فرۆکه‌کانی تورکیا به سه‌رشۆڕی گه‌ڕانه‌وه.
به گوێره‌یی یاسایی عێراق وڵاتێکی داگیرکراوه ، جاچۆن ئه‌مریکا رووی دێت فرۆکه‌ی تورکی زه‌وی داگیرکراوی ژێر ده‌ستی بۆمبا‌باران بکات . ده‌سه‌ڵاتداری کورد ده‌بێ چاک بزانی ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به چاوه ره‌شه‌کانی گریلاکانی ناوچیا و کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناگۆڕیته‌وه و تورکیا ئه‌ندامی ناتۆیه و هه‌رده‌م کوڕه‌ئازیزه‌که‌ی ئه‌مریکا بووه و هه‌ر بۆ ئه‌مریکا وه‌فادارترده‌بێت له کورد ، بۆیه ده‌بێ کورده‌کان زیاتر پێ له‌جه‌رگی ئه‌مریکا دابگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان ره‌چاو بکرێت و هیچی تر ئه‌و خاکه داگیرکراوه ره‌زیلتر نه‌کرێت . ده‌بێت له‌لایه‌کی تریشه‌وه به بیر ئه‌وڕوپیه‌کان بهێنرێته‌وه که له‌شکرو سه‌رباز نابێت ده‌ست له‌سیاسه‌ت وه‌ربده‌ن و به‌که‌یفی خۆیان بۆمبابه‌سه‌ر خه‌ڵکی گوند و چیا ببارێن و داوای بوونه ئه‌ندامیش له‌هه‌مانکاتدا بکه‌ن .ئه‌و گاڵته‌کردنه به یه‌کێتی ئه‌وڕوپا نابێت به ئاسانی تورکیا لێی رزگاربێت . ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تورکیا بکرێت و مافی کورده‌کان ره‌چاو بکرێت ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێتی ئه‌وڕوپا ریز له‌مافی مرۆڤ ده‌گرێت . شه‌ڕی کورده‌کانی تورکیا شه‌ڕی تێڕۆڕ نی یه شه‌رێکه بۆ هێنانه‌دی مافی گه‌لێکی ژێر ده‌سته‌یه .ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناو په‌ڕله‌مانی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستانی تورکیا بکات ده‌بێت بکه‌وێته به‌رگوێی خه‌ڵکی و هاوکاری بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا بکه‌وێته ژێر فشار و دان به مافه‌ڕه‌واکانی کوردستان بنێت . کۆنده‌لیزا رایز [14/11/1954]ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گووتی ، ئه‌مریکا و تورکیا و عێراق هاو ده‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی یه‌کانی پ.ک.ک رابگیرێت له [باشووری رۆژهه‌ڵات]ی تورکیا که باره‌گاکانی له [باکووری]عێراقه و له‌وێ وه هێرش ده‌بات بۆ ناو خاکی تورکیا . رایزی وه‌زیری ئه‌مریکا ، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌ویت دڵسۆزی خۆی بۆ مامجه‌لال و کاک مه‌سعود و مالیکی نیشان بدات و سه‌روه‌ری عێراق و کوردستان له‌به‌رچاوبگرێت ده‌بێت هه‌وڵبدات چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌که‌وجیهان بکات ، که نه‌بوونی مافی کورده. ده‌بێت داوا له تورکیای هاودڵسۆزی بکات که چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان بکات و مافی یان دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی ناوچه‌که بگرێته‌وه و دووربێت له شه‌ڕ و ئاژاوه .
|