١٩\٤\٢٠٢١
فیلمی "نانی
پیرۆز"ی رەحیم زەبیحی
لە فێستیڤاڵی
فیلمی "بیگ ئێسکای" ئەمەریکا نمایشکرا.
مەنسوور جیھانی
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی
خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی" و
بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" لە بەشی پێشبڕکێی سی و سێیەمین
خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "بیگ ئسکای"ی ئەمەریکا نمایشکرا.
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) دوایین بەرھەمی سینەماکاری
کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری
کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرھێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی
سینەمای کوردستان و ئێران و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ لە
دووھەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە
بڵیندەکان" لە ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی
دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە
ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیھان نمایشکرا و ناویی ئەم
فیلمە کوردییە لە نێوان ١٠ فیلمی کاندیدی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵەدا بوو
کە جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکارە.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی
کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی
خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"ـە.
ھەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای"
بە نمایشی ٢٧ فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاری و ٥٠ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری لە
دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەیتای
ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری میسولا لە ویلایەتی مونتانا
لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو. ئەمساڵ لە لایەن دەرھێنەرانی فیلمی
دیکۆمێنتاریی ٨٦ وڵاتی جیھان، ١٨٠٠ بەرھەم بۆ نووسینەگەری ئەم ڕووداوە
سینەماییە ڕەوانە کرابوو.
فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" لە ڕووداوە
گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیھان و جێگای متمانەی ئاکادیمیای
ئۆسکار دێتەئەژمار و فیلمە براوەکانی ئەم ڕووداوە ھونەرییە؛ ئەو
دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت کە بتوانن لە بەشەکانی دیکۆمێنێتاری ئۆسکار لە
ساڵی داھاتوو بەشداریی بکەن.
"نانی پیرۆز" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی
"فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی
فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" لە وڵاتی ھۆڵەندا نمایشکرا.
فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا"، گرینگترین فیستیڤاڵی
دێکۆمێنتاریی جیھان دێتەئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و
فیزیکی و بە نمایشی بەرھەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرھێنەرانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛
بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "فیلمە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە
بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی
"منداڵان و دیکۆمێنت"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی
Luminous، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی
Frontlight و ... لە ڕۆژانی ١٦ی تشرینی دووم تا ٦ی کانوونی
یەکەمی ٢٠٢٠ لە شاری ئەمستڕدام لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوچوو.
نانی پیرۆز
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|