په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٩\٢٠١٣

فیلمی سینەمایی ''سەبارەت بە ١١١ کچ'' لە لەنزی فیلمی جیهانیی لە ئەمەریکا نمایشکرا.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە ١١١ کچ" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکارانی کورد ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە لەنزی فیلمی جیھانی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە ١١١ کچ" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکارانی سنەیی ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا کاتژمێر ٣٠/٧ و ٣٠/٩ی شەوی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی شەشەمین خولی لەنزی فیلمی جیھانی لە کۆلێژی ناوەندی ھونەرە جوانەکانی ئۆلین لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی مین لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


شەشەمین خولی لەنزی فیلمی جیھانی بە فیلمی کوردی "سەبارەت بە ١١١ کچ" شەوی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ کرایەوە و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان، لەوانە: ھەرێمی کوردستان، ئەمەریکا، مەکزیکا، سێربستان، ئێران، ھێندستان، چین، شیلی، قەزاقستان و چەندین وڵاتی دیکە تاکوو ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ درێژەی دەبێت.


نمایشی لەنزی فیلمی جیھانی لە لایەن مۆزەخانەی بیتسی کۆلێژی ناوەندی ھونەرە جوانەکانی ئۆلین بە ھاوکاری کتێبخانەی کۆلێژی بیتس بە پشتیوانی ھاوبەشی بەرنامەکانی خوێندنەوەکانی ئاسیایی و خوێندنەوەکانی ئەمەریکای لاتین و بە مەبەستی ناساندنی وێچوونەکانی مرۆڤایەتی و تایبەتمەندییەکانی خەڵکان و کلتوورەکان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان، لە شاری لویستۆن لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.


فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە ١١١ کچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە بەشی فیلمە دراماکانی ١٨مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئافرەتانی "ئایچی" لە ھۆڵی ویڵ ھاڵ لە شاری ناگۆیای ناوەندی پارێزگای ئایچی لە ژاپۆن نمایشکرا.

بۆ زانیاریی پتر:

www.bates.edu/news/2013/08/21/about-111-girls-opens-bates-sixth-season-of-award-winning-global-lens-films

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک