په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٩\٢٠١١

فیلمی سینەمایی ''سرتە لەگەڵ با'' لە سنە نمایش دەکرێ.


مه‌نسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەهرام عەلیدی" رۆژانی پێنجشەمە و هەینی لە هۆڵی فەروەردین لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەری فەجری سنە نمایش دەکرێت.


بەپێی راگەیاندنی گشتی فیلمی "سرتە لەگەڵ با"، فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" Whisper With the Wind لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی شەهرام عەلیدی کە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە رۆژانی پێنجشەمە و هەینی 29 و 30ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2011 لە دوو سانسی کاتژمێر 5 و 7ی ئێوارێ، لە هۆڵی فەروەردین لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەری فەجری شاری سنە نمایش دەکرێت.


فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" بە ئامادەبوونی شەهرام عەلیدی و لە لایەن دایرەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان و بە هاوکاری ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی سنە دەچێتە سەر پەردەی سینەما.


فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" لە یەکەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا سێ خەڵاتی سەرەکی لە بەشی پێشبڕکێی بەشی هەفتەی رەخنەگرانی شەست و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2009 لە وڵاتی فەرەنسا بەدەستهێنا و لە درێژەدا بە بەشداری لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم لە سەرتاسەری جیهان، کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا، لەوانە:


خەڵاتی رەخنەگرانی لاوی هیندستان یا خەڵاتی "دەروازەی زێوی هیند" لە بەشی کێبڕکێی یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "مۆمبای" لە هیندستان.
خەڵات و مەدالیای شانازی زانکۆکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمە مێژووییەکانی "پساک" لە وڵاتی فەرەنسا.
خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئامازۆن" لە وڵاتی بەرازیل.
خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن لێژنەی ناوبژیوانی زانکۆکانی براتیسلاوا لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "براتیسلاوا" لە وڵاتی ئیسلۆڤاکیا.
خەڵاتی "دۆن کیشۆت" لە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ترۆمسۆ" لە وڵاتی نەرویج.
خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم بۆ شەهرام عەلیدی و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ ئەکتەری ناوداری سینەمای کوردستان عومەر چاوشین لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئۆرۆعەڕەب" (ئێمال) Amal لە ئیسپانیا.
خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ هونەرمەندی کرماشانی توورەج ئەسڵانی و باشترین ئەکتەر بۆ عومەر چاوشین لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بەغدا" لە وڵاتی عێراق.


فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" لە دوایین نمایشی خۆیدا بە هاوکاری ئەنجوومەنی زانستی سینەمای زانکۆی تاران، رۆژی سێشەمە 31ی ئایار/ مەی 2011 لە هۆڵی ئاوینی لە پەردیسی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران نمایشکرا.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با".
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک