٦\١٠\٢٠١٣
فیلمی سینەمایی "سەبارەت
بە ١١١ کچ" لە ئاکادیمیای فیلمی ئەمەریکا نمایشکرا.
مەنسوور جیهانی
سینەمایی
"سەبارەت بە ١١١ کچ" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکارانی کورد ناھید
قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە ئاکادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند لە وڵاتی
ئەمەریکا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی ''سەبارەت بە ١١١ کچ'' لە دەرھێنانی ھاوبەشی
سینەماکارانی سنەیی ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری
نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ٣ی
تشرینی یەکەم ٢٠١٣ لە دووەمین بەشی فیلمەکانی لەنزی فیلمی جیھانی
لە ئاکادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند لە
شاری واشنتۆن لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
مافی بڵاوکردنەوەی ئەمەریکا و ئەورووپای فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە
١١١ کچ" لە ئەستۆی ئێنتەیتیڤی فیلمی جیھانییە و لە شەوی تایبەتی
نمایشکردنیدا ئەم ناوەندە کەلتوورییە ئەم فیلمە کوردییەی پێشکەش کرد.
فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە ١١١ کچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی
خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا
کاتژمێر ٣٠/٧ و ٣٠/٩ی شەوی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی
شەشەمین خولی خەڵاتی لەنزی فیلمی جیھانی لە کۆلێژی ناوەندی ھونەرە
جوانەکانی ئۆلین لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی مین لە وڵاتی ئەمەریکا
نمایشکرا.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.peninsuladailynews.com/article/20131002/NEWS/310029994/global-lens-series-film-111-girls-screening-thursday-in-port
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|