٢٥\٢\٢٠١١
فیرعه‌ونێک،
بۆچی مه‌رایی ده‌کا!

حه‌مه غه‌فور
مه‌لا به‌ختیار ڕیکۆردی دیموکراسیبوون ئه‌شکێنێ‌و پێش فیدراسیۆنی
ڕێکخراوه خوێندکاری‌و قوتابیه‌کان ئه‌که‌وێت له "به‌رگری له مافی
خۆپیشاندان"دا!!
سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.destur.net/hewal/new/5070-2011-02-24-18-47-59.html
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ڕێکخراوه‌کان نیگه‌رانی خۆیان ڕائه‌گه‌یه‌نن له‌به‌رده‌م
مه‌لا به‌ختیاردا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی گه‌نجان‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
کوردستان، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار بێنه‌زاکه‌تانه وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه؛
که نیگه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان نیه‌و به ده‌سکه‌وتی ئه‌زموونه‌که‌یانی
دائه‌نێت! ته‌نانه‌ت هانی دان ئه‌و خۆپیشاندانانه ببێته وانه‌یه‌ک
بۆیان تا گوشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی داوا ڕه‌واکانیان!!!
سه‌یر له‌وه‌دایه؛ یه‌کێتی نیشتمانی هاوپه‌یمانی ستراتیژی پارتی
دیموکراتی کوردستانه‌و تا ئێستاش له ڕاگه‌یاندنه ڕه‌سمیه‌کانیدا له‌باره‌ی
تاوانی کوشتن‌و بریندارکردنی خۆپیسانده‌ران ئه‌لفێک نه‌ووتراوه!!
ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار لایه‌نگری هه‌قی ئازادی خۆپیساندانه هه‌ڵوێستی
چیه له‌سه‌ر ته‌قه‌کردنی پارتی له خۆپیشانده‌ران، یان له باره‌ی ده‌سگیرگردنی
خۆپیشانده‌ران به نهێنی‌و فڕاندن بێت یان به‌شێوه‌ی ئاشکرا وه‌کو له
هه‌ڵه‌بجه ده‌زگاکانی پۆلیس ئه‌نجامیان داوه‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک
له هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشانده‌ر له ساری هه‌ڵه‌بجه وه‌کو سه‌رده‌می
ڕژێمی به‌عس ئێستا "وه‌کو سه‌ربازی فیرار" خۆیان شاردۆته‌وه له‌ترسی
گرتنیان!!
یان مه‌لا به‌ختیار، سه‌باره‌ت به شه‌ڵاڵکردنی خۆپیشاندانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
دژی ده‌سه‌ڵات له 16مارسی چه‌ند ساڵ پێش ئێستا چی ئه‌ڵێت!!؟
به‌ڵام ئێستا به‌ڕێزیان سه‌دان هه‌زار گه‌رووی توڕه‌و سه‌دان هه‌زار مه‌چه‌ک‌و
بازووی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئه‌بینێت بۆیه وا نه‌رم‌و نیان بۆته‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه فازڵ میرانی ئاساکانی گۆڕاوه بۆ مه‌رایی کردن!!ئه‌وه ڕاپه‌ڕینه
کایه‌که‌ی قڵپ کردۆته‌وه‌و تۆنی قسه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی گۆڕاوه بۆ
موحته‌ره‌مانه!
نا، نه‌خێر کاک مه‌لا به‌ختیار تازه مه‌رایی کردن دادی که‌س نادات، به
تۆشه‌وه! باشتره مل دانه‌وێنن بۆ ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری
ڕاپه‌ڕیو له‌دژی خۆتان‌و ده‌سه‌ڵاتتان‌و ئه‌زموونتان‌و دیموکراسیتان‌و
ئه‌و فیرعه‌ونئاوایه‌ی له‌سه‌ر سنگی هه‌ژاری‌و بێکاری‌و بێئایینده‌یی
گه‌نجان‌و هاوڵاتیانی کوردستان 20 بیست ساڵه به‌رپاتان کردووه!
ئایینده تازه هی ئه‌و نه‌وه ناڕازی‌و بێزاره‌یه لێتان که جه‌نابتان
ئه‌مڕۆ به‌ناچاری ملتان درێژ کردووه بۆ داوا ڕه‌واکانی که نزیک بیست
ساڵه به شێوازی جیاجیا پێیان ڕاگه‌یاندوون> وه ئێوه بێمنه‌تانه
گوێتان بۆیان ڕانه‌گرت!
ئه‌مه ئاکامه‌و ڕۆژی هه‌ق‌و حساب له‌گه‌ڵتان زۆر نزیک بۆته‌وه!
24\2\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|