١٨\٦\٢٠٢١
فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
لە دەرھێنانی "شەوکەت
ئەمین کورکی" ئامادەی نمایشکردنە.
مەنسوور جیھانی
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"،
لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" و لە نووسینی سیناریۆی ھاوبەشی "شەوکەت
ئەمین کورکی" و "محەمەد ڕەزا گەوھەری" سیناریۆنووسی ناوداری سینەمای
ئێران، بەم دوایانە دوایین قۆناغەکانی تەکنیکی لە ستۆدیۆکانی شاری
ئەستەنبۆل و بەڕلین تەواو کردووە و ئێستاکە ئامادەی نمایش کردنە و لە
داھاتوویەکی نزیکدا لە فێستیڤاڵە گرینگەکانی جیھان، بەشداریی دەکات.
ئەم فیلمە، بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و
قەتەرە.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرھەمی کومپانیای "میتوس فیلم" لە شاری
بەڕلین ل وڵاتی ئەڵمانیا و کومپانیای "مەستی فیلم" لە شاری سلێمانی؛ بە
پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەرزی
پاییزی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی وێنەگیراوە و ستافیکی پیشەگەڕ لە
سینەماکارانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان
و ھەروەھا وڵاتی ئەڵمانیا تیایدا بەسەرکەوتووییەوە بەشدارییان کردووە.
لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون"دا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەوموونی ھەرێمی
کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە،
لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، ھوشیار
زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادل عەبدولڕەحمان، حەمە ڕەشید
ھەرەس، یانا توانا، سۆلاڤ حەمە غەریب، زەریا سامی، دیدار غەریب، بەھار
مەعروفی، ژیر فەرەیدوون، ئومێد زەندی، مەستان مەریوان و ...
"ئەزموون" چوارەمین فیلمی بڵندی سینەمایی "شەوکەت ئەمین کورکی"، دوای "پەڕینەوە
لە غوبار"، "شوێنێک بۆ یاری" و "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"ە کە بەم
بەرھەمە سینەماییانە لە فێستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم لە ئاستی جیھاندا
بەشداریی کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی بەرچاویی بۆ سینەمای کوردستان
بەدەستھێناوە.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بریتین لە:
دەرھێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی، نووسەرانی ھاوبەشی سیناریۆ: شەوکەت
ئەمین کورکی و محەمەد ڕەزا گەوھەری، بەرھەمی ھاوبەش: فوئاد جەلال،
بەرپرسی بەرھەم: لیا دریسچێر، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەدیب سوبحانی،
بەرێوەبەری بەرھەم: عادڵ عەبدوالڕەحمان، مونتاژ: ئیبڕاھیم سەعیدی،
موزیک: مەحموود بەرازی، دیزاینی بەرھەم: جەلال ساعیدپەناە، بەرپرسی
سەحنە: بەکر فەرەج، دەنگھەڵگر: شەھرام ئەحمەدیان، دەنگدانەر: چاگلەر
یێشیلای، میکیاج: کارینا ئێڤدۆکیموڤا، دیزاینی جلووبەرگ: کاتارینا
نێستێڕۆوا، یاریدەدەری دەرھێنەر: ئاڤێستا قادر، مونشی سەحنە: سروە عەلی
وەیسی، وێنەگری پشت سەحنە: لیزا گوڵ، ڕووناکی: مستەفا سادقی،
یاریدەدەری بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ھادی مەنووچێھرپەناە، یاریدەدەری
دەنگەڵگر: ھیوا شەو، یاریدەدەری کامێڕا: بەڵێن زەنگەنە، ئاڕمان سەیدی،
ژێ کامیل، ھێمن دەریا، سەرپەرەشتی دوای قۆناغی وێنەگرتن سینان یۆسف
ئۆغڵۆ ، دیکۆڕ: سەلاح ساعیدپەناە، ڕاوێژکاری پەروەردە: مەریوان عومەر،
یاریدەدەری بەرھەم: وارمان سەعید، تارق توفیق قادر، میھرەبان عەبدوڵا،
بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی،
بەرھەمھێنەر: مەمەد ئەکتاش، بەرھەمی ساڵی ٢٠٢١.
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی
سینەمایی "ئەزموون"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|