١٥\٩\٢٠١٠
فیدراسیۆن داوای
قەرەبۆکردنەوە بۆ پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دەکا.
لەندەن :13\9\2010:
سکرتێری فیدراسیۆن ڕایگەیاند"ئهمرۆ سکاڵایەی یاسایمان لەسەر کۆمپانیای
G4S و کارمەندەکانی ئاژانسی سنورەکانی حکومەتی بەریتانیا ئاڕستەی هۆم
ئۆفیس (UK Border Agency ) کرد دژ بە لێدانو تووندووتیژی بەرامبەر بەو
پەنابەرە کوردانەی 6-9 دیپۆرتی بەغدا کرانەوە"
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت "داوامانکردوە1- لیجنەیەکی سەربەخۆ پێک بێت بۆ
لێکولینەوە لەو کارمەندو کۆماندۆیانەی کۆمپانیای G4S کە هەستاون
بەلیدانو توندووتیژی وئیهانەتو سوکایەتی بە پەنابەران کە پێچەوانەی
بریارنامەو یاسا جیهانیەکانە لە بارەی مافی پەنابەرانەوە2- قەرەبووی
ئەو پەنابەرانە بکرێت کە زیانییان پێگەیشتوە3-هۆم ئۆفیس (وەزارەتی
ناوخۆ)بەڕەسمی داوای لیبوردن لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاریان
بکات "
شایەنی باسە لە فۆرمی سکاڵای یاسای نامەکەدا کە وێنەی ئاڕاستەی ناوەندی
هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە، سکرتێری فیدراسیۆن ئاماژە بە بوونی شاهێد
حال وبەڵگەو وینەی ئەو رووداوە نامرۆڤانەیە دەکات کە پەنابەرانە لە
کاتی بەزۆر گەڕانەوەیان لەلایەن کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاو
وپۆلیسی عێراقیەوە ڕوو بەروویانکراوەتەوە"
فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|