په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٣

فینلاند خۆی رادەستی گوشاری کۆماری ئیسلامی کرد.


مەجید حەقی      


بە هۆی گوشاری بالیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر فێرگەی بەرزی بەرگری فینلاند، راپۆرتێک کە لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئێران بوو کۆکراوە.

رۆژی هەینی رابردوو (٢٦\١٠\٢٠١٣) لە ئەنجامی سەردانی بالیۆزی ئێران لە بەشی ستراتێژی فێرگەی بەرزی بەرگری وڵاتی فینلاند، لێکۆلینەوەی پێوەندیدار بە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئێران لە ماڵپەری ئەو زانکۆیەدا هەڵگیرا. راپۆرتەکە لە لایەن لێکۆلەر ئاڵان ساڵح زادە، کە بەرەگەز خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە ئامادە کراوە.

بە پێی ئەو هەواڵە کە یەکەمجار لە رۆژنامەی هێلسینگین سانۆمات (Helsingin Sanomat) بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی بەشی ستراتێژی زانکۆی بەرگری فینلاند تۆرستی سیرێن Torsti Sirén ئەو راپۆرتە دوای گفتگۆ لەگەڵ سەفیری ئێران هەڵگیراوە.

بالیۆزی ئێران حەزی لە شێوازی دەربرینی راپۆرتەکە نەبووە. بە وتەی Torsti Sirén بالیۆزی ئێران لە باسەکەی دا هەندێک رستەی نیشانی دان کە داخوا ئەوانە راستن یا نە؟ بە وتەی تۆرستی سیرێن ئێستا سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە راپۆرتەکەدا دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت داخوا راپۆرتەکە مەرجەکانی راپۆرتێکی زانستی پڕ دەکاتەوە یا نە؟

لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا چەندین جار کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری هێناوەتە سەر رۆژنامە و ناوەندەکانی فینلاندی بۆ کۆکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە پێوەندیان بە مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و تەنانەت هەڕەشەیان لە هەندێک لە نووسەرانی ئەو راپۆرتانە کردووە.

لینکی لێکۆلینەوەی "سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئێران":

http://www.mymedia24.info/m/files/view/Alan-Salehzadeh-IranForeign-domesticPolicies
 

 

فینلاند

majid.hakki@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک