فیلمى ههشتا و
ههشت دەگاتە کۆتاى وێنەگرتنى.
ڕاگەیاندنى فیلمى ههشتا و ههشت
(سهیل
سخن پژوە) هونەرمەندى سینەماکارى ئێرانى بە هاوکارى کۆمەڵێک ئەکتەرى
شارى هەڵەبجە ئێستا لە کۆتای وێنەگرتنى فیلمێکى دیکۆمێنتى و چیرۆکین
لەسەر هەڵەبجە و لە ئێستا دا زۆربەى کارى وێنەگرتنى فیلمەکە کۆتای
هاتووە و واش بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیک دا کارى مۆنتاژکردنى لە
ستۆدیۆکانى تاران دەست پێبکات. فیلمەکە ناوى 88 و لە بەرهەمهێنان و
سیناریۆ و دەرهێنانى: "سهیل سخن پژوە". کارى وێنەگرتنى لە لایەن سەروەت
حاجى و سەلام حاجى عەلى یەوە بۆکراوە و هەرکام لە شێنێ حەیدەر، شەنگ
ئیدریس، جهلیل سەعید، کۆچەر نورى، وەرزێر موحەمەد،گۆڤار
جەلیل
، گیچەند جەلیل، ژیار بەرزان، شاملۆ ئیبراهیم، میریدیان سەلام و . . .
ڕۆڵى خۆیان لە فیلمەکە دەبینن. بەرێوەبەرى بەرهەم: ئەردەلان ئهحمهد،
هاوکارانى پێکهینەرى ئەم بەرهەمە: کۆساڵان تۆفیق، سەربەست حهمەساڵح و
. . .
88 چیرۆکى کچێکە کە دواى چەند ساڵێک دورى لە هەڵەبجە دیسان دەگەڕێتەوە
بۆ ژیان بۆ ئەوەى ڕاپۆرتێکى تەواو لەسەر بوردومانى کیمیایى هەڵەبجە
ئامادە بکات، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەى بۆ هەڵەبجە منداڵێک دەناسێت و ئەو
بۆ شوێنە جیاجیاکانى شارى دەبات،
یادەوەریەکانى
منداڵى خۆى وە بیر دێَتەوە کە لە بوردمانى کیمیای دا بەشدار بووە. ئەو
بەرە بەرە سەرنج دەدات کە ئەو منداڵە، منداڵى خۆیەتى کە لە ناخیدا
زیندوو بووەتەوە.... 88 بەرهەمێکى دیکۆمینتارى چیرۆکیە ماوەى فیلمەکە
یەک کاتژمێرە و لە شارى هەڵەبجە وێنەگیراوە و کارى مۆسیقا ومۆنتاژى لە
ستۆدیۆکانى تاران بۆى دەکرێت. تێکڕاى پێکهێنەرانى ئەم فیلمە خەڵکى
هەڵەبجەن واشبڕیارە لە 16/3/2010ئەم فیلمە لە شارى هەڵەبجە نمایش بکرێت
و لە هەمانکاتدا دەدرێتە چەند کەناڵێکى بیانى بۆ بڵاوکردنەوەى.
دەرهێنەرى فیلمەکەش وەک وەفایەک سپاسى هاوکارى، بەڕێز فەریدون جوانڕۆى،
سەنتەرى ڕۆشنبیرى هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى هەڵەبجە ئیبراهیم
هەورامانى، یادگارى هەڵەبجە، تەلەفزیۆنى سلێمانى دلێر یوسف، نوسینگەى
هەڵەبجەى تەلەفزیۆنى سلێمانى، پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەڵەبجە،
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەڵەبجە، سوپاس بۆ خەڵکى بە ئەمەکى شارى
هەڵەبجە کردکە هاوکارمان بوون لە بەرهەمهێنانى ئەم بەرهەمە.
فۆتۆى بابەتەکە: وەلید
|