په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠١٥

فیلمی "هەزار مێرد"

چیڕۆکی گەورەترین کیشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.


دلێر ئیبراھیم    


فیلمی سینەمایی "ھەزار مێرد" کە گێرانەوەی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەویش توندوتیژییە بەرانبەر بە ئافرەت و کوشتنی مرۆڤە لەسەر شەرەف.

فیلمی "ھەزار مێرد" لە نووسین و سیناریۆ و دەرھێنانی، دەرھێنەری کوردی دانیشتووی کەنەدا، سەلیم مودەریسی- یە، ھەروەھا عەبدولوەھاب شوانی پرۆدێسەری فیلمەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

کاری وێنەگرتن لە لایەن ناسڕ حەیدەرزادە ئەنجامدراوەو موزیک و دەنگەکانیش لەلایەن ئاوەرە مودەریسی کاری بۆ کراوە، ھەروەھا ئیدیتۆر ئەمیر غوڵامی کاری بۆ کردوە" موحەمەد باز کاری ڕەنگی بۆ کردووە.

تەنھا چەند کارێکی بچووکی تەکنیکی ماوە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و تەواو دەبێت و دەگەرێتەوە کوردستان.

ئەم فیلمە ڕۆڵی سەرەکی لە لایەن ھەر یەک لە (سەلیم مودەریسی) لە ڕۆڵی خان و بەختیار سی بی لە ڕۆڵی برێس و حەمە عەلی موکری لە ڕۆڵی برای سۆڵا و (سارا رێبەر) لە ڕۆڵی سۆڵا و (عەبدولوەھاب شوانی) لە ڕۆڵی مامۆستا.

ھەموو کاری وێنەگرتنە لە نێو قەڵای ھەولێر ئەنجامدراوە، بەم زووانە دەکەوێتە بەچاوی بینەران و ھەوادارانی سینەماو وەک یەکەم کاری سینەمایی کە تایبەتمەندی خۆی لە ڕووی جلوبەرگ و موزیک و شێوازی بەرھەمھێنانەوە، ئەم فیلمە بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر بەرھەمھاتووە.
 


dler20022@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک