٢\٦\٢٠١٧
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران لە ئیسفەھان بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور
جیهانی
سییەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە
شاری ئیسفەھان لە ئێران بەڕێوەدەچێ.
٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی
ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی ئێران و ھەروەھا بە
بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی
ھونەریی سینەما لە رۆژانی ٣٠ی جوون تا ٦ی جوولای ٢٠١٧ لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان چەندین مەبەست
لەخۆدەگرێت، لەوانە: ١ـ ناساندیی بەرھەمی بەرچاویی سینەمای منداڵان و
مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی و رێزگرتن لە
بەرھەمھێنەرانی ئەم فیلمانە، ٢ـ رەخساندنیی بواریی گونجاو بۆ چالاکانی
سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە و
٣ـ سەرھەڵدان و گەشەپێدانی بەرھەمھێنان و نمایش لە سینەمای منداڵان و
مێرمنداڵان لە رێگای رەخساندنیی ھەل بۆ گۆڕینەوەی ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی
بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان،
خاوەنبیران و ھۆگرانی ھونەری سینەما.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران چەندین بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە، لەوانە:
١ـ پێشبڕکێی سینەمایی نێودەوڵەتیی:
فیلمی سینەمایی، کورتە فیلم (٣ تا ٣٠ خولەک) و نیوە بڵیندی چیرۆکی (٣٠
تا ٧٠ خولەک) .
فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (٣ تا ٣٠ خولەک) و
نیوە بڵیندی ئەنیمەیشنی (٣٠ تا ٧٠ خولەک).
٢ـ پێشبڕکێی سینەمای ئێران: فیلمە سینەماییەکان، بەرھەمی بڵیندی چیرۆکی،
کورتە فیلم و نێوە بڵیند و فیلمە ئەنیمیشنییەکان (سینەمایی، کورتە فیلم
و نیوە بڵیند).
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کۆمەڵێک خەڵات بەسەر ھونەرمەندانی
سەرکەوتوودا دابەشدەکرێت، لەوانە: خەڵاتەکانی باشترین فیلمەکانی
سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن، باشترین دەرھێنانی فیلمی بڵیند،
باشترین سیناریۆی سینەمایی، باشترین ئەکتەر، باشترین دەستکەوتی ھونەریی،
باشترین دیزاین، باشترین دەنگ، باشترین بووکەڵەگێڕ، خەڵاتی تایبەتی
ئەندامانی لێژنەی دادوەران و ھەروھا خەڵاتی سیفژ لە لایەن رێکخراوەی "سیفژ"
واتە رێکخراوەی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی
گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|