په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٥

فینلاند پەنابەران لە گرفتارییدا دەھێلێتەوە.

رێبوار عارف    

 

لە نووسیەکانی رابردودا ئاماژەمان بەوەکرد کە دوابەدوای پێکھینانی ئەم حکومەتە تازەیەی فینلاند، گۆشارەکان لەسەر پەنابەران گەلیک زیاتر بووە. بۆیە ھەوڵماندا کە لە رێگەی میدیاو حزب و ریکخراوەکانەوە، کێشەی پەنابەران و بەھەرمەندبوون لەمافی پەنابەری زیندو ڕاگرین. لەمبارەشەوە جیاواز لەوکارانەی کە روو بە پەنابەران یان حزب و ریکخراوەکانی فینلاند ئەنجامانداوە ھاوکات وروژاندی دەستگاکانی راگەیاندن و ناچارکردنی کاربەدەستانی حکومی بەھاتنەسەرخت و وەلامدانەوە بە باس و بۆچونەکانی ئێمە ئەم فایلەی گەلێک زیندوتر ڕاگرتووە؛ بۆیە ئەوەی لێرەشدا دەیخوێنەوە وەلامێکە بە وەلامی سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەرانی فینلاند بەریز (یوھا سیمیلە) کە لە بەرواری ٢٥ی تەمووزدا لە رۆژنامەی ھیلسینکی بلاوکرایەوەو ئەم بابەتەی ئیمەش ھەفتەی رابردو ١٤.٨.٢٠١٥ لە رۆژنامەی ھەوالی خەلکدا بلاوکرایەوە. ئەمەش پۆختەی وەرگێڕانی بابەتەکەیە.

نزیک بە ٢٥ سالە لە فینلاندا ژیان بەسەردەبەم و کارم وەرگێرە. ١٥ سال بەرپرسی سەراسەری ڕێکخراوەکەمان بووم لە ئەوروپاو لەئیستەدا زیاتر کار لەسەر باشترکردنی دۆخی پەنابەرانی فینلاند دەکەم. لەبەرواری ٢٢ تەموزدا نیگەرانیەکانی خۆم لەبارودۆخی پەنابەران لە فینلاندا خستەڕوو، بەتایبەت ئەوبەشەی کە پەیوەندی بە دریژکردنەوەی مافی پەنابەری و بارودۆخەکەیانەوە ھەیە.


لەمبارەوە سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەران لە ٢٥ی مانگی تەموزدا وەلامێکی لاوازیدایەوە کە گەلیک مەسەلی تیدا پەراوێزخرابوو. دیارە ئیمە خوازیاری ئەوەبووین لەکاربەدەستانی حکومی ئەو ئاگاداریەی کە لەمانگی تەموزدا رایان گەیاند کە لە یاسای تازەی خارجیانەوە سەرچاوە دەگرێت، واتە بەندی ٥١ ناتوانێت سەرکەوتووبێت و پێویستی بە چاوپیگیرانەوە گورانکاریە.


فەرمانگەی کۆچکردران لەو راگەیەنراوەدا ئینکاری دانی خزمەتگوزاریە کۆمەلایەتیەکان دەکات بۆ سەدان پەنابەر کە بەھۆی بارودۆخی نائەمنی ولاتەکانیانیانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو شوینانەی کە لیوەی ھاتوون.


تازەکردنەوەی ئەو یاسایە لەوە سەرچاوە دەگرێت کە کاربەدەستانی حکومی ناتوانن پەنابەران بگەڕێنەوە بۆ ولاتەکەی خۆیان، خۆشیان ئامادنین کە خۆویستانە بگەرینەوە، مافی مانەوەو ئیقامەییان لەدەست دەدەن. لەکاتیکدا کە تا مانگی شەش ئەم ئینسانانە واتە کەسنیک کە ئیقامەی ب یان ھەبوو‌ە دەیانتوانی لە خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان بەھرەمەندبن. وەک بژیوی ژیان، کرێ خانوو، بیمەی تەندروستی. لەمانگی تەموز بەدوا ئەم ئینسانانە شانسی مانەوەیان دادەخرێت. بەشیک لەو کەسانە کە گروپیکی کەمنین پەنابەری کوردزمانن، کە سەدان کەسن. کە بۆ بەدەستھینانی مافەکانیان ئەم ئینسانانە بە مندالو خیزانەکانیانەوە بە دوای مافەکانیانەوە غاریانداوە. ئایا بەراستی کاربەدەستانی حکومی چۆن بیر لە ژیانی ئەم ئینسانانە دەکەنەوە؟ ئایا دەبیت دایک و باوک چی بکات کاتیک کەدەبینن مندالەکەیان شیری خواردنی نیە؟ بۆ خۆم دوو پەنابەری عیراقی دەناسم کە پزیشەکە فینلاندیەکان ئەوەیان پشت راستکردوەتەوە کە نەخۆشی کوشندەی وەک سەرەتانیان ھەیە، کە ئەمانە ئیتر ھیچ چارەسەرکی تەندروستیان بۆ ناکریت.


ئەم یاسا نوێیە دژگۆییە یان پیچەوانەیە ھەندێ لە یاساو ڕیساکانی فینلاند، ئایا بەراستی کاربەدەستانی حکومی ئەوەیان فەرامۆش کردوە کەفینلاند واژۆی جارنامەی مافی مرۆڤی کردوە، کە دەبێت بە ھەمان شێوە بەسەر ھەموو دانیشتوانی ولاتەکەدا پەیرەوبکرێت؟


سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەرانی (سیمیلا)ی لەمبارەوە ئەو ’’خزمەتگوزاریە’’ پیشکەش بە پەنابەران دەکات وەک بەدیل کە پەنابەران بچن کار بکەن یا بخوێنن یان خێزان ڕێکبخەنەوەو لەم ریگایانەوە بتوانن ئیقامەکانیان تازە بکەنەوەو ژیانیان پێکبھێنن. بەم شیوەش ئەو بیدەنگ دەبیت لەبەرامبەر بەوانەی کە تازە دینە ولات کە بەزۆری بە پرۆسەیەکی قەلەقی و دلەراوکەدا دەرۆن. کە دیارە بۆ ئەم ئینسانانە خویندن وکارکردن لەم قۆناغەدا مەحالە. ئەمە لەکاتیکدایە کەسانی نایاسای و کوچکردوان ناتوانن تەنانەت لە خزمەتگوزاری کورسیش بەھرەمەندبن.


بەرۆشنی ئەم یاسایە دەرکی بەوەنەکردوە، ئەو کەسانەی کە خوازیاری بەدەستھینانی مافی پەنابەرین ئیمکانی گەرانەوەیان نیە بۆ ولاتەکانی خۆیان، ھەربۆیە داوای لە ئێمەی فینلاندی دەکەن کە بیانپارێزین.


ئەگەر چاویک بە ھەوالەکاندا بگیرین، ئاسانە لەوە حالیبین کە چەتەکانی داعش وحکومەتی تورکیا بۆردمانی شارولادیکانی کوردستانی عیراق دەکەن و تائیستە زیات ر لە ١٥٠٠ پیشمەرگە کوژراوەو ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٠٠ ھەزاریش بریندارە. ئایا ھەر بەراستی فەرمانبەرایەتی کۆچ دەتوانیت داوا لەو ئینسانانە بکات کە لە عیراقەوە دین بگەرینەوە بۆ ناوچەیەکی ئاوا نائەمن؟


سیمیلا رینمای عیراقیەکان دەکات کە بگەرینەوە بۆ ولاتەکەی خۆیان کە تیدا ئەگنێتی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێونەتەوەی IOM خزمەتگوزاری کارو باشترکردنی ژیان دەخاتە خزمەتیان. من ئاگادارم و بەدواچوونم لەسەر ئەو عیراقیانە کردوە کە گەڕاونەتەوە عیراق چ بە زۆر و چ ئارەزوومەندانە، وە لەماوەی ٥ سالدا رێکخراوەکەمان نزیک بە ٦٠٠٠ کەیسی ئەو کەسانەی تۆمارکردوە کە لەئەوروپاوە گەرێنراونەتەوە ئەو ولاتەو بەپی زانیاریەکانی ئێمە ژمارەی ئەوکەسانەی کە کەمترین خزمەتگوزاریان لەلایەن ... وەرگرتووە ناوازبوو. بۆیە پەنابەرانیک کە ھاتوونەتە فینلاند خوازیاری ئەوەن کە لەم ولاتەدا بمێنەوەو لەبنیادنانی ئەم کۆمەڵگاو دروستکردنی ژیانی خۆیاندابن کارابن. لەبەرئەوەیە کە ئەوان پیویستیان بە نیشتەجێبوونە.

 

 

rebwar.arif@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک