په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٩\٢٠١٠

فیلمی ''ماندوو''

لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی ''ریکاویک''ی ئیسلەندا نمایش دەکرێ.



فیلمی "ماندوو" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئیبراهیم سەعیدی" بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی دەرهێنەر لە چوار سانسی جیاوازدا لە بەشی کێبڕکێی سەرەکی بە ناونیشانی "روانینی نوێ"New Visions لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ریکاویک" Reykjavik لە شاری ریکاوێک لە وڵاتی ئیسلەندا نمایش دەکرێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە تاران، فیلمی سینەمایی "ماندوو" کە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، سەرەتا کاتژمێر 10ی شەوی پێنجشەممە 23ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە یەکی سینەما "بیو پارادایس"Bíó Paradís لە نمایشێکی تایبەتدا بۆ نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندنی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵی "ریکاویک" نمایشکرا.


ئەم فیلمە بڕیاروایە لە سێ سانسی جیاوازی دیکەدا لەوانە: کاتژمێر 30/10ی شەوی دووشەممە 27ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە 4 سینەما "بیو پارادایس"، کاتژمێر 30/10ی شەوی سێشەممە 28ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە 4 سینەما "بیو پارادایس" و کاتژمێر 30/6ی دوانیوەڕۆی چوارشەممە 29ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە یەکی سینەما "بیو پارادایس" بە شێوەی گشتی بۆ خەڵکی ئاسایی نمایش بکرێت.


لە بەشی "روانینی نوێ" فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ریکاویک"دا 10 فیلمی سینەمایی دیکە لە سینەماکارانی وڵاتانی ئەمەریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئوستوڕاڵیا، کەنەدا، سوید، پۆڵەندا، ئیتالیا، فەڕەنسا و هۆڵەندا نمایش دەکرێن.


فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ریکاویک" لە رۆژانی 23ی سێپتەمبەر تا 3ی ئۆکتۆبری 2010 بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان لە 14 بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە شاری ریکاویک لە وڵاتی ئیسلەندا بەڕێوەدەچێت.


فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی سینەماکاری مەهابادی "ئیبراهیم سەعیدی" لە بەشی "کەشف" Discavery لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا.


ئەم فیستیڤاڵە لە رۆژانی 9 تا 19ی سێپتەمبەری 2010 بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەروەی پێشبڕکێی لە شاری تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەچوو.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی ''ماندوو''
mansourjahani@gmail.com