١٥\١٢\٢٠١٤
فڕڕڕڕڕیییییننننن.

فهرهاد مازێ
خەم گەردەڵووڵ /
عیشق تەمتومان
جەنگ دەمژمێر / زگ هەڵپەڕکێ / گۆرانی نان
ئاو رووت / ماچ ئاخ / ئامێز نەفرەت / رق هەڵقژان
سەفەر هەناسە / کورد زریان
زەلیل ئارام / عەدەم بوون
شەو سەفەر / دەنگ چیا / سەرسام رێ / هونەر مردن
کلیل هەڵقرچان / ئاسۆ دەرگا / ئازادیی کوتان / گەڕیدە ون
دواڕۆژ مەنفا / قوڕ سڵاو / ئادەم سەرما
هێڵنج دەرگا / فێڵ ژیان / ئەڤین خەندە / مێش تهمهن
مردن کەش / بانگ سەربەست
ئازادیی پڤ / نەفرەت باڵ / ئاگر قووپ / شێت سەما
دۆڕان بال / ترۆپک گەمە / بازن کەپوو / چاو شەرمەزار
هەست زیندان / رۆیین هەڕەتە / ناو ئازادیی / پێغەمبەر یهزد / فۆرم
ژیان
شێرپەنجە کات / شکست دوێنێ / هەواڵ کۆپی / خەبات سبەی
مانگ ئەستێرە / تاریک شەو / قژ ژنم
لۆچ ئاسۆ / ئەنفال روو/ ئادەم هەڕاج / نرخ گوو
گاڕان تەوێڵە / پەرستگا سوو
کارەسات ماچ / هەنگاو روو
نامۆ نوێژ / مۆم گەیشتن / فەنەر ئافریدە / دوعا زیوار / دنیا روو
لەعنەت هەرەس / خۆشۆرین / گەڕان باڵ / پێش فڕین
ئاشتی ئەندێشە / گلۆپ قوڕ / وشە ڵاڵ / شیعر توتن
شکست زەمەن / زاڕۆ خش / رەگەز چڵکن / بوون مردن
نیوە ئابتەر/ فریشتە گومان
سەرقین / منداڵی زێ / بازنە پێ
دەهۆڵ مەنفا / باڵ دۆڕاندن / شەڕ ئاشتی / جنۆکە حەپین
دایک بیر / ئاو باوک / خەناوکە زارۆ / حەشامەت ون
حەیران لۆ / خاک گواز/ سەرکێش وشە / نیشتمان رۆ
باڵێک جێهێشتن / نیوە فڕین
با بیرەوەریی/ هەژاریی باران / کینە خواردن / حەز سوا
ماچ چێژ / لێو کرۆشتن / مەرەقە فڕین / خود میهرەبان
سێوی ئادەم / نیوە باڵ / هاوار دەمامک
ئابتەر خوراندن / ددان ساقۆ / نەخۆش کەزی
ئەنفال تا / خەندە ئاو گڕ / زارۆ تەقچکە
مێژوو گڤ / نیشتن سووتان / فڕین خەون.
٢٠٠٤ - ئەریزۆنا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|