په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٩\٢٠١٠

فیلمی ''پەڕینەوە لە غوبار''

لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین لە تاران نمایشکرا.
 


فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" the Dust Crossing لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی لە بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "خۆڕاگری" لە تاران نمایشکرا و لەگەڵ 11 فیلمی سینەمایی دیکە لە سینەماکارانی وڵاتانی جیهان بۆ وەرگرتنی خەڵات لە رکابەریدا دەبێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر، ئەم فیلمە سەرەتا کاتژمێر 30/8ی شەوی چوارشەممە 22ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە 2ی سینەما ئازادی شاری تاران و پاشان لە کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی رۆژێ پێنجشەممە 23ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ژمارە یەکی سینەما عەسری جەدیدی تاران بۆ هۆگرانی هونەری سینەما نمایشکرا.


فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "خۆڕاگری" رۆژی 20ی سێپتەمبەری 2010 لە سینەماکانی تاران و هەشت پارێزگای وڵاتی ئێران و هەروەها بە شێوەی هاوکات لە هەشت وڵاتی جیهان لەوانە: کۆریای باشوور، فینلەندا، تورکیا، سووریا، لوبنان، ئەفغانستان و تاجیکستان دەستی پێکردووە و تاکوو ئەمڕۆ هەینی 24ی سێپتەمبەر دەرێژەی دەبێت.


فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" تا ئێستا زیاتر لە 50ی فیستیڤاڵی گرینگی سینەمای دنیا بەشداری کردووە و زیاتر لە 10 خەڵاتی پڕبایەخی بۆ کوردستان بەدەستهیناوە، لەوانە:


خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی رخنەگران لە 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی سنگاپور، ساڵی 2007.
خەڵاتی ئەلحەمرای زێرین و هەروەها خەڵاتی برونزی لە یەکەمی خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی گرانادا لە ئیسپانیا، ساڵی 2007.
خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی "دلهی نو" لە هیندستان، ساڵی 2007.
خەڵاتی باشترین فیلم لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی ئاسایی "جاکارتا" لە ئەندونیزیا، ساڵی 2007.
خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران لە 11مین خولی فیستیڤاڵی تالین، ساڵی 2007.
خەڵاتی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی "پێرسپێکتیڤ" لە بەلژیکا، ساڵی 2007.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی "ئاسیا پەسیفیک"، ساڵی 2007.
ـ خەڵاتی برونزی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی "مەسقەت" لە عومان، ساڵی 2007.
خەڵاتی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی Art Mare "باستیا" لە فەرەنسا، ساڵی 2008.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای ''نارین فیلم''

mansourjahani@gmail.com