٢\٣\٢٠٢٥ فرچکم و ە سنەوبەرێ گرت!
دارا خونچە
لە باخچەڕا فێر بەخشین بووم زۆر لەمێژە دەگەڵ رۆشنایی دراوسێی ماڵ وە ماڵم پەرژینمان تەنێ چەند بنە سنەوبەرە ئەو جێیەی وا بێ باخچەیە و سنەوبەر و خزمانی وی تێدا نییە هەرچی بی تەنێ ماڵ نییە ژیار تێیدا لەخۆچووە ژیان تێیدا لەجێچووە ناشێ و ناکرێ و نابێ لەوێ هەست و سۆز و جوانبینین و یەک چۆڕە چێژت دەستکەوێ! هەیا نهۆ جانەوەری لەوان تەرزەبابەتان هەن چوون لەشکری خودایەکان هێڵی سەوزی باغ و باخچان دەبەزێنن لە پشت قەدی سنەوبەران سێرە لە ماچان دەگرن و قل قل ژوانەکان دەپێکن! ئەو جێیەی وا وە سنەوبەرێ نەخەمڵایە هەرچی بی پووچ و ڤاڵایە.. ژیار تێیدا گێژووێژە ژیان تێیدا گێڕووێڕە هەرمان لە رووکەش رۆچووە! ئەمن لە دوڕ گریە و رۆڕۆ و نەهامەتیی چاوم پشکوفت لێ یەک تنۆک رۆندکیشم ئەڕای نەڕشت ئەمن لە نێو ناگزووریی و برسیەتییدا پەلمدەکوتا لێ هەر چاوبرسیی دەرنەچووم تاکو بناریش نەجما هەرگیز دوندی چیام بەرنەدا چون ئەز مێوانی خوازیاری داربەڕووان و هەژموونگەرایی قەندیل بووم سنەوبەری بەژن زراڤ و شەنگەبییانیش خانەخوێم بوون! لە باخچەڕا فێر بەخشین بووم پڕژی رۆشنی رەنگ ئاورینی سنەوبەریش هۆزان ئاسا بێ بەرایی و بێ بەرامبەر دەمی رسکانی خۆی دێت و بەهرەی جوانییم وێدەبەخشی!
کۆتاییەکانی شوباتی ٢٠٢٥
|