٢٤\٦\٢٠١٢
فیدراسیۆن لە رۆژی
پەنابەراندا ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی بەرێخست.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ھۆڵەندە بە ھاوبەشی لە گەڵ کۆمیتەی
بەرگری لە پەنابەرانی تیراپل وە کۆمیتەی بەرگری لە مافی منداڵانی
پەنابەران وە کۆمیتەی کرستیانی ھۆلەندی. ٢٠-٦ ڕۆژی پەنابەرانیان کردە
ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەت دژی پەنابەری حکومەتی ھۆڵەندە.
گۆران ڕەشید بەرپرسی فیدراسیۆن لە ھۆڵەندە ووتی" ئامانجمان لەم
ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیە ئەوە بوو کە لە ڕۆژی پەنابەراندا ڕای گشتی
ھۆڵەندە رابکێشین بۆ کێشەو گیرو گرفتەکانی پەنابەرانو مامەڵەی دژی
پەنابەری حکومەت ھۆڵەندە تا لەو رێگەیەوە ویژدانی خەڵکی ھۆڵەندی
بوروژینین کە ئەوەی دەگوزەرێ لە کەمپی تیراپل شەرمەزاریە، کە ژنانی
دوگیانین خستۆتە سەرجادەو لەخیمەدا ژیانی بەسەردەبات وە مندالان لە
کاتیک دەبوو لە خویندن ژیانیکی شایستەتر بەھرەمەند بن بەڵام دابراون
لەھەموو پێداویستی سەرەتایەکانی ژیان".
گۆران ئەوەشی ووت "وینەیەکی کەمپی تراپل مان کردبوو بە سمبل بۆ
ناڕەزایەتی کە ئینسان بەم شیوەیە ھەلسوکەتی لەگەل دەکرێ".
جەلال سۆفی ھەڵسورای فیدراسیۆن ووتی" لەم ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیەدا
چەندین پلات کارت بەدژی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بۆ عێراق لە لایەن
فیدراسیۆنەوە بەرز کرابووە لەوانە: مافی پەنابەری مافی ئینسانە،
رێکەوتن نامە بە ژیانو داھاتووی پەنابەران محکومە، پەنابەرانی عێراقی
قوربانی جەنگو نائەمنین".
ھیوا جەلال ھەڵسوراوی فیدراسیۆن ووتی" لەم ئاکسیونە ناڕەزایەتییە دۆخی
پەنابەرانمان باس کرد، وە بریارماندا بەدریژی پشووی ھاویینە کەمپینیک
بەڕی بخەیین وە ھەولەکانمان زیاتر کەیین بۆبەگژداچوونی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران.ھاوکات لەوچالاکییەی کە کردمان بریارمان دا کە ھەموو ڕۆژێکی
٥ شەممە بکەیین بە رۆژی نارەزایەتی لەبەردەم پەرلەمانی ھۆڵەندە وە
بەئاگاھینانەوەی ڕێکخراو و پارتەکان بە ژیان و گوزەرانی پەنابەرانو وە
ئەوھەڵسوکەوتەی کە بەرامبەر بە پەنابەر دەکرێ".
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|