٩\٢\٢٠٢٤
فیلمی سینه‌مایی
کوردی "خاڵا تارییا"
لە شاری هه‌ولێر
نمایش ده‌کرێ.
مه‌نسوور جیهانی
فیلمی
کوردی "خاڵا تارییا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات" و لە
بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" کاتژمیر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی
شوباتی ٢٠٢٤ لە سینه‌ما "ئیمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر نمایش
دکرێ.
فیلمی سینه‌مایی "خاڵا تارییا" لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس
فیلم" بە به‌ڕێوه‌به‌ری سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" و له نووسین و
دەرهێنانی "ئایشە پۆلات" دەرهێنەری باکووری کوردستان، له بەرهەمهێنەری
هاوبەشی کۆمپانیای "پۆنکت" و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی WDR
و Arte و به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له
نمایشێکی تایبه‌تدا به هاوکاری ئه‌نستیتۆی "گۆته" ئه‌ڵمانی له کاتژمیر
٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە سینه‌ما "ئێمپایێر"ی
فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پیشان ده‌درێ.
"خاڵا تارییا" که له لایه‌ن کۆمپانیای "ئارت هوود ئینتەرتەیمنت" له
ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە
بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا و کاندیدی وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ئەم رووداوه پڕبایخ و پله یه‌که‌می سینەمای جیهان بوو.
ئه‌م فیلمه کوردییه له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی
پێشبڕکێی "نه‌ته‌وه‌یی" له چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی
فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" نمایش کرا و توانی چوار خه‌ڵاتی ئه‌م رووداوه
گرینگه سینه‌ماییه به‌ده‌ست بێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ "مەمەد
ئەکتاش"، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ "ئایشە پۆلات"، خه‌ڵاتی باشترین
مۆنتاژ بۆ "سه‌رحه‌ت مۆتلۆ" و "یۆرگ ولکمار" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "فیپێڕشی"
واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به هۆی "ته‌رکیز له‌سه‌ر
جیاوازییه ئه‌خلاقییه‌کان له کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی که‌سه‌کان و
گرینگ‌ترین بایخه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا".
فیلمی سینه‌مایی "خاڵا تارییا" لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە،
باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی
ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
فیلمی سینه‌مایی "خاڵی تاریک" له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی
خۆیدا له بەشی "سینەمای کوردی" فیلمە بڵیندەکاندا لە دەیەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دهۆک" پیشاندرا و خەڵاتی باشترین سیناریۆ
به خاتوو "عایشە پۆلات" به‌خشرا و هه‌روه‌ها خەڵاتی "فیپەرشی" واته
فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|