١٢\١\٢٠١٠
فراوانبوونه‌وه‌ی کوشتار و تۆقاندنه‌کان له دوو مانگی ڕابردوودا له
کوردستان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ..
لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان ..
سیاسه‌تی سه‌رکوت و ملهوڕیی، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ترس و په‌لاماردان،
ڕفاندنی کارمه‌ندان و بێ سه‌روشوێنکردنی رۆژنامه‌نووسان، سوتاندنی
مالان، کوشتنی هه‌لسوڕاوانی سیاسی، بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران و شه‌وانه
چوونه سه‌رماڵانیان و زیندانیکردن و تۆقاندنیان، هه‌لکوتانه سه‌ر
باره‌گای حیزبه‌کان. ئه‌و شیوازانه بوون که له‌و ماوانه‌دا به شیوه‌یه‌کی
فراوان که‌وتنه ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان و هه‌واڵه‌کان له کوردستان به
گشتیی و له‌سلیمانی به تایبه‌تیی . به‌شیکی یه‌کجار زۆری ئه‌م
توندوتیژییانه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه بووه و به
مه‌به‌ستی سه‌رکوتی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆن بووه.
ئێمه ئه‌م کرده‌وه داپلۆسینه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان
شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ واز له‌م سیاسه‌تی
تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردنه بهینن. ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانن که ده‌بیت
مایه‌ی ئارامیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی دانیشتوانی کوردستان بن. ئه‌رکی
ده‌سه‌ڵاتدارانه که ئازادی هه‌لسورانی سیاسی دابین بکه‌ن. سه‌لامه‌تی
گیان و ژیانی هاوڵاتیان به ته‌واوی له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمدایه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م کرده‌وانه ده‌بنه هۆی ئاواره‌بوون و
هه‌ڵاتنی نه‌وه‌یه‌کیتری لاوانیکی بێ ئاسۆ و بێ داهاتوو. ده‌بنه
هۆکاری به‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی ده‌ربه‌ده‌ریی و لێک‌دابڕان
و که‌وتن به‌سه‌ر مینه‌کان و نوقمبوونی لاوانمان له ده‌ریا و
ده‌ریاچه‌کاندا.
پێویسته ئه‌وه بڵییننه‌وه که ڕووداو و دکیومینته‌کانی دوو مانگی
رابردووی کوردستان، هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپای
رۆژئاوای پووچه‌لکرده‌وه له بوونی ئارامیی و ئاسایش له کوردستان.
ئیمه ئه‌م ملهووڕییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕیسوا ده‌که‌ین و
ئه‌و ناعه‌داله‌تی و خه‌مساردییانه‌ی له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان دا په‌یره‌و
ده‌کرێن به ئاگاداری هه‌موو بیروڕای جهیانیان ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیی
10.01.2010
_____________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991
00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|