په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

فیرعەونیش فرمێسکی بۆ ئەنفال باراند.

 


تاریق نامیق حەسەن


رۆژێکی پڕ لە کار وجموجول وبێ وچان بوو کاتێ گووتیان کۆڕێک بۆ ئەنفال سازدەدرێت بەڵام ئەمەیان هەر یەکسەر دەتزانی لە کۆڕەکانی تر ناچێ کە لەسەری ڕاهاتووین ودەیبینین کۆڕی ئەمجارە دادوەر محمد عورێبی ومنقز ئال فیرعەونی تێدا ئامادە دەبن زۆر کەس دلنیان شتی نوێی تیدا دەبێت وپەرۆشین .


(شەهیدان وئەنفالەکان) زۆر لەوە مەغدور ترن کە بە باس کردن وەسف بکرێن یان قەرەبووش بکرێنەوە ، ئای لەو بەسەرهاتە جەرگبڕانەی ئالی فیرعەون و عورێبی باسیان لێوە دەکرد نامەوێ بتانبەمە ناو قوڵایی دەریایەکی بێ بن وبێ ئامان وغەرقی غەم وخەفەتە کوشندەکانتان بکەم بەڵام دەبوو ئەو بەرپرسانەی باسی ئەنفال دەکەن نەک هەر ئەوەی تا چەند خزمەت دەکەن یان ناکەن بگرە دەبێ پیرۆزیبیەکی بێ وێنە بنوێنن بەرامبەر بەئەنفالکراوان و ڕزگاربووان وئەوانەشی لەدوایان بەجێ ماون.


یەکێ لەوانەی زۆرترین فرمێسکی لە گەرو قەتیس مابوو دوای ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام و کەوتە گفتووگۆ لەگەڵم گووتی " من نامەوێ هیچم بۆ بکرێ بەڵام کام لەم بەرپرسانەی لێرە دانیشتوون وچەندێکیان وەزیرن دەتوانم بچمە لایان وچەند پرسگەیەک کەچاکتر وایە بڵێم چەند بەربەستێک قوت لەبەردەمم نەوەستابن" ، ئەمە دوای ئەوە کە منقز ئالی فیرعەون لەزۆربەمان دل کونتر ودڵسۆزتر بۆ ئەنفال بەخوڕ گریا پاش ئەوەی لەگەڵ گێڕانەوەی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی ڕژێمی لە ناوچوو فرمێسک ڕووی گرتبوو و نەیتوانی تاوی فرمێسکەکانی کۆنترۆڵ بکات ، بەڵێ لە پرمەی گریانی دا گریا بەوێنەی دایکی شەهید کە چەند ڕۆڵەی خۆی بەدەستی خۆی شۆردۆتەوە وبەخاک سپاردوە و ئەوانەشی کە بێ گۆڕ وبێ ناز کەوتوون کاتێ کەسێک دەیدوێنێ ، چەشنی دایکێک کە هەموو کۆرپەکانی ئەنفال کران ورۆژانە لەگەڵ پێخەفەکانیان ژوان دەبەستێ لەبەرچاوی هەموو ئەوانە گریا کە خاوەن کۆشک وتەلار ومۆنیکان و شەرم ڕاینەگرت ، بەڵێ گریا بۆ قوربانیانی ئەنفال بەکوڵ گریا .


توخوا دوور مەکەونەوە با بگەڕێینە وە سەر باسەکەمان لەگەڵ ڕۆڵەی ئەنفالکراو کە پێش دەمێک بۆم باس کردن ، لێم پرسی ئەو ئەگری بۆ ئەنفالکراوان تۆش بەتەما نەبی باسی پرسگە و مەسئولینی بۆ بکەی کەناتبینن ؟


لەوەڵامدا گووتی "نا بەخوا بۆ ئەوە پێم نەدەگووت تا مەسئولین من ببینن ، داوام لێ دەکرد بۆئێمەش تاوێ بگری ئێمەی بەجێماو لە کەسوکاری ئەنفالکراومان ئیتر چیتر دڵتەنگ نابم ( بۆ لە خوێندن وەرم ناگرن چیتر گلەیی لەمەسئولان ناکەم بۆ نامانبینن وبۆ هیچمان بۆ ناکەن پێشیان ناڵێم بۆ قوربانیدان بۆ ئێمە وهەموو شتێکی باش بۆ خێزان ومنداڵانی ئێوە " بەردەوام بوو لەقسە بەچاوی گریاناوی " گرنگ ئەوەیە کەسێکی ناخ پاکی وەک ئال فیرعەون ماوە کە چەشنی من بۆ قوربانیانی ئەنفال بە خوڕ و لەدڵەوە دەگری " ، منیش هەر ئەوەندەم بەرامبەر ئەو فرمێسکە شکۆدارانە پێ کرا کە بڵێم " ئاخ لەو وڵاتەی قەدری قەدرگرانانی بەباشی تیا ناگیرێ وکەسانێک لەو شوێنانە دانانرێن بە مسقاڵ گەردیلە بەگەردیلەی ئەو قەدرە بپێون " دواتر دوو ماچی ڕوومەتی فیرعەونم کرد لەبری هاوسۆزی لەگەڵ قوربانیانی ئەنفال وکەسوکاریان .
 


tariqnamiq@yahoo.com