په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠٢٠

فیلمی سینەمایی "ھەتاو" نوێنەری سینەمای ئێران لە رێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢١.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمی سینەمایی "ھەتاو" لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی" و لە وێنەگرتنی سینەماکاری کورد "ھوومەن بێھمەنێش" وەکوو نوێنەریی سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی مەراسیمی ئۆسکاری ٢٠٢١ ناسێندرا.

لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکار، دوای چەندین کۆبوونەوەی بەردەوام، فیلمی سینەمایی "ھەتاو" (خورشید) لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی" بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢١ ناساند.

دکتۆر "رائید فەریدزادە" سکرتێر و وتەبێژی لێژنەی ناساندنی فیلمی ئێرانی بە ئۆسکار گوتی: کاری ئەم لێژنەیە، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕینی یاساکانی ئۆسکار، باشترین فیلم کە بە زمانی بیانی و بێجگە لە زمانی ئینگلیزی سازکراون و گۆڕینی مۆڵەتی کاتی بەشداریی لەم خولەدا، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە ھەڵسەنگاندنی ٩٠ فیلم کە لە وڵاتی ئێران نمایش کراون، دەستی پێکرد و پاشان ئەندامانی لێژنەی ھەڵبژاردن بە لیستێکی ھاوبەشی ١٢ فیلمی گەیشتن.

گوتیشی: لە درێژەدا، ئەندامانی لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکار، بە دووبارە خوێندنەوەی یاسا و ڕێساکان و ھەڵسەنگاندنی پسپۆڕانەی فیلمەکان و دوای وەرگرتنی دەنگەکان و کۆکردنەوەی بیرووڕاکان، لە نێوان سێ فیلمی سینەمایی "ھەتاو" (خورشید) لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی"، "داری گوێز" (درخت گردو) لە دەرھێنانی "محەمەد حوسێن مەھدەویان" و "یەلدا" (یلدا) لە دەرھێنانی "مەسعوود بەخشی"، فیلمی سینەمایی "ھەتاو" لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی"یان وەکوو بەرھەمی کۆتایی ھەڵبژارد و ئەم بەرھەمە بە واژۆی ئەم لێژنەیە، بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢١ ناسێندرا.

ئەم فیلمانەی دیکە کە لە لیستی سەرەتایی لێژنەی ھەڵبژاردندا بۆ ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران بە ئۆسکار بوون، بریتی بوون لە: فیلمی سینەمایی "بارھەڵگری زێڕ" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی"، فیلمی سینەمایی "دنیا لەگەڵم سەما بکە" (جھان با من برقس) لە دەرھێنانی "سرووش سێحەت"، فیلمی سینەمایی "ماڵی باوکی" (خانە پدری) لە دەرھێنانی "کیانووش عەیاری"، فیلمی سینەمایی "مەلەی پەپوولە" (شنای پروانە) لە دەرھێنانی "محەمەد کارت"، فیلمی سینەمایی "رۆژگاری نارنجی" (روزگار نارنجی) لە دەرھێنانی "ئاڕش لاھووتی"، فیلمی سینەمایی "تومان" لە دەرھێنانی "موڕتەزا فەڕشباف"، فیلمی سینەمایی "گاڵتەجاریی پێکردن" (مسخرەباز) لە دەرھێنانی "ھۆمایوون غەنی زادە"، فیلمی سینەمایی "مردن لە ئاویی خاوێندا" (مردن در اب متھر) لە دەرھێنانی "نەوید مەحموودی"، فیلمی سینەمایی "یەلدا" لە دەرھێنانی "مەسعوود بەخشی"، فیلمی سینەمایی "کوشتارگا" (کشتارگاە) لە دەرھێنانی "عەباس ئەمینی"، فیلمی سینەمایی "داری گوێز" (درخت گردو) لە دەرھێنانی "محەمەد حوسێن مەھدەویان" و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "ھەتاو" (خورشید) لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی".

ئەندامانی لێژنەی ناساندنی فیلمی ئێرانی بە ناوەندیی فەرھەنگ و ھونەرە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠٢١ لە ھونەرمەندانی پێشنیارکراویی ماڵی سینەمای ئێران پێکھاتبوون کە بریتین لە: "محەمەد عەلی نەجەفی" دەرھێنەر، "جەماڵ ساداتیان" بەرھەمھێنەر، "ئاتیلا پێسیانی" ئەکتەر، "کەماڵ تەبریزی" دەرھێنەر، "محەمەد داوودی" وێنەگر، "نەرگیس ئابیار" دەرھێنەر، "فەرھاد تەوحیدی" سیناریۆنووس و "ئانتۆنیۆ شۆرەکا" ڕخنەگری سینەما و دکتۆر "رائید فەریدزادە" سکرتێر ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی سینەمای ئێران و جێگری نێودەوڵەتی ڕێکخراوەی سینەمایی فاڕابی وەکوو ئەندامی یاسایی ئەم لێژنەیەی ھاوڕێیەتی کرد.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک