په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٣\٢٠١١

فیلمی دیکۆمێنتیی دایکانی من لە سینەما ئازادیی تاران نمایش دەکرێ.


مه‌نسوور جیهانی


فیلمی "دایکانی من" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" لە کاتژمێر 6ی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 9ی مارسی لە سینەما ئازادی تاران نمایش دەکرێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی "دایکانی من"، فیلمی دیکۆمێنتیی بڵندی "دایکانی من" لە دەرهێنانی سینەماکارانی کورد "ئیبراهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" و لە بەرهەمهێنانی "عەباس غەزالی" بە پاڵپشتیی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی سینەمای دیکۆمێنتیی ئێران لە کاتژمێر 6ی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 9ی مارسی 2011 لە سینەما ئازادی تاران نمایش دەکرێت.


فیلمی "دایکانی من" سەبارەت بە جینایەتەکانی رژێمی بەعس و قەتڵوعامی بەکۆمەڵی کوردەکانە لە هەرێمی کوردستان، ئەم فیلمە بە وردبوونەوە لەسەر بابەتی ئەنفال دەچێتە نێو چەندین بنەماڵەی بەجێماوی ئەو جینایەتە سامناکە و ژیانی تاقەت پروکێنی دایکان، کچان و هاوسەرانی قوربانییەکانی ئەم جینایەتە بەکۆمەڵە، بە بینەر نیشان دەدات.


فیلمی دیکۆمێنتیی بڵندی "دایکانی من" تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری نێونەتەوەیی فیلم لە سەرتاسەری جیهان نمایش کراوە و لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە رۆژی 26ی ژانوییەی 2011 لە فێستیڤاڵی فیلم گەلی ئێرانی "بۆستۆن" لە شوێنی مۆزەخانەی هونەرە جوانەکانی شاری بۆستۆن لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


ئەم فێستیڤاڵە بە نمایش کردنی 12 فیلمی سینەمایی و دیکۆمێنتی لە سینەماکارانی کورد و ئێرانی لە رۆژانی 14 تا 29ی ژانوییەی 2011 لە شوێنی مۆزەخانەی "فینە ئارت"ی شاری بۆستۆن پێتەختی ویلایەتی ماساچۆسێت لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من"
mansourjahani@gmail.com
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک