فره‌لیستی کورد بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق
له یه‌ک
لیستی کوردی کاریگه‌رتره.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
شێوازی به‌شداربوونی کورد و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی هه‌مه‌لایه‌نه و یه‌ک
ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و پلان و کارانه‌ی که دژ به خواستی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌نجام
ده‌درێن و کاری یه‌ک ده‌ستی بۆ گه‌یشتنه ئامانج مه‌به‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
کورد . له‌هه‌مان کات دا ده‌بێ بپرسین تاچه‌ند هه‌ڵبژاردنه‌کان
هۆکارێکن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد و ده‌رگایه‌ک
بۆ تێگه‌یشتن و قبوڵ کردنی ڕاستیه‌کان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیه‌وه
و دان نان به مافه‌ڕه‌واکانی کورد و گه‌یشتنی کورد به‌مه‌رامه‌کانی که
به‌درێژایی مێژوو خه‌بات ده‌کات و قوربانی له‌و پێناوه‌دا داوه ، بۆیه
ده‌کرێ بڵێن ئایا هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌هێزی پێگه‌ی کورد زامنی ئه‌وه‌ن
که کێشه‌کانی کورد و ئه‌و خاڵانه‌ی که تائێستا به هه‌ڵواسراوه‌یی
ماونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن یا به‌پێچه‌وانه‌وه ... ؟ یه‌ک لیستی
و فره لیستی کورد کامیان کاریگه‌ره و ده‌کرێ هیواکانمان له‌سه‌ریان
بنیاد بنێن و تاکی کورد به‌هیواوه له داهاتوو بڕوانێت ..؟
به‌شداری کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌لیستی جیاواز یان به‌لیستی یه‌کگرتوو
.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌شداری کورد به هه‌ردوو شێواز باس و خواستی
زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ هه‌ندێ له لیسته سیاسیه کوردیه‌کان له‌م باره‌یه‌وه
بڕیاری خۆیان داوه و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ده‌ست نیشان کردوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که باس له چه‌ندین لایه‌نی نه‌گه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤی هه‌ردوو
شێوازه‌که ده‌کرێت .. بێ گومان سه‌رجه‌می پڕۆژه‌که په‌یوه‌ندی به
بارودۆخی سیاسی کورده‌وه هه‌یه و به‌درێژایی هه‌ژده ساڵی ده‌سه‌لاتی
کوردی و هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له هه‌رێم و ناوچه‌که کاریگه‌ری
خۆیان له دروست کردنی ئه‌مڕۆمان هه‌یه .
1گه‌ر کورد به‌لیستێک به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی
عێراق دا هه‌ندێک لایه‌نی نه‌گه‌تیڤ و ئاسته‌نگ بۆ ڕاده‌ی کاریگه‌ری
لیستی کوردی دێته ئاراوه له‌وانه‌ی که ڕێگرده‌بن له سه‌رکه‌وتنی
کاره‌کان ، ناکۆکیه‌کانی نێو پارت و لیسته کوردیه‌کان و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه
له بیروڕاکان و جیاوازی بۆچون و شێوازی کارکردن ، سستی و لاوازی ئاستی
سیاسه‌تی کوردی به‌رامبه‌ر به به‌غدا و نه‌نواندنی ئاستی پێویست به‌رامبه‌ر
به‌خاڵه گرنگ و هه‌ستیاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کارکردنی ئه‌ندامان و
نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و لیستیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کارا نه‌بوونی زۆر له‌و نوێنه‌رانه له کاره‌کانیاندا
، نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له کاره‌کان و
ده‌ره‌نجامه‌کانیان ، له مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان چه‌ند
به‌غداو سه‌رکرده عه‌ره‌بیه‌کان و لایه‌نه شۆڤێنیه‌کان کاریگه‌ریان
له جێ به‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 دا هه‌یه هێنده‌ی ئه‌وانیش لاوازی
کورد و کێشه ناوخۆیه‌کانی و خه‌م ساردی و لێنه‌زانین و ده‌یان هۆیی دی
ئاسته‌نگن ، ته‌نها به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی به‌غدا و لایه‌نی عه‌ره‌بی
و ناوچه‌که‌و ئه‌مریکا و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت لایه‌نه
هه‌ستیاره‌کان وه‌لاده‌نرێن و هه‌میشه حزبایه‌تی پێش کوردایه‌تیه .
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه ده‌بوو کورد به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیجی تۆکمه‌ی
درێژخایه‌نی تایبه‌تی به‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره هه‌بوایه و کاری له‌سه‌ربکرایه
، نه‌ک دوای حه‌وت ساڵ هێشتا کورد له خاڵێ سه‌ره‌تا دایه و هه‌نگاوه‌کان
به‌م ئاراسته‌یه بڕۆن له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نین . ده‌ست نیشان کردنی
نوێنه‌ران بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق ته‌نها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی جێگا و
دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و که‌سانه له حزب و له هه‌رێم . که‌م
بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و ده‌نگ نه‌دانی جه‌ماوه‌ر به‌و لیسته‌ی که
دوێنێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم دا نه‌یاری بووه و ئه‌مڕۆ ده‌نگ
به‌و لیسته بدات ، ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نیه ، لاواز بوونی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی لای تاکی کورد و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌ڵوێستی سیاسی و ئیداری و ڕێکخراوه‌یی لایه‌ن و پارته سیاسیه
کوردیه‌کان له‌ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا ، گه‌نده‌ڵی
و به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزبی و تایبه‌تی .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه نه‌گه‌تیڤانه‌دا ده‌بێ ئاگاشمان له
خۆڕێک خستنه‌وه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی و هه‌وڵدانی بۆ زیاتر به‌هێزبوون و
بره‌ودان به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی بێت دژ به
خواسته نه‌ته‌وه‌ییه کوردیه‌کان ، کورد به‌ڕێک خستنه‌وه‌ی ماڵی
عه‌ره‌بی زیانی پێده‌گات و ده‌نگه‌کانی کورد لاواز ده‌بن و که‌م
ده‌بنه‌وه و کوردیش له دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه زیاتر کار بۆ یه‌ک
خستنه‌وه‌ی ماڵی عه‌ره‌بی ده‌کات له رێک خستنه‌وه‌ی ماڵی خۆیی .
به‌هێزکردنه‌وه‌ی ناوه‌ند و ته‌نها فیدراڵیه‌تی عێراقی بۆ کورد و
هه‌رێمی کوردستان بێت و له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌کان هه‌رێمێکی فیدراڵ
نه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسی ئاینده‌یی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ،
بڕوا نه‌بوون به مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیه‌ت به‌لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه به
ڕاشکاوی باسی لێوه ده‌کرێت و پاشگه‌ز بوونه‌وه له زۆر به‌ڵێن و
بڕیار‌و ڕێککه‌وتن و یاسا‌و ڕاسپارده ده‌ستوریه‌کان و ته‌نها به‌سه‌ر
بردنی کات و گوێ نه‌دانه هه‌ستی که‌سایه‌تی کورد و ڕه‌وایی مافه‌کان .
لیستی جیاواز به‌پێچه‌وانه‌ی لیستی هاوبه‌ش ده‌کرێ کاریگه‌ربێت له
کۆکردنه‌وه‌ی تێکڕایی ده‌نگه‌کان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رفراوان و
کاریگه‌رتر له لیستێکی هاوبه‌ش ، واته کاتێک ده‌نگده‌ر ده‌نگ به
لیسته‌که‌ی خۆیی ده‌دات هه‌ست به‌وه ناکات ده‌نگی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات
واته ده‌نگ ده‌داته ئه‌و لایه‌نه‌یی که بڕوایی پێ یه‌تی ئه‌مه‌ش
بۆته واقع له ئه‌مڕۆیی کوردستان دا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ساڵ
دا و دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردی دا که ده‌کرێ
ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئاینده‌یه‌کی باش له ئاستی سیاسی کوردی
له دروست بوونی گۆڕانکاری و نوێبوونه‌وه و چاکسازی و دیموکراتیه‌تی
ڕاسته‌قینه ، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ره له زیادکردنی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران و
به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی کورد .
لێره‌دا ئه‌و لیسته کوردیانه به‌هه‌موو جیاوازیه‌کان و به‌هه‌موو
ڕه‌نگ و بۆچونه‌کانیانه‌وه ده‌چنه په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه ده‌کرێ
له‌وێ له ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کارکردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی
خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌ک ده‌نگ بن و کاره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
کورد و نه‌ته‌وایه‌تی کورد بکرێت ، به‌م هه‌نگاوه‌ش تاڕاده‌یه‌کی باش
ده‌توانێت چاودێری یه‌کتر بکه‌ن و خه‌م ساردی و نه‌رمی نواندن و
کارنه‌کردن بۆ کورد و کێشه‌کانی بۆ ڕای گشتی کوردی ئاشکرابکرێت و ڕێگا
نه‌ردرێت موزایه‌ده له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بکرێت ، به‌م پێ یه‌ش
ده‌توانین کاری زیاتر‌و باشتر بۆ کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی بکرێت وه‌ک چۆن
عه‌ره‌ب و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازیه‌کانیان
له‌ئاست کورد و کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی یه‌کن و یه‌ک ده‌نگیان
هه‌یه دژ به‌کورد ..
|