فرانس
ڤان ئانرات به ١٦ساڵ و نیو حوکم درایه‌وه.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر دوازده‌ی پاشنیوه‌ڕ ۆ له شاری لاهای هۆڵه‌ندا، به ئاماده بوونی هه‌ر سێ قوربانی سکاڵاکه‌ر " عه‌لی ڕه‌حیمی،دانیا عه‌لی،ڕێباز قادر" و خاتوو زێخفێڵفد پارێزه‌ری قوربانیان و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسیه‌ی ئانرات له کورد و هۆڵه‌ندی ،ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه کارێکی زۆریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌نجامدا،دادگای ئانرات به‌ڕێوه‌چوو و دوا بڕیار له‌سه‌ر سزای سه‌ر ئانرات درا .ناوبراو تاوانبار کراوه به هاوبه‌شیکردن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ. سزای سه‌ر ئانرات له هه‌ڤده ساڵه‌وه که‌مکرایه‌وه بۆ شازده ساڵ‌ونیو و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش له دادگای سڤیل به‌ڕێوه ده‌چێت،ئه‌م بڕیاره‌ش له‌م به‌رواره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه،بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش پارێزه‌ری قوربانیان له دادگای سڤیل بۆ قوربانییه‌کانی داوای ده‌کات. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجامدراوه، لێره‌وه پیرۆز بایی له قوربانیان و سکاڵاکه‌ران و شایه‌دحاڵه‌کان و له خۆمان ناوه‌ندی چاک"چاودێری کوردۆساید-چاک" و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسییه‌که ده‌که‌ین،بێ‌شک چاک کارێکی باش و به به‌رهه‌می له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌نجامدا له سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌وه، له پاڵ پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی و هه‌ردوو داواکاری گشتی فرێد ته‌یفن و مینکس و ڕۆژنامه‌نووس ئارنۆڵد و کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ئاماده‌ی دادگاییه‌که بوون.
چاکنیوز
|