فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن. پێشبڕکێی وێنه‌و نیگار ( پۆسته‌ر). عه‌تا موفتی
دواکاتی پێشکه‌شکردن 31/8/2009
شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن بانگی نیگارکێشان و شێوه‌کاران ده‌کات بۆ به‌شداریکردنی له پێشبڕکێیه‌کی وێنه‌و نیگاردا به‌نیازی به‌کارهێنانی له پۆسته‌ر و نامیلکه‌ی پرۆگرامی فێستیڤاڵدا. پێشبڕکێکه بۆ هه‌مووانه و براوه‌ی پێشبڕکێکه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌رک و خه‌رجی ڕێکخه‌رانی فێستیڤاڵ، بۆ فێستیڤاڵ بانگهێشت ده‌کرێت.
بابه‌ت: فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، فێستیڤاڵێکی ساڵانه‌یه، بۆ پێشاندانی فیلمی کوردیی ده‌رهێنه‌رانی کورد و ده‌رهێنه‌رانێکیش که کورد نین و له له‌نده‌ن ساز ده‌کرێت. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، فیلمی درێژ، فیلمی دۆکیومێنت، کورته‌فیلم و فیلمی ئه‌نیمه‌یشن پێشان ده‌دات. ئێمه له وێنه‌و نیگارێک ده‌گه‌ڕێین که کولتووری کورد، سیمبۆڵه‌کانی نێو کولتووری کورد، سینه‌ما، یادی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی و له‌نده‌ن وه‌ک پایته‌خت و شوێنی فێستیڤاڵ تێیدا ڕه‌نگی دابێته‌وه. ئه‌مه یه‌که‌مین پێشبڕکێی وێنه‌و نیگار (پۆسته‌ر) ه؛ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی پێشتر ڕووی له نیگارکێش و شێوه‌کاران ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی دروستکردنی وێنه‌و نیگاره‌کانی فێستیڤاڵه‌کانمان بۆ له ئه‌ستۆ بگرن. تۆ ده‌توانیت له وێبسایتی www.lkff.co.uk دا ئه‌و وێنه‌و نیگارانه ببینیت.
دواکاتی پێشکه‌شکردن: دواکاتی پێشکه‌شکردن بۆ به‌شداربوون له پێشبڕکێیه‌که‌دا 31/8/2009 یه.
به‌کارهێنانی به‌رهه‌می براوه له پێشبڕکێکه‌دا: 1- به‌رهه‌می به‌شداربووی براوه ده‌بێت به وێنه‌و نیگارێک که له پۆسته‌ری فێستیڤاڵدا به‌کار ده‌هێنرێت، ئه‌و پۆسته‌ره‌ش به‌ڕه‌نگی ته‌واو و قه‌واره‌ی (A2)، 2000 دانه‌ی لێ چاپ ده‌کرێت و له‌و شوێن و جێگایانه‌ی که فێستیڤاڵه‌که تێیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڵاو ده‌کرێته‌وه. 2- به‌رهه‌می به‌شداربوونی براوه‌ده‌بێت به وێنه‌و نیگارێک که له نامیلکه‌ی پرۆگرامی فێستیڤاڵدا به‌کار ده‌هێنرێت، ئه‌و نامیلکه‌یه‌ش به‌ڕه‌نگی ته‌واو و به‌قه‌واره‌ی (A5)، زیاتر له دانه‌ی لێ چاپ ده‌کرێت و له گشت شوێنێک له له‌نده‌ن بڵاو ده‌کرێته‌وه. 3- به‌رهه‌می به‌شداربوونی براوه ده‌بێت به وێنه‌ونیگاری سه‌ره‌کی له‌سه‌ر شاشه‌ی وێبسایتی ئێمه‌و وه‌ک پۆسته‌رێک له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێت بۆ داگرتن.
پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن: 1- پێشکه‌شکردن بۆ بڕیارله‌سه‌ردان ده‌بێت له قه‌واره‌یه‌کی شیاودا (واته‌بهJPEG/TIFF/GIF/BMP) بنێردرێت. 2- ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیمزا و دۆخی تایبه‌تی خۆیدا (بڕوانه‌خواره‌وه) پێشکه‌ش بکرێت. 3- چۆنێتییه‌که‌ی له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه (چڕوپڕیی پیکسله‌کان، پارسه‌نگی ڕه‌نگ و ڕوونی)یه‌وه زۆر باش بێت. 4- کورته‌یه‌ک له باره‌ی بیره‌که‌ی و ئه‌وه‌وه که چی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بنووسرێت (نابێت له نیولاپه‌ڕه زیاتر بێت.). 5- په‌یوه‌ندی به چ بابه‌ت یان بابه‌تێکی کولتوورییه‌وه هه‌یه.
ئێمه چاوه‌ڕێی کۆمه‌ڵێک وێنه‌و نیگاری جوان و دڵفڕێنین که بتوانیت کولتووری گه‌وره‌ی کورد پێشان بدات و نوێنه‌رایه‌تی فێستیڤاڵه‌که‌مان، له شه‌شه‌مین ساڵی خۆیدا، بکات.
پێشبڕکێی وێنه و نیگار، مه‌رج و دۆخی تایبه‌ت:
1- هه‌موو به‌شدارێک ده‌توانێت به تا 3 وێنه ونیگار، به‌و فۆرمه دیجیتاڵییانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکران، به‌شداری بکات. 2- هه‌ر وێنه‌و نیگارێک ده‌بێت کورته‌باسێکی له‌گه‌ڵدا بێت. 3- به‌شداربوو، به به‌شداربوونی له پێشبڕکێکه‌دا، نوێنه‌رایه‌تی، زانیاری و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌دات که وێنه‌و نیگاری پێشکه‌شکراو بۆ بڕیار له سه‌ردان، وێنه‌و نیگارێکه ڕه‌سه‌ن و به ته‌نیا له لایه‌ن به‌شداربووه‌وه دروست کراوه‌و هیچ که‌س یا لایه‌نێکی تر، هیچ مافێک، باسێک، داوا یا به‌رژه‌وه‌ندێکی تێیدا نییه. 4- به‌شداربوو، به به‌شداربوونی له پێشبڕکێکه‌دا، ڕێ به فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن (LKFF) ده‌دات و پشتگیری لێ ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی وێنه‌و نیگاره‌که‌ی له دروستکردنی هه‌موو چاپه‌مه‌نییه‌کدا، به‌بێ هیچ سنوورێک، که له فێستیڤاڵه‌که‌دا پێویسته، وه‌ک پۆسته‌ر، نامیلکه‌ی فێستیڤاڵ، بانه‌ر، که‌ره‌سه‌ی چاپه‌مه‌نی یا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت بۆ ڕاگه‌یاندن، ڕۆژنامه، وێبسایت و هه‌روه‌ها. به‌شداربوو، له کاتێکدا له توانادا هه‌بێت، پاره‌ی ئه‌مه‌ی ده‌درێتێ. 5- هه‌موو به شداربووان ڕێ به (LKFF) ده‌ده‌ن که وێنه‌و نیگاره‌کانیان، ناویان و ورده‌کاریی ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تییان، له هه‌موو جۆرێک له جۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن و ماده‌ی بره‌وپێداندا به‌کار بهێنێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پێشبڕکێکه. 6- پێشبڕکێکه کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک.
من ................................................ لێره‌دا به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێک قه‌بووڵی ئه‌و مه‌رج و دۆخه تایبه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌که‌م.
ئیمزا: ڕۆژ:
تكایه بۆ زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به پێشبركێی پۆسه‌ره‌كه، پێوه‌ندیی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵانه‌وه: بۆ زانیاریی گشتی به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی (کرمانجی) و تورکی سه‌باره‌ت، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
موسته‌فا گوندوگدو ئیمه‌یل: mustafa.gundogdu@gmail.com مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50
بۆ زانیاریی گشتی به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی (سۆرانی) و فارسی و عه‌ره‌بی، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
عه‌تا موفتی ئیمه‌یڵ:atamufty@gmail.com مۆبایل: 0044 79 56 49 22 52
تارا جاف ئیمه‌یڵ: tarajaff@hotmail.com ته‌له‌فۆن: 0044 (0) 7931325932
|