١٨\٥\٢٠١١
فشار بۆ سه‌ر
رۆژنامه‌نووسان.

شوان سدیق
له دوای رووداوه‌کانی هه‌ڤده‌ی شوبات، به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زاییه به‌رفراوانه‌ی
که شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه، فشاره‌کان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسانیش
زیاد له‌پێویست زیادی کردوه، به‌جۆرێک که وێنه‌یه‌کی وات پیشان ده‌ده‌ن،
که واده‌خوازێت رۆژنامه‌نووسان، پاشگه‌ز ببنه‌وه له کاره‌کانیان،
یان هه‌ڵوێستیان به‌جۆرێک بگۆڕێت، به هیچ جۆرێک باس له‌و ره‌وشه‌ی
ئێستا نه‌که‌ن.
ده‌مێکه هێزه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان په‌یامی خۆیان له رێگه‌ی
هه‌ڕه‌شه و لێدان و تێهه‌ڵدان و خوێن روشتن و جۆره‌ها جۆری تری گرتن و
سه‌رکوتکردنی رۆژنامه‌نووسانیان کردۆته کارنامه‌ی خۆیان، یان زۆرجار
یاساکان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا سه‌روخوار ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌نییه‌تی
فشار خستنه سه‌ر رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندکاره‌کان، ته‌نیا مه‌به‌ست
لێی سه‌رکه‌وت و بێده‌نگی و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یانه له کاری رۆژنامه‌نووسی.
وه‌ک وتم حزب ده‌مێکه به‌ئاشکرا په‌یام و کارنامه‌کانی خۆی خستۆته‌ڕوو
به‌رانبه‌ر به‌کاری رۆژنامه‌نووسی له‌م هه‌رێمه، به‌ڵام له ئێستادا
جۆره فشارێکی ته‌کنیکی تر به‌کار ده‌هێنرێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی خزم و
دۆست و که‌سوکاره‌کانمانه‌وه، چونکه رۆژانه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و
ئیمه‌یل و تۆڕه ئینته‌رنێتییه‌کانی تر، رووبه‌ڕووی مه‌سیجی جۆراو جۆر
ده‌بینه‌وه، گوایه بارودۆخه‌که "ناسکه یان خێزان و که‌سوکارمان
زیان مه‌ند ده‌بن"، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌و جۆره له رۆژنامه‌کاندا کار
بکه‌ن، ئه‌وا "نان بڕاو ده‌کرێین، یان ئیشوکارمان له‌به‌ر ناڕوات".
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی که خستمه‌ڕوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی
ئازادی خواز و هاوڵاتیانی تری ئه‌م وڵاته له په‌یامه‌کانمان بگه‌ن،
که چه‌نده فشار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه به کاری رۆژانه‌ی خۆمان
بکه‌ین، له پێناو ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی بێ باک له یاسا و قانوون و
مافه‌کانی مرۆڤ،ملهوڕ ملهوڕ گوێ به هیچ پێوه‌ر و لۆژیکێکی ئینسانی
ناده‌ن، هه‌ر مه‌به‌ستێکی خۆیان هه‌بێ به‌دڵنیایه‌وه جێبه‌جێی ده‌که‌ن.
پێویسته رۆژنامه‌نووسان ئه‌و دوو شێوازه‌ی فشار بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و
پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر
که‌موکوڕییه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتی حزب بکه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی
راستییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی نیه‌تێک هه‌بێ بۆچاره‌سه‌ر کردنیان. چونکه ده‌سه‌ڵاتی
حزبی له کوردستان، خۆی له نێوان تێکه‌ڵ بوونی خه‌ون به مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌بنێته‌وه و ترسیشی هه‌یه له ئازادی ئینسانه‌کان،
بۆیه رێگای نه‌خوازراو ده‌گرێته‌به‌ر.
واته نابێ رۆژنامه‌نووسان به هیچ جۆرێک بکه‌ونه ئه‌و داوه فرت و
فێڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب و هه‌رجۆره فشارێکی کۆمه‌ڵگاش که ئه‌وان
پێیانوایه زیان به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ ئێمه زیاتر سوربین له
گه‌یاندنی په‌یامه‌کانمان چونکه په‌یامی ئێمه په‌یامی ئاشتیانه‌ی هه‌موو
ئینسانێکی ئازادی خواز و کۆمه‌ڵگایه‌و گه‌یاندنی په‌یامی کۆمه‌ڵگاشه
به‌خودی ده‌سه‌ڵات.
لێره‌دا ئه‌رکی رۆژنامه‌نووسیش ئه‌وه‌یه که ببێته خزمه‌تکردنێکی
شیاو و لێهاتووانه له‌ئاست راستییه‌کاندا، له پێناو مافی خه‌ڵک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و زانیارییه راست و دروستانه‌ی که خه‌ڵک پێویستی پێیه‌تی له کۆمه‌ڵگادا
چی ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها گرنگه رۆژنامه‌وان به‌دڵپاکی و بێلایه‌نی و
به هه‌ڵسه‌نگاندنانه مامه‌ڵه به ناوه‌رۆکه سه‌رکییه‌که‌ی بابه‌ته‌که‌وه
بکات، دوور له ئینتیماو به‌رژه‌وه‌ندی حزب و خێڵ و بنه‌ماڵه و
ئایدۆلۆژیا جیاجیاکان که ئه‌مرۆ ئاماده‌ییان له ژیانی ئینسانی کورددا
هەیه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|