١\٣\٢٠١١
فیلمی شوێنێک بۆ یاری بەشداریی لە سێ
فیستیڤاڵی سینەمای جیهانیی دەکا.
مهنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" بەشداری
لە سێ فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم لە وڵاتانی بەریتانیا، یۆگسلاڤیا و
کازاخستان دەکات.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر،
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF لە دەرهێنانی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی
کوردستان، بەشداری لە سێ فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم سینەمای جیهانی
دەکات، لەوانە: فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پان ئاسیا" لە شاری
لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئالمائاتی"
لە پێتەختی وڵاتی کازاخستان و هەروەها 39مین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "بێلگراد" لە وڵاتی یۆگسلاڤیا.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" کاتژمێر 6ی ئێوارێ رۆژی دووشەمە 28ی
فێبرییە و هەروەها کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی رۆژی 1ی مارچ لە بەشی "پانۆرامای
جیهانی" 39مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بێلگراد" نمایش
دەکرێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری
جیهان و لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا لە رۆژانی 25ی فێبرییە تا 6ی مارچی
2011 لە شاری بێلگراد لە وڵاتی یۆگسلاڤیا بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" هەروەها کاتژمێر 30/7ی ئێوارێ هەینی
لە بەشی "سینەما ئاپۆلۆ" Apollo Cinema لە میانەی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "پان ئاسیا" Pan Asia لە شاری لەندەن نمایش دەکرێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی کیشوەری ئاسیا
و لە چەندین بەشی جیاوازدا، لەوانە: بەشی "ماڵی ئاسیا"، بەشی "سینەما
ئاپۆلۆ"، بەشی "کراوەی نمایشی گالا"، بەشی "سینە لۆمیرە" و بەشی "لاوەکی"
لە رۆژانی 2 تا 13ی مارچی 2011 لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا
بەڕێوەدەچێت.
___________________________________
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.asiahouse.org/net/Documents/ah10109.pdf
http://www.fest.rs/2011/filmEn.php?id=217
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم"
|