په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٦\٢٠١٣

فیلمی سینەمایی''١١١ کچ''

لە مۆزەخانەی ھونەرەکانی پاڵم سپرینگی ئەمەریکا نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی "١١١ کچ" لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە مۆزەخانەی ھونەرەکانی پاڵم سپرینگی ئەمەریکا نمایش دەکرێ.


فیلمی سینەمایی "١١١ کچ" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکارانی سنەیی ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ٩ فیلمی سینەمایی بیانی و ٥ فیلمی کۆمیک لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە مۆزەخانەی ھونەرەکانی پاڵم سپرینگ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێت.


ئایدیای سیناریۆی ئەم فیلمە بیرۆکەی سینەماکاری ناوداری کورد بەھمەن قوبادییە و سیناریۆکەی لە لایەن سینەماکاری لاوی کورد بەتین قوبادی نووسراوە.


فیلمی "١١١ کچ" کە لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم" لە ئاستی جیھاندا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی گرینگی جیھانی نمایشکراوە، لەوانە: لە بەشی تایبەتی "سینەمای نوێی ئێران" لە چل و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتێردام لە ھۆڵەندا، لە بەشی "دەلاقەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان لە کۆریای باشوور و لە سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سائۆپۆلۆ لە بڕازیل.


لە پوختەی سیناریۆی ئەم فیلمە ٧٩ خولەکییەدا ھاتووە: ١١١ کچی کورد نامەیەک بۆ سەرۆک کۆمارەکەیان دەنووسن کە ئەگەر ھاوسەریان بۆ نەبینێتەوە بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن، بە شوێن ئەم نامەیەدا دەوڵەت، نوێنەرێک بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ کوڕێکی مێرمنداڵ بۆ چارەسەری ئەم مەسەلەیە رەوانەی ناوچەکە دەکات تاکوو گرفتی ئەو کچانە چارەسەر بکات و ... .


فیلمی سینەمایی "١١١ کچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئاسیاییەکان Pan- Asia لە سینەما سینە لۆمییەر لە شاری لەندەنی پێتەحتی وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگە بەدەستبێنێت.


ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ١٢ فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری کیشوەری ئاسیا، لە رۆژانی ٦ تا ١٧ی مارسی ٢٠١٣ لە سینەماکانی ناوەندی شاری لەندەن، لەوانە: سینەلوومیەر، ریۆ و ئای.سی.ئای لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.
__________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.palmspringslife.com/Palm-Springs-Life/Desert-Guide/June-2013/Free-Thursdays-Feature-Films-Art-Museum-Admission

http://www.psmuseum.org/palm-springs/performance/about-111-girls

 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "١١١ کچ"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک