١\٥\٢٠١٩
فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسیی
وڵاتی ئازه‌ربایجان
له فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی وارش نمایش ده‌کرێن.
مەنسوور جیھانی
به
مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی و هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وڵاتانی
به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن، فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسیی وڵاتی ئازه‌ربایجان
له نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" نمایش ده‌کرێن.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، نۆهه‌مین خولی ئه‌م رووداوه فه‌رهه‌نگییه
به ئامانجی به‌هێزکردن و پاڵپشتی کردن له به‌رهه‌م گه‌لێک به ته‌وه‌ری
بابه‌تی خه‌ڵکناسی، جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری
گشتی و په‌یوه‌ندیی و هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وڵاتانی به‌شی
ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن و به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی کلتووریی
هاوبه‌ش، فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسیی وڵاتی ئازه‌ربایجان نمایش ده‌کا.
نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" هه‌روه‌ها بابه‌ت
گه‌لێکی وه‌کوو؛ دابونه‌ریت و سونه‌ته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری،
گوتاری و ژین و ژیاری خه‌ڵک له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی بانگه‌وازی ئه‌م فێستیڤاڵه، دابونه‌ریت و سونه‌ته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت
و کرداریی خه‌ڵک پێکهاتووه له؛ فیلم گه‌لێکی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌یی
سه‌باره‌ت به بۆنه و رێوڕه‌سمه‌کان، شێوازه‌کانی ژیان، دابونه‌ریت و
ره‌سه‌نایه‌تییه‌کان، هۆگری و خوو خده و عاده‌ته باوه‌کان، جه‌ژنه‌کانی
نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی، یارییه‌کانی گشتیی و خۆماڵی جه‌ماوه‌ری و هتد.
فیلم گه‌لێک به ته‌وه‌ری چیرۆکه‌کانی گشتیی خه‌ڵک، چیرۆکه‌کانی ئه‌خلاقی،
په‌ند و نه‌سیحه‌ت ئامێز و ئه‌ویندارانه، لای لایه‌کان، سۆز و ده‌نگ و
ئاوازه‌کان، به‌سته و مه‌قام و گۆرانییه‌کان، شینگێڕییه‌کان، هۆزان
و شیعره‌کانی خۆجێیی و خۆماڵی، ئه‌فسانه کۆنه‌کان و په‌ند و مه‌ته‌ڵ و
ته‌مسیل و هتد ده‌چنه ده‌سته‌ی نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی گوتاری و
ئاخاوتنی و هه‌روه‌ها به‌شی ره‌سه‌نایه‌تییه‌کانی ژیان پێکهاتووه له
فیلم گه‌لێک به ته‌وه‌ری بیناسازیی خۆماڵی، شێوازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
له ژیانی کشتوکاڵی، ئاژه‌ڵداری و ڕاوکردن و که‌ڵک وه‌گرتن له جه‌نگه‌ڵ
و دارستانی چڕ، پیشه ده‌ستییه‌کان و مافووره و ده‌ستچنه‌کان و جلوبه‌رگ،
فه‌رهه‌نگی چیشت و خواردنه‌کانی خۆماڵی، بازاڕ و ئاڵوگۆڕ کردنی شتومه‌ک.
نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی
"مێهدی قوربان پوور" له مانگی نیسانی ٢٠١٩ رێکه‌وتی گوڵانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی
له هه‌ندێک له شاره‌کانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له باکووری وڵاتی
ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|