١٦\٥\٢٠١٨
فیلمی "گوڵ نیسا"
خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" لە فێستیڤاڵی هۆستۆن لە ئەمەریکای بەدەستهێنا.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی"
لە فێستیڤاڵی فیلمی "هۆستۆن" لە وڵاتی ئەمەریکا بەدەستهێنا.
فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار
چەمەنی گوڵ" و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی" لە
یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی پەنجا و
یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" لە وڵاتی ئەمەریکا
نمایشکرا و کاندیدی چوار خەڵاتی "ڕێمی" لەوانە: باشترین "فیلمسازی
سەربەخۆ"، باشترین "سیناریۆ"، باشترین "ئەکتەری پیاو" و هەروەها
باشترین "فیلمهەڵگرتن"ی ئەم فێستیڤاڵە گرینگەی سینەمای جیهان بوو و لە
کۆتاییدا توانی خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" بۆ باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ" بۆ
"سەتار چەمەنی گوڵ" دەرهێنەری سنەیی و هەروەها خەڵاتی باشترین "ئەکتەری
پیاو" بۆ "عەلی محمەمەد ڕادمەنێش" ئەکتەری ئەم فیلمە بەدەستبێنێت.
خەڵاتی "عەلی محمەمەد ڕادمەنێش" لە لایەن ئەنجومەنی ڕخنەگرانی سینەمای
ئەمەریکا و لە ڕێگای "نیک نیکلسۆن" ئەکتەری ئەمەریکی و دادوەری
هەڵبژاردە لە لایەن ئەنجومەنی ڕخنەگرانەوە پێشکەش بەم ئەکتەرەی سینەمای
ئێران کرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بە یەکێک لە گرینگترین و کۆنترین
فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی جیهان دێتەئەژمار و گەورەترین
سینەماکارانی جیهان لەم فێستیڤاڵەدا، خەڵاتی "ڕێمی"یان بەدەستهێناوە.
پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بە بەشداریی
بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 20 تا 29ی
ئەپرێلی 2018 لە ویلایەتی تیگزاس لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" کە لە ساڵی 1961 دامەزراوە، لەگەڵ
فێستیڤاڵەکانی فیلمی "سانفڕانسیسکۆ" و "نیۆیۆرک" لە ریزبەندی گرینگترین
فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی ئەمەریکا دێنەئەژمار. ئەم فیستیڤاڵە لە
سەرەتادا بە شێوەی دەرەوەی پێشبڕکێی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و لە
ساڵی 1968 بەملاوە بە شێوەی پێشبڕکێی بەڕێوەدەچێت.
"ئستیون ئێسپیلبێرگ"، "جۆرج لۆکاس"، "ئەنگ لی" A، "جان لی هێنکاک"، "رێنداڵ
کلیزێر"، "ریدلی ئێسکات"، "رابێرت رۆدریگێز"، "رابێرت تاونزەند"، "برایانی
کۆئێن"، "ئسپایک لی"، "ئۆلیوێر ئستۆن" و "دیوید لینچ" بە وەرگرتنی
یەکەمین خەڵاتی خۆیان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" وەکوو
کۆنترین فیستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی جیهان و یەکێک لە گرینگترین
سیمینارەکانی فیلم لە ئەمەریکای باکوور ناویان هێناوە.
بە چاوخشاندنێک بە ناوی دەرهێنەرەکانی براوەی خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی"
دەتوانین پێی بە گرینگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بەرین،
لەوانە: "دیوید لینچ" لە ساڵی 1970 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی،
"ئستیون ئێسپیلبێرگ" لە ساڵی 1983 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی،
"ریدلی ئێسکات" Ridley Scott لە ساڵی 1970 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم
بە ناوی، "جاناتان دێمی" لە ساڵی 1984 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە
ناوی، "برایانی کۆئێن" لە ساڵی 1985 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە
ناوی، "ئۆلیوێر ئستۆن" لە ساڵی 1986 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە
ناوی، "رابێرت رۆدریگێز" لە ساڵی 1991 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە
ناوی و هەروەها "ئەنگ لی" لە ساڵی 1992 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە
ناوی.
فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد
فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە
رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی بە ماوەی مانگێک
لە یەکێک لە کوورەخانەکانی خشت لە ناوچەی قەرچەک لە تەنیشت شاری
وەرامین سەر بە پارێزگای تاران وێنەگیراوە.
"سەتار چەمەنی گوڵ" و "ڤیدا ساڵحی" لە بڵاوکەرەوە سەرکەوتووەکانی
نێودەوڵەتی فیلمن کە پێشتر لە بواری کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەییدا
چالاکییان کردووە و خەڵاتی گرینگیان لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان
بەدەستهێناوە.
لە پوختەی چیرۆکی "گوڵ نیسا"دا هاتووە: گوڵ محەمەد و گوڵ نیسا دوو
هاوسەر لاوی ئەفغانین کە بە شێوەی نایاسایی هاتوون بۆ ئێران و لە یەکێک
لە کوورەخانەکانی خشت سەرقاڵی کارکردنن و لە رێگای رووداوەێکەوە کە
بۆیان دێتەپێشی ژیانیان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و ... .
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی بڵندی چیرۆکی "گوڵ نیسا" بریتین لە:
دەرهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ، نووسەری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی، بەڕێوەبەریی
فیلمهەڵگرتن: محمەمەد فەکووری، دەنگهەڵگر و دەنگدانەر: بێهرووز
موعاونیان، مونتاژ: کاوە عەزیزی، ئاوازدانەر: کارەنگ کەرباسی، بەرپرسی
پلان: حوسێن مەرزبان، دیزاینی میکیاژ: ڤیدا ساڵحی، بەرپرسی بەرهەم:
مەریەم قاسم ئابادی، یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: سیاوەش رەمەزانلوو،
یاریدەدەری دووهەمی دەرهێنەر: محەمەد تۆریوەریان، چاککردنی ڕەنگ: سامان
مەجدوەفایی، لابراتواری دیجیتاڵ: مێهرداد سولەیمانی، مونشی سەحنە:
مەریەم رووزبەهانی، یاریدەدەرانی فیلمهەڵگر: حوسێن سادقی، حەمید
محەمەدزادە، ناسح عەبدوڵڵاهی، ئەحمەد رەزا سادقی، یاریدەدەری دەنگ:
سوهەیل حوسێن خانی، جێگری بەرهەم: عەباس ئەبوویەسانی، بەرپرسی سەحنە:
حامید ئەحمەدی، ئەرشیفی جلووبەرگ: تاهیرە سەروەری، گرووپی تەدارەکات:
کەیهان عەلیزادە، عەلی قودرەتی، هاتووچۆ: سەعید مورادی، ئەکتەرەکان:
سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی،
مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی و ...، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی:
مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی و بەرهەمهێنەران: سەتار چەمەنی گوڵ
و یۆسف کەرەمی، بەرهەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە".
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|