په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\۴\٢٠١٠

فڕین و تڕین.

فەرهاد کەریم  


لەوەتەی لێرەم یا بەرامبەر پەنجەرە دادەنیشم یا لە باخچەی ماڵه‌کەم .. لە دوو شوێن ئۆقرە ناگرم، زیندان و نەخۆشخانە، بە خواستی خۆم زیندانی هەتاهەتاییم هەڵبژارد و لەگەڵ خۆخواردنەوە .....

''کەرەوز کەرەوز کەرەوز
دەسکی دە فلس کەرەوز''.
*


چاوەرێی جرتێکی عەنابی کەس نیم خۆم جرت بۆ خۆم لێدەدەم .. هاورێکەم دەیگوت ژیان یا فڕینە یا تڕینە .. هەتا مەراقی نیشتمان کوشتی، خۆ منیش گەر دکتۆرەکەم نەبووایە لەمێژ بوو لە تڕین کەوتبووم، خۆشیەکەی ئێرانە زۆرینە لە بەرەی تڕن ،وەک گوتەنی لەگەل عامێ دەچمە شامێ، لە لووت گرتن وپێکەنین دەرچووە، بۆتە ئاسایی، هەتا مردن هەر تڕین، خۆ ئەگەر لە نیشتمان تڕێک بکەی لێت دەکەن بە بۆمباکەی هێرۆشیما و ناکازاکی، هەمووان خەریکی فڕینن، تەنها نیشتمانە بەشی بۆتە تڕین .. خوا دەست بەقونتەوە بگرێ نیشتمان، بێ نیشتمان تڕکەنێکم و هیچی تر نیم .....


''دەبا خەممان خەمی خاک بێ و خەمی خاکمان لەسەر چاو بێ
دەبا گیانی بە یەک بوونمان وەکو سێبەر لەبەر چاو بێ
دەبا هەمووان قەتارێ بین لە پۆل مەلی خۆشەویستی
خاک پەرست بین گول پەرست بین شیرین ترە لە خۆویستی''.
*

_______________________
*  جه‌ماوەری گۆڵچیی گەڕەکی تەیراوە بە کەورەوز بانگیان دەکرد رێزم بۆی هه‌یه‌.

* رێزم بۆ هونەرمەندی گەورە (بورهان مەجید).

 


Farhad4Hamad@yahoo.com