١٣\١\٢٠١٢
فره‌ژنیی لە
ئیسلامدا.

عەباس رۆستەم
فره‌ژنیی لای عه‌ربه‌کانی پێش ئیسلام کارێکی ئاسایی بووه و
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌ڵکو له وه‌ش زیاتر بێ سنوور کۆیله‌ی
ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕو تاڵانی و جاریه‌ی کرراو له بازاڕی کڕین و فرۆشتن
له ژیر ڕکێفی خۆیاندا مۆڵداوه وه‌ک هه‌مو کاڵایه‌کی دیکه . ئه‌م
خواسته‌ی پیاوه عه‌ره‌به‌کان له ئاینی ئیسلامیشدا بێکۆسپ و ته‌گه‌ره
مایه‌وه‌و به‌رگێکی شه‌رعی کرا به‌به‌ردا، بۆیه چه پێغه‌مبه‌رو چه
خه‌لیفه و سه‌حابه‌کانی دیکه‌ی که مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان پێدراوه
به هه‌مان شێوه‌و له به‌رگێکی ئاینیدا به‌ریان به‌ڕه‌لڵا بووه
له‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ ژن بهێنن له ژێر جۆره‌ها ناونیشان وه‌ک ژنی ئاسا‌و
(ئوم وه‌له‌د) و (ما ملکت ایمانکم)، وه هه‌ر به ده‌می خواوه (که
ئه‌ویش هه‌ر به‌نێر باس ئه کرێت) له قورئاندا له ئایه‌تێکدا له
سوره‌تی النساء ئه‌م فره‌ژنییه حه‌ڵاڵکراوه که تێیدا هاتوه
(وان خفتم الا تقسطوا فی الیتامی فانکحوا ما طاب
لکم من النساء مثنی و ثلاث و رباع وان خفتم ان لا تعدلوا فواحدە او ما
ملکت ایمانکم). ئاوا‌و وا به ئاسانی به‌ریان بۆ خۆیان
به‌ره‌لڵاکردو ئیزنیشیان له خوداوه‌نده‌وه وه‌رگرت که وه‌ک مێگه‌ل
(له گه‌ڵ ته‌واوی ڕێزم بۆ ژن که دایکمه‌و خوشکمه و ژنمه و کچمه و
هاوڕێمه...) له حه‌ره‌می ماڵه‌کانیاندا کۆمه‌ڵیان بکه‌ن و ئاوێک
بڕێژن که تا ئێستاش په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ردوو حزبی سۆشیال دیموکراتی
کوردستان له ئاستی ئه‌و ئایه‌ته دۆش داماون و فره‌ژنیی به
فه‌رمانێکی خودایی ئه‌زانن .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و کلتوره دوور له مرۆڤایه‌تیه‌یه که ئه‌و
عه‌ره‌به ده‌شته‌کیانه وه‌ک میراتێک بۆموسڵمانیان به جێهێشت:
یه‌که‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام ئه‌بو به‌کر- ژنه‌کانی ئه‌مانه بوون:
١- قتیلە، ئه‌م قه‌تیله‌یه دایکی عه‌بدوڵای کوره گه‌وره‌و ئه‌سمای
کچه گه‌وره‌یه‌تی .
٢- ئوم رومان کچی الحارث، ئه‌میشیان دایکی عه‌بدولڕه‌حمانی کوری و
عائشه‌ی کچیه‌تی که ژنی پیغه‌مبه‌ر بووه.
٣- ئه‌سماء کچی عمیس، دایکی محه‌مه‌دی کوریه‌تی .
٤- حبیبه‌ی کچی خارجە، دایکی ئوم که‌لسومی کچیه‌تی که له دوای مردنی
باوکی له دایک بووه.
دووهه‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام عومه‌ری کوری خه‌تاب-
ژنه‌کانی ئه‌مانه بوون:
١- زه‌ینه‌ب کچی مڤعون، دایکی عه‌بدوڵا و عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌و
حه‌فێه‌ی ژنی پێغه‌مبه‌ر بووه.
٢- ئوم که‌لسومی کچی عه‌لی کوری ئه‌بی تالیب، دایکی زه‌یدی گه‌وره‌و
روقیه بووه .
٣- جه‌میله‌ی کچی عسم، دایکی عاسمی کوری بووه .
٤- مه‌لیکه کچی جرول، دایکی زه‌یده بچکۆل و عوبێدوڵا بووه .
٥- لهیە (ئوم وه‌له‌د) بووه، دایکی عه‌بدولڕه‌حمانی ناونجیه .
٦- عاتکه‌ی کچی زه‌ید، دایکی عیاڤه.
٧- ئوم وه‌له‌دێک که دایکی عه‌بدولڕه‌حمانه بچکۆل بووه و ناوی
نه‌هاتوه .
٨- فکیهە (ئوم وه‌له‌د) بووه، دایگی زه‌ینه‌به .
٩- ئوم حکیم کچی الحارپ، دایکی فاتیمه‌یه .
سێهه‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام عوسمان کوری عه‌فان- ژنه‌کانی ئه‌مانه بوون
١- ئوم که‌لسومی کچی پێغه‌مبه‌ر .
٢- رقیە کچی پێغه‌مبه‌ر، دایکی عه‌بدوڵا بچکۆله .
٣- فاتیمه کچی غه‌زوان، دایکی عومه‌ر و عه‌بدوڵای گه‌وره بووه .
٤- کچی جندب کچی ئه‌لئه‌زد، دایکی خالید و عومه‌ره .
٥- فاتیمه‌ی کچی ئه‌لوه‌لید کوری عه‌بد شه‌مس، دایکی سه‌عید و وه‌لید
بووه .
٦- ئوم ئه‌لبه‌نین بنت عینیه، دایکی عه‌بد ئه‌لمه‌له‌که.
٧- رملە کچی شیبە، دایکی عائشه و ئیبن و عومه‌ره .
٨- نائله‌ی کچی الفرافسه، که له خێزانیکی دیان بووه‌و بۆته ئیسلام و
که‌سوکاریشی هه‌ر به دیانی مانه‌وه .
٩- (ئوم وه‌له‌د) که ئوم ئه‌لبه‌نینی بوو .
چواره‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام عه‌لی کوری ئه‌بی تالیب - ژنه‌کانی ئه‌مانه
بوون.
١- فاتیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر، دایکی حسن و حسین و محسن و ئوم که‌لسوم
زه‌ینه‌بی گه‌وره .
٢- خولە کچی ڕیاس کوری جه‌عفه‌ر ئه‌لحه‌نیفه، دایکی محه‌مه‌دی ناسراو
به ( ئیبن ئه‌لحه‌نیفه )، وتراوه که ئه‌بو به‌کر ئه‌م
ئه‌لحه‌نیفه‌ی دایکی محه‌مه‌ده‌ی داوه به عه‌لی که یه‌کێک بووه له
تاڵانیه‌کانی بنی حه‌نیفه .
٣- له‌یله کچی مه‌سعود، دایکی عه‌بدوڵا و ئه‌بی به‌کره .
٤- ئوم ئه‌لبه‌نین کچی حزام، دایکی عه‌باسی گه‌وره و عوسمان و
جه‌عفه‌ر و عه‌بدوڵا.
٥- (ئوم وه‌له‌دێک) که دایکی محه‌مه‌ده بچکۆله بووه‌و ناوی
نه‌هاتوه .
٦- ئه‌سماء کچی عمیس، دایکی یه‌حیا و عه‌وف و دایکی محه‌مه‌دی کوری
ئه‌بو به‌کره چونکه پێشوه‌خت ژنی ئه‌بو به‌کر بووه .
٧- ئوم حه‌بیب ئه‌لسه‌هباء، ده‌ستکه‌وتی خالیدی کوری وه‌لید بووه له
شه‌ڕی (ئه‌ڵڕه‌ده) و عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب لێی کڕیوه‌ته‌وه، دایکی
عومه‌ری گه‌وره‌و رقیە بووه.
٨- ئیمامه کچی ئه‌بی ئه‌لعه‌س (دایکی ئه‌م ئیمامه‌یه زه‌ینه‌بی کچی
پێغه‌مبه‌ر بووه) دایکی محه‌مه‌دی ناونجی بووه .
٩- ئوم سه‌عد کچی عروە، دایکی رملەی گه‌وره‌یه.
ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ک (ئوم وه‌له‌د ) که ئه‌م نه‌وانه‌یان بۆ
خستۆته‌وه، مه‌یمونە و رملە بچکۆله و زه‌ینه‌به بچکۆله‌و ئوم
که‌لسومه بچکۆله و و فاتیمه‌و ئیمامه و خه‌دیجە و ئوم ئه‌لکه‌ره‌م
و ئوم سه‌لمه و ئوم جه‌عفه‌ر و جومانە و ئوم هانی، ئیبن تیمیە ئه‌ڵێ
ژماره‌ی ئه‌و (ئوم وه‌له‌دانه)ی که ژنی عه‌لی بوون چوارده دانه
بوون ئه‌شڵێن شازده بوون وه‌ک ئه‌لموحب ئه‌لته‌به‌ری ئه‌ڵێت .
له‌و سه‌حابانه‌ی تریش که مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان دراوه‌تێ:
ته‌لحه‌ی کوری عوبێدوڵا ٩ ژنی هێناوه .
ئه‌لزوبێر کوری ئه‌لعه‌وام ٦ ژنی هێناوه . عه‌بدولڕه‌حمانی کوری عه‌وف
٢٠ ژنی هێناوه .
سه‌عدی کوری ابی الوقس ١١ ژنی هێناوه .
سه‌عید کوری زه‌ید کوری عومه‌ر و کوری نه‌فیل ٣١ منداڵی هه‌بووه ١٣
یان کور بوون، ته‌به‌ری باسی ژماره‌ی ژنه‌کانی ناکات .
ئه‌بو عوبه‌یده‌ی جه‌ڕاح: پیاوێکی بێته‌ماع بووه له هه‌مو مه‌یدانێکدا،
ته‌به‌ری ته‌نها یه‌ک ژنی ناو ده‌بات که ئه‌ویش هیندی کچی جابر بووه
و ٢ کوریشی هه‌بووه.
١٣\١\٢٠١٢
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|