فرینی سپی و دوا فرینه‌کانی کاروانی کۆرگرافی و سه‌ماکار.
ئاماده‌کردنی: دلێر محه‌مه‌د دیدارێک له گه‌ل سه‌ماکار کاروان عومه‌ر.
کاروان عومه‌ر: به‌ر له‌په‌یمانگا من هه‌ر له‌به‌رده‌گاو لاکۆلانه‌کاندا یاری فتبۆلم کردوه ..وه‌ک هه‌موو منالێکی تر هێچ خۆئاماده‌کردنێکم نه‌بووه بۆ جه‌سته‌م به‌ر له په‌یمانگا.
هاوپشتی: که‌ی هه‌ستت کرد له ش تۆ تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی تێدایه وه ده‌بێت زیاتر په‌ر وه‌رده بکرێت ....یان سه‌ر هه‌لدانی ئه‌و توانایه‌ی تۆ بۆ که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه،؟ کاروان عومه‌ر: به‌راستی من هه‌ر له‌منالیه‌وه حه‌زم به‌وه‌کردووه شتێک بکه‌م سه‌رنجی خه‌لک بۆ خۆم را کێشم، یان پیشانیان بده‌م که ئه‌توانم شتێک بکه‌م. ئه‌م خوولیایه‌م له په‌یمانگادا سه‌ره‌تاکانی ده‌ر که‌وه‌ت. به به‌رده‌وامی جه‌سته له جووله‌دابێت یان بێجووله هه‌ستم کردووه سه‌رنج راکێش تره وه‌ک له ئاخاوتن .. بۆ یه‌که‌م جار که دیمه‌نێکی جه‌سته‌یم له‌سه‌ر شانۆ نمایش کرد ..له شانۆ گه‌ری یاکۆ ئیلکا دا بوو له ده‌رهێنانی دانا عه‌لی سعید له‌گه‌ل قووتابیه‌کی کچدا پێم وابوو ناوی ئاشتی بوو ئه‌و دیمه‌نه‌مان ئه‌نجامدا .. ئیتر له‌وه‌وه هاورێکانم و مامۆستاکان پێیان وابوو شتێک له‌مندا هه‌یه که ده‌کرێت کا‌ری حه‌ره‌کی یان سه‌مای پێ ئه‌نجامده‌م.
هاوپشتی: ئه‌ی نمایشی خه‌لک و به‌رد چی به‌خشی به کاروان، وه‌رچه‌رخان نه‌بوو ...؟ کاروان عومه‌ر: من له‌دوای نمایشی یاکۆ ئیلکا کارم کردوه به‌لام له خه‌لک و به‌ردا وه‌ک ئه‌کته‌رێک توانای جه‌سته‌م زیاتر ده‌رکه‌وه‌ت چونکه یه‌که‌م کا‌ری گوزه‌رکردنم بوو له دوای ئه‌وه دیکۆرکی ئاماده‌کراوم له لایه‌ن ده‌ر‌هێنه‌ره‌وه پێبه‌خشرا بۆیه من شوێن پێی جوله‌کانم به ئازادی دۆزییه‌وه و به‌رجه‌سته‌م کرد. بۆیه هه‌ر ئه‌م گوزه‌رکردنه‌بوو له‌لایه‌ن منه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دووباره‌کردنه‌وه‌ی نمایشه‌که‌دا هه‌بوو له لایه‌ن ئه‌کته‌رێکی تره‌وه. به‌لام وه‌رچه‌رخانی گه‌وه‌ره‌ی من له‌و سه‌رده‌ماندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و کارانه‌ی له‌گه‌ل ما مۆستا عوسمان فارس ئه‌نجاممدا...ئه‌و گرنگی زۆری به‌من ده‌دا له‌زۆربه‌ی کاره‌کانیدا رۆلی سه‌ره‌کی و به‌رچاوم هه‌بوو شانسی ئه‌وه‌شمان هه‌بوو کاره‌کانمان له بغدادا نمایش بکه‌ین بۆ من کرانه‌وه‌و ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌بوو .. ئیتر له‌دوای ئه‌و کارانه‌وه من به ره‌وتێکی تردا رۆیشتم که هه‌ستم ده‌کرد کار له‌دوای کار ئه‌توانم جه‌سته‌م باشتر به‌کار بهێنم..
هاوپشتی: ئه‌توانین بلێین له وقۆناغانه‌دا ئێتر هه‌ستت کرد جه‌سته‌ی تۆ سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هوونه‌ریه و ئه‌بێت ئاگاراری بیت و په‌روه‌رده‌ی بکه‌یت.؟ کاروان عومه‌ر: به‌راستی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌و هوشیاره‌یم نه‌بوو که رۆژانه راهێنان بکه‌م و ئاگاداری خواردن خواردنه‌وه بم بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بپارێزم ... له‌راستیدا له گه‌یشتنم بۆ سویسرا ... ده‌ستم کرد بووه‌ی پێویسته بکرێت تاکو پارێزگاری بکه‌م به جه‌سته‌مه‌وه وه‌ک سه‌ماکارێک. له کوردستان ئاسان نه‌بوو را‌هێنانی رۆژانه و به‌رده‌وام بوونت هه‌بێت وه‌ک پێویست. هه‌رچه‌نده من له‌ماله‌وه را‌هێنانی خۆم ده‌کرد، ئێستاش بیرم ماوه که به‌ده‌رپێیه‌کی کورته‌وه له‌ماله‌وه راهێنانم ده‌کرد لێم بێزار ده‌بوون ده‌یان ووت ئه‌مه چیه ئه‌م زرمه زلێیه نه‌برایه‌وه. وه‌ک باسم کرد له هاتنم بۆ ده‌ره‌وه زیاتر له ئاماده‌کردنی جه‌سته‌ی خۆمدام بووم.
هاوپشتی: له‌کوردستان چه‌ند که‌سێکی زۆر دیاری کراو بوو کا‌ری جه‌سته‌یتان ده‌کرد به‌یه‌که‌وه یان خۆد بلێن سه‌مای ئازاد ..تۆ هؤرێن غه‌ریب، بێگه‌رد ئه‌حمه‌د، رووبار ئه‌حمه‌د و شییلان عوسمان...له‌کوێوه زانیاریتان وه‌ر ده‌گرت نه‌په‌یمانگایه‌ک هه‌بوو نه کۆلیژێک بۆ ئه‌م هونه‌ره هه‌بوو؟ چۆن خۆتان گه‌شه پێده‌دا..؟ کاروان عومه‌ر: من حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌ت بۆ راست که‌مه‌وه که‌من کارم له‌گه‌ل رووباردا نه‌کردوه له کارێکی هۆنه‌ریدا هه‌ردووکمان به‌شدار بووین به‌لام هه‌ر یه‌که و له دیمه‌نێکی جیاوازدا .. ئه‌و کاته‌ی من له کوردستان کا‌ری سه‌مام ده‌کرد ئه‌و کارانه‌ی نه‌ده‌کرد. من له‌نمایشی موکابه‌دات ره‌سام دا له نووسینی هادی مه‌هدی ئه‌گه‌ر هه‌له‌نه‌بم له ده‌رهێنانی میدیا رۆوف بێگه‌ردا به‌شدار بووم له‌گه‌ل من و نیگاری حسیب قه‌ره‌داغی رۆلی سه‌ره‌کیمان هه‌بوو له‌و کاره‌دا. من له‌و کاره‌دا له ته‌کنکه‌کانی بالێدا نزیم بوومه‌وه زیاتر ده‌ر که‌وتم. بیرم ماوه به‌لێن ئه‌حمه‌د، که برای دکتۆر به‌رهه‌مه، ئه‌وکاته بابه‌تێکی له سه‌ر کاره‌که نووسی تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که من وه‌ک سه‌ماکارێکی به‌لێ ده‌رکه‌وه‌تووم. به‌راستی من له رێگه‌ی هورێنه‌وه زانیم که کتێب هه‌یه و سه‌رچاوه ی ترهه‌یه وه‌ک ڤیدۆ هه‌یه ده‌کرێت سوودی لێوه‌رگرین. جگه له‌وه‌ش حه‌زده‌که‌م باسی مامۆستایه‌ک بکه‌م له ئه‌کادیمه‌ی که‌ناوی رابیحه بوو ئه‌مه دکتۆرای له‌میسر له سه‌مادا هێنابوو. جاتۆ سه‌یرکه میسر چیه تاکۆ له‌بالیدا دکتۆرای تیابهێنی؟ ئه‌م ئافره‌ته موحه‌جه‌به‌ش بوو وانه‌ی لیاقه به‌ده‌نی پێ ده‌وتینه‌وه نه‌ک سه‌ماو ته‌کنیکی جه‌سته. به‌لام ئه‌وه‌ی من سوودم لێ بینی ئه‌وه‌بوو که له کاتی راهێناناکاندا گرنگی ده‌دا به‌من، به قووتابیه‌کانی تری ده‌وتت سه‌یری کاروان که‌ن. ئیتر ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی ئێمه‌بوون.
هاوپشتی: له کوردستان چه‌ند کارتان کرد، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌کانتان چی بوو؟ کاروان عومه‌ر: یه‌که‌م کا‌رمان سه‌مای مانگه شه‌و بوو له موسیکای بتهۆڤن کۆرۆگرافی هۆرێن غه‌ریب. من له گه‌ل بێگه‌رد ئه‌حمه‌دا وه‌ک سه‌ماکار به‌شداربووین. کا‌ری دووهه‌مان له کۆرۆگرافی خۆم بوو به‌ناوی جووله‌ی یه‌که‌م له گه‌ل شیلان و بێگه‌رد کا‌رمان تێداکرد، دواتر کارێکی ڤیدیۆی بوو به‌ناوی تارمایه‌کانی شه‌و له گه‌ل گرۆپێکی مندالاندا ئه‌نجامم دا. کارێکی ترم بۆ شیلان کرد له کۆرگرافی خۆم به‌ناوی " به‌رد" ه‌وه‌بوو. ئه‌گه‌ر هه‌له‌م نه‌کردبێت له‌ناوه‌که‌دا، زۆر باش بیرم نه‌ماوه دیاره ئه‌م کاره‌ش هه‌ر ڤیدیۆی بوو.
هاوپشتی: من هێنده‌ی بزانم تۆ له رووی فێرکردنه‌وه ماوه‌یه‌ک سه‌رقال بوویت له گه‌ل منالاندا و خولی را‌هێنانی سه‌مات کردبۆوه، ئه‌مه‌یه‌ن چۆن بوو.؟ کاروان عومه‌ر: کۆمه‌لێ براده‌ری خۆم که مۆسیکار بوون خۆلی فێربوونی مۆسیکایان کردبووه بۆ منالان. ئه‌وان پێشنیار یان کرد بۆم که منیش کا‌ری جووله‌ی و جه‌سته‌ی له‌گه‌ل ئه‌وو منالانه بکه‌م. ئه‌وه بوو به‌و کاره هه‌ستام مناله‌کانیش دیار بوو پێیان خۆش بوو. سه‌ره‌تا کۆرۆگرافیه‌کی بچووکم به‌مناله‌کان کرد تاکو بزانم توانای جه‌سته‌ییان چۆنه. ئه‌وه‌بوو خولی دووهه‌مم کرده‌وه له هه‌مان شوێندا خولی سێهه‌مه‌م له‌گه‌ل مه‌لبه‌ندی میدیابوو که کارم له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێ منالی تردا کرد ئه‌وه‌بوو له ئه‌نجامی خوله‌که به‌رهه‌می "تارمایه‌کانی شه‌و" هاته ئاراوه که خۆم و مناله‌کان کا‌رمان تێدا کرد. وه‌ک باسم کرد کارێکی ڤیدیۆی بوو له هه‌ندێ شوێنی جیاجیا وێنه‌مان بۆ گرد له‌وانه له ئه‌شکه‌وتی هه‌زار مێرد و له ئاماده‌ی‌ی کشتوکالی به‌کره‌جۆ، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم که له‌م کاره‌دا سالار مه‌جید هاوکاری کردین وه‌ک شێوه‌کارێک.
هاوپشتی: تۆ ماوه‌ی نۆ سالێک ده‌بێت له سویسرا نیشته‌جێ بوویت، هاتنه ده‌ره‌وه‌ت چی به‌سه‌ر ئه‌زموونه‌کانی تۆ داهێنا. ئاسان بوو وه‌ک سه‌ماکارێک جێی خۆت بکه‌یته‌وه، یان هه‌ندی له‌وانه‌ی دێنه ده‌ره‌وه له بواره جیاجیاکانی هونه‌ردا کاریان له کوردستان کردووه. که ده‌گه‌نه ناوه‌ندی کارکردنی خۆیان، زۆربه‌یان توشی دوو حاله‌ت ده‌بن. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه کا ئه‌زموونه‌کانی کوردستان له سه‌ر رێچکه‌یه‌کی باش رۆیشتوه به‌لام قولبوونه‌وه و ته‌کنیک و یان ته‌قه‌نیاتی که‌مه له به‌رامبه‌ر کاره‌کانی ئه‌روپادا. دووهه‌میان، ئه‌وه‌ی که هه‌ست ده‌کات ئه‌وه‌ی له کوردستان کا‌ری پێده‌کرێت زۆر خراپه‌وه نامان گه‌ێنێته داهێنانی گه‌وه‌ره. ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ل تۆداچۆن بوو؟ کاروان عومه‌ر: من له‌سه‌ره‌تادا که له به‌رده‌م که‌سانێک له له‌بواری سه‌مادا کار ده‌که‌ن له سویسرا توانای جه‌سته‌ی خۆمم نیشاندا ئه‌وان. دوای کاره‌که‌ی من بروایان هێنا به‌وه‌ی که من ئه‌توانم به باشی فێری سه‌مای مۆدێرن ببم. واته ئه‌و ئه‌زموونه‌ی من شتێکی زۆر جیاواز نه‌بووه له به‌رامبه‌ر ئێره‌دا.
هاوپشتی: له‌گه‌ل نه بوونی هێچ پێداویستیه‌ک له کوردستان بۆ ئه‌م هونه‌ره، ئه‌زموونه‌کانی تۆ له سه‌ر رێره‌وه‌یکی باش رۆیشتبوو، ئه‌ته‌وێ ئه‌مه بلێیت.؟ کاروان عومه‌ر: با نموونه‌یه‌ک باس که‌م ئێمه حه‌مه ساله‌ح دیلانێکمان هه‌یه که پێم وایه له هیچ شوێنێک، وانه‌ی مقام خوێندن فێر نه‌بووه به‌لام هێنده‌ی وه‌ک مه‌قام بێژێک ناسراوه که‌متر وه شاعیر ناسراوه له سه‌ر ئاستی گشتیدامن ئێستا له خوێندنی بالا میتۆدی مارتا گراهام ده‌خوێنێن له بواری سه‌مای مۆدێرندا. وه‌هه‌روه‌ها میتۆدی جۆزێ لیمۆن، وه میتۆدی لابان یان لابان ته‌کنیک میتۆدیکی ناسراوه من که به‌ر ئه‌م خوێندنه که‌وتم ئه‌وکاته زانیم ئێمه له کوردستان. به بێ ئاگای کا‌رمان له‌م میتۆدانه‌دا کردووه. له کوردستان که کا‌رمان ده‌کرد له دوای بینی کارێکی ڤیدیۆی هه‌ر که سێک بوو بێت. ئانا پافلۆڤا یان جڤینسکی یان نوریف یان هه‌رکارێکی تر بوایه من ئه‌هاتم خوێندنه‌وه‌م بۆ پێش جوله و دوای جوله‌کان ده‌کرد له سه‌ر ئه‌م خویندنه‌وانه‌م کۆرۆگرافیم ده‌کرد. هه‌لبه‌ت له وکاته‌دا پێم وابوو که ئه‌مه کارێکی زانستی نیه من گه‌ر رۆژێک به‌ر مامۆستایه‌کی پسپۆر بکه‌وه‌م ئه‌مه به هه‌له له قه‌له‌م ده‌دات ،به‌لام وانه‌که‌وته‌وه من له سویسرا زیاتر ئه‌م کاره‌ی خۆم به دروست تر زانی یارمه‌تیده‌ریشم بووه بۆ دارشتنی جووله‌ی زیاتر و جاونترو بینی باشتر به مه‌رجێک هه مووشی له ره‌ووتی کاره‌که‌دا بێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شتێک بکه‌یت که نامۆیه به ره‌وتی کارکردنه‌که. من خه‌یالم فراوانتر بووه، وه کۆرۆگرافییه‌ک ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بوو شێوازه کار کردنه‌ی خۆم که له کوردستانه‌وه سه‌ره‌تاکانی ده‌ستی پێ‌کرد.
هاوپشتی: کاره‌کان له سویسرا کامانه بوون ؟ کاروان عومه‌ر: من کۆمه‌لێ کارم کردووه له‌م ماوه‌ی نۆ ساله‌دا یه‌که‌م کارام له‌سالی 2000 دابوو به‌ناوی "ته‌نیای بوون" کارێکی ترم به‌ناوی "سه‌مای ره‌ش" بوو دواتر "خه‌ونه‌کانی جه‌ست" و "جیهانێک له سیێبه‌ری شه‌ره‌کاندا" و " پیشانگای نامه‌کان" که کارێکی ڤیدۆی بوو، کارێکی ترم پارچه سۆلۆیه‌ک بوو که له‌گه‌ل وێنه کێشیکدا کردمان به‌ناوی " سه‌ما و تابلۆ". دواتر "گزنگی ره‌ش" هه‌روه‌ها "سه‌مای زێبرا" و "سه‌مای ئوربان" ئه‌م دوو سه‌مایه نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی تر هه مووی کۆرۆگرافی خۆم بوون ئه‌م دووکاره کۆرۆگرافیه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆرۆگرافیه ئیتالیه‌ی که من له سه‌ره‌تاوه سه‌مای مۆدرێن له وه‌وه فێربووم له ولاتی سویسرا.
هاوپشتی: تۆ کاتێک خۆت نمایش کرد له سویسرا، ئه‌وپرسیاره لایان درووست نه‌بوو که تۆ له کوێ خوێندووته یان چ میتۆدێکت له پشته‌وه‌یه ؟ کاروان عومه‌ر: ئه‌م پرسیاره زۆر هه‌لده‌گرێت. من پێم وایه بۆ کارکردن له بواری سه‌مادا ده‌بێت له ناوه‌وه ئازاد بیت نه‌ک پابه‌ندی کتێبێک یان میتۆدێکی دیاری کراو. من له گه‌ل ئه‌و بۆ چوونانه نیم که ده‌یان ووت گه‌ر میتۆدی ستانسلافسکی هه‌زم نه‌که‌ییت نابیته ئه‌کته‌ر. من لێره واناسراوم که له بوری گوزه‌ردا ئیرتجالدا تونایه‌کی باشم هه‌یه که که‌متر سه‌ماکاره‌کانی ده‌ورو به‌رم هه‌یانه.
هاوپشتی: ئه‌مه بۆ چی ده‌گه‌رێنیته‌وه ..؟ کاروان عومه‌ر: هه‌ر په‌یده‌ندی به پرسیاره‌که‌ی تۆ وه هه‌یه من له کوردستان خۆم له‌قالب نه‌داوه له میتۆد و رێبازێکی دیاریکراو. بۆیه ئازادانه و نه‌ترسانه کار ده‌که‌م که ئه‌مه‌ش پۆزه‌تیڤ که‌وتۆته‌وه. بێگومان ئه‌و کاره‌ش پشت ئه‌به‌ستێ به ته‌کنیک ده‌نا بێ ته‌کنیککردن چه‌نده خه‌یالت باش بێک و گۆرۆگرفیه‌کی سه‌رکه‌وتووبیت گه‌ر ته‌کنیک هاوشانی نه‌بێت کارێکی باشی لێ ناکه‌وێته‌وه.
هاوپشتی: کاروان تۆ وه‌ک کاره‌کته‌رێکی رۆژهه‌لاتی خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌ک که کار له‌سه‌ر ته‌حریم بوونی و کۆت کردنی کراوه. کاره‌کته‌رێک که که‌لتووری باو تێیدا هێنده خلۆد به رۆح ده‌دات له به‌رابه‌ر ئه‌وه‌شدا جه‌سته بێبایه‌خ ده‌کات له گوزارشت وله جوانیه‌کانی دووری ده‌خاته‌وه. جه‌سته‌یه‌ک که هیلاله‌یه‌کی چرو پته‌وه‌ی له عه‌یب و عار به‌ده‌وریدا کێشراوه. ئه‌مه بۆ تۆ چی دروست کردوه کاتێک به‌ر سه‌ماکارێکی رۆژئاوایی ده‌که‌ویت له‌سه‌ر شان‌و، هه‌ست ئه‌که‌یت ئه‌توانیت ئازاد بیت .؟ کاروان عومه‌ر: به‌راستی ئه‌وه پرسیارێکی جوانه له هه‌مان کاتدا قووڵه. راسته ئێمه له کۆمه‌لگایه‌که‌وه هاتووین که ئازادی تێیدا به هه‌موو شێوه‌کانی یه‌وه سه‌ر کوت ده‌کرا. که‌سانی ترسنۆک و شه‌رمن له سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌دا درووست ئه بوو منیش بێ به‌ش نه‌بووم له و ترس و شه‌رمنیه به‌لام ئه‌توانم بلێم که زۆرینه‌یه‌کیم به‌جێ هێشتوه. برێکی زۆر که‌م له‌مندا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌من 26 سال له و که‌لتووره‌دا گه‌وره‌بووم. به‌لام ده‌مه‌ێت به سه‌ریا زالبم له گه‌ل هه‌نگاوه‌کانی فێربوونمدا ئه‌وانه که‌متر ده‌بنه‌وه، به‌مه‌رجێک که له‌گه‌ل که‌سانی ئه‌وروپیدا کار بکه‌م. به‌راستی بیر له‌وه‌ده‌که‌م وه که له‌گه‌رانه‌وه‌مدا بۆ کوردستان ۆرک شۆپێک بکه‌مه‌وه، به‌لام ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه که بگه‌رێمه‌وه بۆ دنیای شه‌رم و ترسنۆکی. ئه‌مانه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رابه‌ر کێدا کار ده‌که‌یت. من له‌راستیدا نامه‌وه‌ێ بگه‌رێمه وه سه‌ر شه‌رم و ترسنۆکی. کارێکی زۆرم کرد تا له خۆم دووریان بخه‌مه‌وه.
هاوپشتی: له سه‌مادا جه‌سته‌کان زیاتر ئاوێته‌ی یه‌ک ده‌بن جه‌سته‌ی رۆژهه‌لاتیش پره له که‌پت و غه‌رائیزی سه‌رکوت کراو. که تۆ له دیمه‌نێکی گه‌رمدا "نالێم سیکسی". به‌ر ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ویت، هه‌ستت به‌وه نه‌کردوه تۆ جه‌سته‌یه‌کی رۆژهه‌لاتیت و وه‌ک پێویست ئاوێته نابیت. یان توشی شله‌ژان و شپرزه‌یت بکات؟ کاروان عومه‌ر: له‌راستیدا له‌سه‌رتاوه ئه‌و حاله‌ته‌م تێدا هه‌بوو دواتر به‌سه‌ریدا زال بووم. که له به‌رابه‌ر سه‌ماکارێکی کچدا کارده‌که‌یت ئه‌و زۆر ساد ده‌ست ده‌بات بۆ ناوقه‌دت، ده‌ست ده‌بات بۆ سه‌رم بۆ سنگم،بۆ ناو قاچه‌کانم. ئیتر له‌و ساته‌دا تۆ به‌ر ووجوودی خۆت ده‌که‌ویت من کێم بۆ هاتوومه‌ته ئێره، ئیتر خۆتت بیر ده‌که‌وێته‌وه تۆ سه‌ماکاریت تۆ هاتوییت فێر بیت گه‌ر ده‌شته‌وێت فێر بیت که واته برۆ ده‌ست پێبکه. من له و له حزانه‌دابه‌ر ئه و ئاوێنه‌یه که ووتم که بۆ لێره‌م و ئه‌بێت چی بکه‌م.
هاوپشتی: ئه‌توانین بلێن کورد بوون و رۆژهه‌لاتی بوون به‌جێدێلیت له وساتانه‌دا ؟ کاروان عومه‌ر: تاراده‌یه‌ک شه‌رم و ترسیکه‌ی فرێده‌ده‌م، به‌لام وه‌ک رۆژهه‌لاتیه‌ک تاراده‌یه‌ک تایبه‌ت مه‌ندێتی خۆم هه‌یه. ئه‌وانه‌ی کاره‌کانی منیان بینیوه شتێک له تووره بوون و یاخی بوون به‌دی ده‌که‌ن له جه‌سته‌مدا. ئه‌مه‌ش وای کردووه که هه‌ندێکیان داوای ئه‌وه‌م لێبکه‌ن که ته‌مرینیان بده‌مێ و بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی من. منیش وتم ئه‌توانم راهێنانتان بده‌مێ به‌لام گرنتی ئه‌وه ناده‌م بگه‌ن ئه‌و ئاستی یاخی بوونه‌ی من. چوونکه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ژیانی من بوو وه‌ک کورد یان وه‌ک رۆژهه‌لاتیه‌یک. بۆ یه ئه‌مه کارێکی زۆر زۆر تایبه‌ته و پێم وانیه که‌سی تر بتوانێت پێی بگات. به‌تایبه‌ت که به ئه‌زموونی مندا تێنه‌په‌ریبێت . به‌لام له‌راستیدا من وه‌ک سه‌ما کارێک هێندی خۆم به مرۆڤێکی گه‌ردوونی ده‌زانم و کا‌ری بۆ ده‌که‌م هێنده نه‌به‌ستراومه‌ته‌وه به نه‌ته‌وه یان گرۆپێکی دیاری کراو .
هاوپشتی: باسی دوابه‌رهه‌م بکه‌ین فرینی سپی .. کاروان عومه‌ر: به‌راستی من ئاگاداری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌وروپا نه‌بووم مه‌به‌ستم پرۆگرامی ئه‌وروپای کراوه، دیاره من له‌رێگای هاورێم ڕێزان ساله‌حه وه داوام لێ‌کرا کۆنسێپتێکی کا‌ری سه‌ما ئاماده‌که‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه. بۆ منیش گرنگ بوو پرسی ئاوێته بوون له ئه‌وروپادا خۆشم ئه‌زموونێکی زۆرم هه‌یه له‌م بواره‌دا له‌وه تێده‌گه‌م که چۆن که‌سانی غه‌یره ئه‌وروپی که‌نار ده‌خرێن. له زۆر شوێندا "فرینی سپی" که پرۆژه‌ی ئاینده‌مه له کۆرۆگرافی خۆمه له گه‌ل کچه سه‌ماکارێکی تردا کا‌ری تێدا ده‌که‌ین. کار کردنه بۆ ئه‌م پرسه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کارم ده‌بێت له ده‌روه‌ی سویسرا ئه‌نجامی بده‌م. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که له سویسرا‌و له هه‌ندێ ولاتی تری ئه‌ورپادا نمایشه‌که‌مان نیشان ئه‌ده‌ین.
هاوپشتی: هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاره‌کانت ده‌خوازین. کاروان عومه‌ر: سۆپاس بۆ تۆش .
کاروان عومه‌ر له چه‌ند دێرێکدا. له‌سلیمانی له‌گه‌رکی چوارباخ له خێزانێکی مۆدێرن له‌دایک بووه. دوای خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سلیمانی ته‌واوکردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یمانگا به پله‌ی نایاب " ئمتیاز" ته‌واوکردووه، له کۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌کانی به‌غداد وه‌رگیراوه. کۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌کانی ته‌واو کردووه و ئێستا بۆ ماوه‌ی نۆ سال ده‌بێت دانیشتووی سویسرایه. له شاری زیۆرخ قووتابی خوێندی بالا " ماجستر" ه له بواری پیتاگۆگۆی سه‌مادا.
|