فڕێدانی به‌رگی دابونه‌ریته کۆنه‌که‌ی باوباپیران.
خه‌بات لاوباخ
بونی نەتەوەی كورد لەم خاكەدا ئەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵێك پێش زایینی ،تا ئه‌وکاته نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوی تورك و عه‌ره‌ب بوونیان نه‌بوو ،خاوەنی ئیمپڕاتۆرێكی گەورەی وەك ماد بون، تا ڕوخاندنیان لە لایەن سەركردەی فارسەكان( كۆڕش )ەوە ، لە دوای ئەم مێژووەوە ، كورد مێژوویەکی بەرچاوی نیە،لە ڕۆڵ بینینێکی ئاشكرای فەڕمانڕەوایی ناوچه‌که‌ی ، جگە لەبونی چەند میرنیشینێكی نیمچه سەربەخۆ و بەڵام هه‌ر پابەند بوون بە داگیركارانی باڵادەست.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هەندێ جار كوردێك گه‌یشتۆته لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتێك یان ئیمپڕاتۆرێك ،که ته‌نها ژیانی بۆ خزمەتی داگیركاران ته‌رخانکردووه ،کوردبونی خۆی له‌یاد کردووه و وه‌ك مۆمێك بۆ ڕوناك کردنه‌وه‌ی لایه‌نی تاریکی بێگانه تواوه‌ته‌وه.
ئەگەر بەكورتی چاوێك بەمێژووی كوردا بخشێنینەوە ، چەند خویەك و داب ونەریتێكی هاوبەش ئەبینرێت لەسەرجەم تاك و سەركرده‌کانی كوردا ، كە بۆتە هۆی مانەوەمان لەم خاكەدا وه‌ك میلله‌تێکی زیندوو ،بەڵام هەر بەژێر دەستەیی و نەبونی ده‌وڵه‌تێکی سەربەخۆ ، بۆ نموونە:
+ جەنگاوەرێكی ئازا و چاونەترسی لێهاتوو ، سەرشۆڕنەكردن بۆ دوژمن ،شەیدای ئازادی و هێز و دەسەڵات،شانازی خێڵه‌کی ،هه‌ستی خۆپاراستن لە توانەوەی لە لایەن دوژمنەوە، پارێزگاری لەداب ونەریتی باوباپیرانییەوە،كەلەڕەقییەكی لەڕادەبەدەر لەبیروڕایدا و سوربوون لەسەری ،گەر هەڵەش بوو بێت ، هەوڵ نەدانی چاوتێبڕین یان داگیركردنی خاكی نەتەوەكانی تر. ئەمانه وای لە كورد كردووە كە بتوانن بەڕەنگاری هەموو هێرشە دڕندە یەك لەدوای یەكەكانی ساسانی ، ئیسلامی ، تەتەر وسەلجوقی ،مەنگۆلی، یۆنانی ببێتەوە و خۆیان لە تواندنەوە بپارێزن ،بەردەوامیش دژی داگیركاران بجەنگن و نەهێڵن بە تەواوی دەست بگیرێت بە سەریاندا و هیچ نەبێت سەربەخۆییەكی ناوچەیی بەدەست بهێنن.
+ لەگەڵ بونی ئەو خۆڕاگرییه ، بەداخەوە كورد گیرۆدەی چەند دابونێرییتێكی خراپن ،وەك یەك نەگرتوویی لە كێشەكاندا ، خۆخۆری و براكوژی ، لوت بەرزی لە ئاستی یەكتریداو شەرمنی و كەم بڕوایی بە كەسایەتی خۆی ،هەست بەكەمكردن لەئاستی دوژمن‌دا ،نه‌شاره‌زایی ته‌واو له كاروباری دیپلۆماتیدا ، شەیدای دەسەڵات و پلەوپایە ،گوێ نه‌گرتنی سه‌رکرده له تاکی کۆمه‌ڵ و پشت گوێ خستنیان له‌کاتی سکاڵا‌و ڕه‌خنه‌دا ، دڵسافی تا ڕادەیەك ساویلكەی و خۆش باوەڕیی ،ئاماده‌یی سازشکردن له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا بێ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستکه‌وتوو و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، ،که ده‌ره‌نجامه‌که‌شی هه‌ر هەڵخه‌ڵه‌تاندن بووه ، خۆفڕۆشی و خۆبەدەستەوەدانی ده‌ستی دوژمن بۆ دەستكەوتێكی كاتی و كەم یان پاداشتێكی ماتڕیاڵی ، كە ئامادەبووە براوباوکی خۆی لەناوبەرێت لە پێناوییدا(بوونی جاشێکی زۆر)، مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك میرات بۆ نه‌وه‌کانیان . مێژوو ی كورد ئەم ڕاستیانه ئەسەلمێنێت ، كە چەندین جار كورد سوپای دوژمنی هێناوەتە سەرخاكی كوردستان لەپێناوی بەدەستهێنانی دەسەڵات ،گرنگ نەبووە گەر ڕیسوایی مێژووشی به‌دوادا هاتبێت.
ئەم هۆیانەش وای لە كورد كردووە كە تا ئێستا نەبن بە خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ وەك هەمووی گەلێكی تری سەر ڕوی زەمین.
بۆیە ئه‌رکی سه‌رشانی سەركردایەتی كورده هەوڵ بدات به‌رگی دابونه‌ریته کلاسیکیه‌که‌ی باوباپیرانیان داماڵن و هه‌نگاوێکی مۆدێرنانه بگرنه‌به‌ر بۆ خۆ ده‌ربازکردن له دووباره‌بونه‌وه‌ی کاره‌ساته دڵته‌زینه‌کانی ڕابردوو ،که ته‌نها ماڵوێرانی بۆ تاکی کۆمه‌ڵ به‌دوادا هاتووه .
ئیمڕۆ ده‌رگای گلۆبالیزم(جیهانگیری) به‌ڕووی هه‌موو جیهاندا کراوه‌ته‌وه و به‌هۆی ته‌کنه‌لۆژیایی نوێوه تاکی کۆمه‌ڵ چاوی کراوه‌ته‌وه ،وه‌ك ڕابردوو بێ ئاگا نیه و چیتر ناتوانرێت هه‌ڵ بخه‌ڵه‌تێنرێت وچاوبه‌ست بکرێت به ووشه‌ی جوان وبریقه‌دار ،به‌ڵکو پێویستیان به کردار هه‌یه.
له‌مێژووی نوێی کوردا هیچ ده‌رفه‌تێکی به‌نرختری وه‌ك ئیمڕۆمان بۆ نه‌ڕه‌خساوه ،که نزیك بینه‌وه به گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان ،به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد به‌هه‌مان پۆشاکه کۆنه‌که‌ی باوباپیرانمان ڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا کردووه ، وا خه‌ریکه هه‌نگاومان به‌ره‌و کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕی تردا پێ ئه‌نێن،گه‌ر به‌خێرایی فریا نه‌که‌وین،چاره‌سه‌ره‌که‌ی گرانتر ئه‌بێت وبه‌ئاسانی ناکه‌وینه‌وه سه‌ر پێی خۆمان له ده‌یان ساڵانی داهاتودا ، ڕابردوو یه‌ك دیکتاتۆر هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌داین ،ئێستا له هه‌رچوار لاوه وه‌ك گورگی برسی چاویان تێ بڕیوین.
گه‌ر به‌کورتی ئاوڕێك له 17 ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا بده‌ینه‌وه ،بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت ،هیچ هه‌وڵێکی به‌هه‌ند وه‌رگیراو به‌رچاو ناکه‌وێت بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو و هوشیار ،هه‌وڵ نه‌دان بۆ به‌هێزکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و مانه‌وه‌ی به‌لاوازی ، که‌ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسایی میلله‌ته به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، دانه‌ڕشتنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات به‌ڕێگایه‌کی زانستی و نه‌هاتنه‌دی سیسته‌مێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌و خۆئاماده نه‌کردن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌ده‌رفه‌تێکی له‌بار له داهاتودا ،بنه‌بڕ نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی ئابوری و ڕامیاری و به‌ڕێوه‌بردن ،نه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ، ئاسایش ، هێزی پێشمه‌رگه ،دروست نه‌کردنی سوپایه‌کی یه‌کگرتوو بۆ پارێزگاری کوردستان ، چاوپۆشین و سازشکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی به‌ناو هاوپه‌یمانان، خه‌منه‌خواردنی ده‌سه‌ڵات بۆ هێنانه‌دی زمانێکی ستانداری کوردی و به‌کارهێنانی دوو دیالێکتی له خوێندگاکاندا، دوورنه‌خستنه‌وه‌ی کۆنه‌به‌عسی و فایلدار و ئه‌نفالچییه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی کوردی و دادگایی نه‌کردنیان ، ڕێ نه‌گرتن له ژنکوشتن ، پارێزگاریکردنی تاوانباران لای پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ،ته‌نها به‌رزکردنه‌وه و دورستکردنی خانوبه‌ره وڤێللا بۆ به‌رپرسان و سامانداران ، دروستکردنی ئه‌پارتمانی گران ونه‌توانینی کڕینی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئاسایییه‌وه ،که‌نار گیرکردنی گه‌نجان و یارمه‌تی نه‌دانیان ،که ڕۆژبه ڕۆژ ڕه‌شبینتر ئه‌بن و بیر له کۆچ کردن ئه‌که‌نه‌وه ، ناونوس نه‌کردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ، که به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامێکی تاریکی لێ به‌دی ئه‌کرێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه نوێ نین و هه‌مووی دوباره‌یه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر دووباره ئه‌بێته‌وه تا کاتی داماڵینی ئه‌و به‌رگه کۆنه ڕزیوه‌ی باوباپیرانمان که تا ئێستا له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن و ئاماده نین له ڕێڕه‌وه‌که‌ی لابده‌ن ،ته‌نها هه‌نگاوێکی بوێرانه و لێهاتوانه‌یان پێویسته تا تاکی کۆمه‌ڵیش شوێن هه‌نگاویان هه‌ڵگرن و له‌و کۆتوبه‌نده دواکه‌توویه ده‌رباز بین و به‌زه‌ییه‌کمان به نه‌وه‌کانی داهاتووماندا بێته‌وه.
|