په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠١١

فیلمی ''ئەنتێنا'' خەڵاتی باشترین دەرهێنانی فیستیڤاڵی بابلی بەدەستهێنا.

 


کورتە فیلمی "ئەنتێنا" لە دەرهێنانی عەدنان عوسمان خەڵاتی باشترین دەرهێنان و خەڵاتی رێزلێنانی تایبەتی لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی بابلی سینەمایی لە وڵاتی عێراق بەدەستهێنا.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کورتە فیلمی "ئەنتێنا" لە هەولێر، کورتە فیلمی "ئەنتێنا" Antennaلە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد عەدنان عوسمان و بە رۆڵ بینینی خاتوو "نەسرین غەفار" خەڵاتی باشترین دەرهێنانی لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی بابلی سینەمایی لە وڵاتی عێراق بەدەستهێنا و هەروەها لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی ئم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی رێزلێنانی تایبەتی پێبەخشرا و عەدنان عوسمان لە ساڵی 2011 بوو بە باشترین دەرهێنەری عێراق.


کورتە فیلمی "ئەنتێنا" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلم" لە شاری سنە بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ڤیدا ساڵحی" و "سەتار چەمەنی گوڵ" لە سەرتاسەری دنیا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاودەکرێتەوە.


دووەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی بابل بە بەشداری 25 فیلم لە سینەماکارانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی سەرتاسەری عێراق لە بەشی پێشبڕکێی لە رۆژانی 28 تا 30ی مارسی 2011 لە شاری بابل لە وڵاتی عێراق بەڕێوەچوو.


ئەم فیستیڤاڵە لەسەر ئاستی وڵاتی عێراق ساڵانە کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات و لە لایەن زۆربەی سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی عێراق فیلم بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانە دەکرێت، ئەمساڵیش لە کۆی 60 فیلم لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی فیستیڤاڵ 25 فیلمیان بۆ بەشی پێشبڕکێ دەستنیشان کرد.


لە ڕێوەڕەسمی کۆتایی دووەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی بابل، خەڵات بەسەر هونەرمەندانی سەرکەتووی فیستیڤاڵ دابەشکرا و کورتە فیلمی "ئەنتێنا" لە دەرهێنانی عەدنان عوسمان خەڵاتی باشترین دەرهێنانی لە سەر ئاستی هەموو عێراق وەرگرت، جگە لەمەش، فیلمی "ئەنتێنا" خەڵاتی رێزلێنانی فیستیڤاڵیشی وەرگرت و بەم جۆرە عەدنان عوسمان بۆ ساڵی 2011 بوو بە باشترین دەرهێنەری عێراق.


ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "ئەنتێنا" بریتین لە:


نووسەری سیناریۆ: عەدنان عوسمان
دەرهێنەر: عەدنان عوسمان
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: محەمەد جانۆ
یاریدەدەری دەرهێنەر: ئیبراهیم رەمەزان
مونتاژ: رەجەب ئەحمەد
دەنگ: هێمن حامید
بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیبراهیم رەمەزان
ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە: نەسرین غەفار
ستافی وێنەگرتن: سیروان گلی و رێکار عەدنان
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی
بەرهەمهێنەر: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەما
بڵاوکردنەوە: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلم"
ماوە: 12 خولەک
ساڵی بەرهەمهێنان: 2010

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کورتەفیلمی "ئەنتێنا"

 

مەنسوور جیهانی

mansourjahani@gmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک