
راسپارد که له‌گه‌ڵ وه‌فدی فیدراسیۆن دابنیشن تا رێنوسی یاسای پێبدرێت
و ئیمزای له‌سه‌رکۆبکرێته‌وه تا ئاماده بچێته ئه‌جنده‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
هاوکات فیدراسیۆن لیستی له پیداویستێکانی نوسینگه‌ی فیدراسیۆن له
پێناو ده‌ستراگه‌یشتی زیاتر به خواستی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانی
خسته به‌رده‌ست سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌وانیش بریاریاندا هاوکاری بکه‌ن.
پاشان وه‌فدی فیدراسیۆن به جیا له‌گه‌ڵ بریارده‌ری لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی
کوردستان کۆبوونه‌وه ووتووویژیانکرد له‌با‌ره‌ی به‌نده‌کانی پرۆژه
بریاره‌که تا ئاماده‌بکرێت بۆ به‌رده‌ست په‌رله‌مانتارانی کۆردستان.
· ئیواره‌ی هه‌مان رۆژ سکرتێری فیدراسیۆن له گه‌ل به‌رپرسیارانی لقی
کوردستانی فیدراسیۆن سه‌ردانی ناوه‌ندی راپه‌رینی فیدراسیۆن(رانیه‌وه
وسه‌نگه‌سه‌رو ناوچه‌ی پشده‌ر)یانکرد.
· له نوسینگه‌ی فیدراسیۆن کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ (ده‌شتی جه‌مال)سکرتیری
فیدراسیۆن له‌لایه‌ن (به‌کر بنگردی) سه‌رپه‌رشتیاری نوسینگه‌ی نۆێنه‌رایه‌تی
رانیه‌ی فیدراسیۆن سازدرا. ئاکامه‌کانی هه‌وڵه‌کان فیدراسیۆن بۆ به‌شدار
بون و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن باسکرا.
· هه‌مان رۆژ له نوسینگه‌ی نۆێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن له شاری رانیه (ده‌شتی
جه‌مال،ئاری جلال،به‌ختیار عمر) له‌گه‌ل هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن
کۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا. سکرتێری فیدراسیۆن قه‌دردانی له هه‌وڵو ئه‌و
چالاکییانه‌کرد که له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن له‌و
ده‌ڤه‌ره دا ئه‌نجامیانداوه له وانه کردنه‌وه ده‌وراتی فێربوونی
زمانی ئینگلیزی و سویدی،کۆکردنه‌وه‌ی دوو لۆری گه‌یاندنی کۆمه‌ک به
ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل...
· رۆژی 17-12 له نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له شاری سلێمانی (ده‌شتی
جه‌مال) سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی‌و(ئاری
عمر)به‌رپرسی رێکخستنی لقی کوردستانی فیدراسیۆن، چاویانکه‌وت به به‌رێز
به‌رپرسی لیجنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان(سالار محمود) وبه‌رێزان
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان له لیجنه‌ی مافی مرۆڤ(محمد شاره‌زووری،سه‌رگول
قادر،محمد سه‌عید،رازاو محمد فه‌ره‌ج). ئه‌وانیان له تازه‌ترین هه‌وه‌ڵه‌کان
له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران ئاگادارکرده‌وه و داوایانکرد واژووی خۆیان
بده‌ن له‌و پرۆژه بریاره‌ی فیدراسیۆن که به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان وراگرتنی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
دراوه به سه‌رۆکی په‌رله‌مان. سه‌ره‌تا سالار محمود ده‌ستخۆشانه‌ی
کرد له هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن‌و پشتیوانی خۆیان راگه‌یاند له خواسته‌کانی
په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان و له پرۆژه بریاری فیدراسیۆن
پشتگیریانکرد وهه‌مویان بریاریاندا واژووی خۆیان بده‌ن له‌و پرۆژه
بریاره‌ی فیدراسیۆن .
· هه‌ر له درێژه‌ی چالاکێکانی فیدراسیۆندا وه‌فدی فیدراسیۆن له
نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی له سلێمانی چاویکه‌وت به به‌رێزان ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی عێراق(دکتۆر سامان فه‌وزی،سه‌ردار عبدولا،کۆێستان که‌ریم)
فیدراسیۆن سپاسگوزاریکرد له و هه‌ولانه‌ی له ده‌وره‌ی
رابردوودا هه‌ریه‌ک له(سامان فه‌وزی،سه‌ردار عبدولا) گێراویانه بۆ
پشتیوانی له داوکارێکانی په‌نابه‌ران که له‌لایه فیدراسیۆنه‌وه
ئاراسته‌یانکراوه. ئه‌وان تاکیدیانکرده‌وه له درێژه‌دان له هاوکاری
و پشتیوانی وبه‌پیره‌چوونی خواسته‌کانی په‌نابه‌ران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی-لقی کوردستان
19-12-2011
|