٥\٤\٢٠١٩
فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "واڕێش" بە رۆشنایی
خستنەسەر کەلتووریی گەلان بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیھانی
نۆیەمین
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "واڕێش" بە رۆشنایی خستنسەر کەلتووریی
گەلان واتە دابوونەریتەکانی کرداریی، گوتاریی و ژینگە بەڕێوەدەچێت.
نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بە رۆشنایی خستنەسەر
کەلتووریی گەلان واتە: دابوونەریتی کرداریی، دابوونەریتی گوتاریی و
دابوونەریتی ژینگە و بە ھاوکاری فەرمانگەیی گشتیی فەرھەنگ و ھونەری
پارێزگای مازەندەران و بە ھاوبەشی ڕێکخراوەی سینەمایی وەزارەتی
ڕۆشنبیری ئێران و ھەروەھا پارێزگاریی مازەندەران لە ڕۆژانی کۆتایی
مانگی ئەپرێلی ٢٠١٩ لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای مازەندەران لە
باکووری وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بریتین لە:
بەھێزکردن و پشتیوانی لە بەرھەم و فیلمەکان بە ناوەرۆکی مرۆڤناسی بە
رۆشنایی خستنەسەر بابەتی کەلتووری گەلان، پەیوەندیی کاریگەر لەگەڵ
چالاکڤانانی بواری کورتە فیلمی چیرۆکی، دیکۆمێنتاریی و ئەنیمەیشن و
ناساندنی ڕوخسارە ئەخلاقییەکانی بواری سینەمای نەتەوەیی و ھەروەھا
پەیوەندیی لەگەڵ فیلمسازانی دەورووبەری دەریای کاسپییەن و بواری
شارستانییەتی ھاوبەش بە مەبەستی بەدەستھێنانی گۆڕانگارییەکانی نوێی لە
نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
ئەم ڕووداوە سینەماییە لە سێ بەشی سەرەکی "پێشبڕکێی نەتەوەیی"، بەشی "پێشبڕکێی
نێودەوڵەتی" (میراتی ھاوبەش) کە زمانەکانی پارسی، میراتی ھاوبەش لە
نێوان وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان و تاجیکستان و دەریای کاسپییەنیش
میراتی سروشتی وڵاتانی ئێران، ئازەریابجان، ڕووسیا، تورکستان و
قەزاقستان و بەشی پێشبڕکێی "تەرنە وا" کە بە زمانی مازەندەرانی یانی "شنەی
نوێی" لەسەر بنەمای دابوونەریتەکانی کرداریی، گوتاریی و ژینگە، بەشی "تایبەت"
واتە نمایشی فیلمەکان بە تەوەریی جەنگەڵەکانی ھیرکانی، بەشی "ڕێزلێنانی
فیلمسازێک"، بەشی "چاوخشاندنێک بە فیلمەکانی مرۆڤناسی پارێزگای گیلان"،
بەشی "چاوخشاندن بە فیلمەکانی مرۆڤناسی وڵاتی ئازەربایجان"، بەشی "ڤۆرکشۆپی
فێرکاریی" و ھەروەھا بەشی "توێژینەوەیی و کەلتووریی" بەڕێوەدەچێت.
تەوەر و بابەتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بریتین لە:
١ـ دابوونەریتی کرداریی: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی
دابوونەریتەکان، ئایینەکان، کردەوە، جەژنە نەتەوەیی و مەزھەبییەکان،
کردەوە و دابوونەریتەکان، یارییەکانی گەلان و ...
٢ـ دابوونەریتی گوتاریی: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی چیرۆکیی
گەلان، چیرۆکە ئەخلاقییەکان، ئەڤیندارانە، لالاییەکان، گۆرانییەکان،
شینگێڕیی، مێلۆدییەکان، پارچە ھەڵبەستەکان، شێعری خۆماڵی، ئەفسانەی
دێرین و مەتەڵ و ...
٣ـ دابوونەریتی ژینگە: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی شارسازی
خۆماڵی، شێوازیی بەرھەمھێنان لە ژیانی کشتووکاڵ، مەڕووماڵات، ماسی گرتن
و وەبەرھێنان لە جەنگەڵەکان، پیشەی دەستی و دەستکردەکان، جلووبەرگ،
کەلتووریی چێشتی خۆماڵی بازاڕ و ئاڵووگۆڕیی.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "واڕێش"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|