فرۆکه‌وانی
تاوانبار و فرۆشتنی به ولاتیکی بیگانه.

نیاز که‌رکووکی
له یه‌که‌م دانشتنی دادگایی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشکرا کرا که
تاوانبار تاریق ره‌مه‌زان ماوه‌ی دوو مانگه
هه‌لهاتووه له ئاسایشی سلێمانی ، ئه‌گه‌ر
دادگای به‌غدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاشکرا نه‌کردایه
ئه‌وه وه‌کو هه‌موو کاره‌کانی تری ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه
ده‌شاردرایه‌وه .
ئه‌م حکومه‌ته که ناوی خۆی ناوه حکومه‌تی
کوردستان که به هه‌موو شیوه‌یه‌یک یاری به
میلله‌ته‌کمان ده‌کات
گه‌یشتووه‌ته راده‌ییک که به که‌یسی چینوسایدی کورد یاری
ده‌کات که له هیج ولاتیکی جیهاندا ئه‌م
کاره به دی ناکریت دوای ئه‌وه‌ی
که کومه‌ڵێک ریخراوی بیلایه‌ن فشاریان کرده
سه‌ر ئاسایشی سلێمانی روونکردنه‌وه‌کیان
دا که به‌راستی نه‌ک هه‌ر نوکتیه‌کی ناخۆش
بوو ، کوره‌که‌م رۆژیک پیش ئه‌م رووداوه
یاری فڕ‌ری فڕ‌ری
ده‌کرد که ته‌مه‌نی چوار
ساله، لیم پرسی ئه‌ری فرۆکه‌وان ده‌فری
پیکه‌نی ؟ گو‌تی
باوه نازانی که ته‌نها
فڕۆکه و باڵنده ده‌فری
....
زۆر ئاشکرایه که ئه‌م فرۆکه‌وانه فرۆشراوه به ولاتیکی بیگانه ئه‌گه‌ر
به پاره بیت یان بۆ کاریکی سیاسی بیت ،که ئه‌م تاوانباره ئازاد
کراوه ره‌وانه‌ی ولاتیکی بیگانه کراوه یان کوژراوه
چونکه تاکو ئیستا نه‌مانبیست که
هاولاتییکی ئاسایی توانیبیتی له به‌ندیخانه هه‌لبیت ئایا ئه‌م
تاوانباره جۆن توانی هه‌لبیت له‌ناو سلێمانیدا ، ئه‌م حکومه‌ته ئه‌وه‌نده
درۆی کردووه له‌گه‌ل میلله‌تا ئه‌گه‌ر
راستش بیت که‌س باوری پی ناکات ئه‌وه‌ی که له‌هه‌مووی
خۆشتره که په‌رله‌مانی کوردستان ئاگای له
هیج نییه وه‌کو هه‌میشه دوای هه‌موو که‌سیک هه‌لویست
ده‌گرن په‌رله‌مانش
ته‌نها له‌به‌ر عه‌یبه ناره‌زاییک بلاو
ده‌که‌نه‌وه.
کاربه‌دستانی کورد له کوردستان هه‌موویان
تاوانبارن له ئاستی ئه‌م تاواندا هه‌روه‌ها میژوو خۆی دووباره
ده‌کاته‌وه بۆیه له‌وانه‌یه کات
که‌موکورت بکات به‌لام هه‌موو
شتێک کاتی دیت، تاونباریک که به‌شدار بووه
له جینوسایدکردنی میلله‌تی، حکومه‌تی کوردستان نه‌ک هه‌ول نادات بۆ ده‌سگیر
کردنیان به‌لکو ئازادیان ده‌کات ئه‌مه
خۆی له خۆیدا تاوانه .
ئه‌مه‌ریکا
|