٢٩\٨\٢٠١٩
فیستیڤاڵی
فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان.
مەنسوور جیهانی
دوو منداڵی کورد
بوونه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵانی ئیسفەهان.
دوو
منداڵی کورد له هه‌رێمی کوردستان به ناوه‌کانی "مه‌ستی فوئاد جه‌لال" و
"میلانۆ فوئاد جه‌لال" وه‌کوو ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی سی و
دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ده‌ستنیشان کراون.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
دوو منداڵی کورد له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان به ناوه‌کانی "مه‌ستی
فوئاد جه‌لال" ته‌مه‌ن ١١ ساڵ و هه‌روه‌ها "میلانۆ فوئاد جه‌لال" ته‌مه‌ن
١٦ ساڵ که منداڵی "فوئاد جه‌لال" بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی سلێمانی و خاوه‌نی کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" بۆ یه‌که‌مین
جار له مێژووی هه‌رێمی کوردستان به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک منداڵ
له وڵاتانی ژاپۆن، ڕووسیا، مالیزی، ئه‌رمه‌نێستان، جۆرجیا، پاکێستان،
لوبنان و ئێران که له ١٧ که‌س وه‌کوو ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی سی
و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران ده‌ستنیشان کراون و فیلمه‌کانی
به‌شی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه
گرینگه‌ی سینه‌مای منداڵانی جیهان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و له ڕێوڕه‌سمی
کۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی په‌پووله‌ی زێڕینی به‌شه‌کان به
فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران له شاری ئیسفه‌هان بریتین له: "مه‌ستی فوئاد جه‌لال"
و "میلانۆ فوئاد جه‌لال" له هه‌رێمی کوردستان، "ژێنگ یانگ لوو" له
وڵاتی ژاپۆن، "مێهدی ئه‌حمه‌د" له وڵاتی لوبنان، "محه‌مه‌د واریام
یانکی" له وڵاتی پاکستان، "مریه‌م گیگلاشۆیلی" له وڵاتی جۆرجیا، "ئارام
ده‌وڵه‌تییان" له وڵاتی ئه‌رمه‌نێستان، "مه‌هین فاتیما" له وڵاتی
پاکێستان، "داوید میامۆتۆ سوارێز" له وڵاتی ژاپۆن، "ئانجلینا کاشیر
تسوا" له وڵاتی ڕووسیا، "نیکۆلێز چیگۆگیدزه" له وڵاتی جۆرجیا، "ماکسیم
کۆخارۆک" له وڵاتی ڕووسیا، "سه‌یدمحه‌مه‌د شابیر عه‌باس" له وڵاتی
پاکێستان، "ڕۆکسانا ڕه‌سووڵی" ، "زه‌هرا ئاقاجان"، "زه‌ینه‌ب سادات
مورادپوور" و "ئاتریا حاج سوڵتانی" و "ئه‌هوورا ئه‌بوولی" له وڵاتی
ئێران.
فیلمه سینه‌ماییه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی سی و دووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان
که ئه‌م منداڵانه دادوه‌رییان ده‌که‌ن له سینه‌ماکارانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیهان پێکهاتوون که بریتین له: ئیتاڵیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا،
سویسڕا، ڕووسیا، دانیماڕک، هۆڵه‌ندا، ژاپۆن، به‌لژیکا، قرقیزستان،
تورکیا،
نۆڕوێژ، لێتۆنی، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور، کرۆڤاسی و ئێران.
فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری
ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" یه‌کێکه له فیلمه هه‌ره دره‌وشاوه‌کانی
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و خه‌ڵاتی
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی 15مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌توانن بفڕن" له ده‌رهێنانی
"به‌همه‌ن قوبادی" له 1٩مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان نمایش کرا و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م
ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ی سینه‌مای منداڵانی جیهان پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی
لێ‌کرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م خوله‌ی
فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم، خه‌ڵاتی تایبه‌تی
باشترین ئه‌کته‌ری منداڵ بۆ "اواز له‌تیف"، خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین
ئه‌کته‌ری منداڵ بۆ "عه‌جیل زێباری" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی
باشترین ئه‌کته‌ری منداڵ بۆ "فه‌یسه‌ڵ ڕه‌حمان"ی به‌ده‌ستهێنا.
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە ده‌بیری و بەرپرسایه‌تی "عەلیڕەزا تابێش" له به‌شه‌کانی
فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی
ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی"
و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا به سازدانی چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه
له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران
بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------------------
سی و دووه‌مین
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئێران ده‌ستیپێکرد.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه له پارکی غه‌دیری
شاری ئیسفه‌هان، سی و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به فه‌رمی ده‌ستی به کار کرد.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به خوێندنده‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک
له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد.
"عەلیڕەزا تابێش"، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فیستیڤاڵی سی‌ودووهەم،
مه‌رزیه بروومه‌ند، پووران دره‌خشه‌نده، رائید فه‌ریدزاده، قودره‌توڵڵا
نه‌ورۆزی (شاره‌وانی ئیسفه‌هان)، عه‌بدوڵڵا عه‌لیموراد، ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی،
رابیعه مه‌ده‌نی، کامبۆزیا په‌رته‌وی، له‌یلی ره‌شیدی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر
قازی نیزام، وه‌حید نیکخواه ئازاد، حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین "محه‌مه‌د
عه‌لی ئه‌نساری" (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی
ئیسلامیی پارێزگای ئیسفه‌هان)، مه‌هدی مه‌زرووعی، ئه‌میر ئه‌رجومه‌ند
زه‌ندئاوه‌ر، فه‌تحوڵڵا موعین، پوورمحه‌مه‌د شه‌ریعه‌تی (ئه‌ندامی
شۆڕای ئیسلامی شاری ئیسفه‌هان) و جێگره‌کانی شاره‌وانی ئیسفه‌هان و چه‌ندین
که‌سایه‌تی دیکه له که‌سایه‌تییه‌کانی ئاماده‌بووی ئه‌م رێوڕه‌سمه
بوون.
ئاماده‌بوونی هۆگران له پارکی غه‌دیری شاری ئیسفه‌هان له رێوڕه‌سمی
کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ رێکه‌وتی جه‌ژنی پیرۆزی غه‌دیری
خوم، جۆش و خرۆشێکی تایبه‌تی به‌م رێوڕه‌سمه‌دا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا ڤیدیۆیه‌ک به زمانی ئینگلیزی له
مێرمنداڵان په‌خش و بڵاو کرایه‌وه که وێرای به‌خێرهاتن به ئاماده‌بووان،
یادێک له منداڵانی سێڵاو لێدراو کرایه‌وه.
پاشان حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین "محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نساری" (به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفه‌هان) له‌سه‌ر
بانگهێشتی "پێژمان بازغی" پێشکه‌شکاری ئه‌و داڕێژه‌یه هاته سه‌ر شانۆ
بۆ ئه‌وه‌ی که په‌یامی "سه‌یدعه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و
ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بخوێنێته‌وه.
له درێژه‌دا "پێژمان بازغی" بانگهێشتی مێرمنداڵێکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی که
بێته سه‌ر شانۆ و گۆرانی و به‌سته‌ی "عه‌لی ئه‌ی هومای ره‌حمه‌ت" بۆ
ئاماده‌بووان بخوێنێته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بووان
هاوڕێ بوو.
هاوکات له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی ئه‌م هه‌ڵبه‌ست و گۆرانیه، ئاڵای سه‌ر
گڵکۆی پیرۆزی باره‌گا و حه‌ره‌می حه‌زره‌تی عه‌لی (د.خ) له نه‌جه‌فی
ئه‌شره‌ف له لایه‌ن هاوسه‌ران و منداڵانه‌کانی چوار شه‌هیدی پارێزه‌ری
حه‌ره‌م له‌سه‌ر شانۆی به‌رنامه‌که نمایش کرا.
پاشان ڤیدیۆیه‌ک له به‌رزڕاگرتنی یادی ٢٣ هه‌زار شه‌هیدی به‌ره‌ڤانی
پیرۆز و شه‌هیدان ئه‌حمه‌د کازمی و موحسین حوجه‌جی (شه‌هیدانی پارێزه‌ری
حه‌ره‌م) به وته‌کانی رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئێران بۆ ئاماده‌بووان په‌خش
و بڵاو کرایه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، "عەلیڕەزا تابێش" ده‌بیری فیستیڤاڵ
هاته سه‌ر شانۆ و ده‌قێکی سه‌باره‌ت به سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئاماده‌بووان
خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: میوانداری ئێمه شاری میهره‌بان، ریشه‌دار و
دووپاته نه‌بووی ئیسفه‌هان و خه‌ڵکی دڵ‌پاکی ئه‌م شاره هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ
ئێمه هه‌وڵیان داوه که فیستیڤاڵێک که بۆ به‌رزڕاگرتنی وێنه و
منداڵی و وێنه‌ی منداڵای ساز بده‌ن تا به هه‌ستێکی خۆش و دۆستانه و
به رازاوه‌ترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت.
پاشان "قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی" شاره‌وانی ئیسفه‌هان هاته سه‌ر شانۆ و
وێڕای به‌خێرهاتن به ئاماده‌بووان، میوانان و مێرمنداڵانی ئاماده‌بوو
له‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا گوتی: ئاوێته‌یی و هاوکات بوونی ئه‌م شه‌و
له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ، به‌ره‌که‌تێکه بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
منداڵان و مێرمنداڵان، ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی که ده‌توانێت ببێته سه‌رمایه‌یه‌کی
گه‌وره نه‌ک هه‌ر بۆ مندالانی ئه‌مڕۆ به‌ڵکوو بۆ سازێنه‌رانی داهاتووی
وڵات. سینه‌ما گۆچانێکی سیحراوییه که ده‌توانێت مه‌به‌ست و ئارمانه‌کانی
یه‌ک میلله‌ت نمایش بکات.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا که پێشوازیی به‌ربڵاوی منداڵان و
مێرمنداڵانی پارێزگای ئیسفه‌هان و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی به دواوه
بوو ، له دوای په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک له فیلمه‌کانی پڕ له یاد و
بیره‌وه‌ری سینه‌مای منداڵان وه‌کوو "باش‌و غه‌ریبه‌ی چکۆله" ، "کڵاو
سوور" ، "شاری مشکه‌کان" ، "دزی بووکه‌ڵه‌کان" ، "سه‌فه‌ری سیحراوی" ،
"چیرۆکه‌کانی مه‌جید" و هتد گروپی مۆسیقای پێکهاتوو له ١٧٠ منداڵ و
مێرمنداڵی هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن به ئاماده‌بوون له سه‌ر شانۆ چه‌ندین
پارچه مۆسیقایان پێشکه‌ش کرد.
په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپی ناساندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی
به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵ به‌شی کۆتایی هێنه‌ری
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|