په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٥\٢٠٢١

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" سوێد

پشتیوانی دارایی لە سینەماکارانی کورد دەکا.

 

مەنسوور جیهانی

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوێد، بە ٤٥ ساڵ چالاکی سینەمایی و بە دامەزراندنی "سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم"، فاند بە سینەماکارانی کوردیی هەر چوار پارچەی کوردستان دەدات و بۆ سازکردنی بەرهەمەکانیان پشتیوانی داراییان لێدەکات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" (گۆتێبۆرگ) گتەبۆرگ لە وڵاتی سوێد، کە بە گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا و گرینگترین شوێن بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پیشەی سینەما و بازاڕی فیلم لە باکووری ئەورووپا دێتە ئەژمار، بە دامەزراندنی "سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم"، فاند بە سینەماکارانی کوردیی هەر چوار پارچەی کوردستان و سینەماکارانی وڵاتانی بڕازیل، سوودان و ئۆکڕاین دەدات و بۆ سازکردنی بەرهەمەکانیان پشتیوانی داراییان لێدەکات.

ئەم هونەرمەندانە، بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی سیناریۆ، خەرجەکانی دوای وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لە ئەمڕۆ دووشەمە ١٠ی مایی ٢٠٢١ تاکوو دوو مانگی داهاتوو دەرفەتیان هەیە، داواکاریی فاندی خۆیان، پێشکەش بە "سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم" بکەن و بەرپرسانی ئەم سندووقەش بۆ ماوەی سێ مانگ، بە تیمێکی پڕۆفێشناڵی خۆیانەوە داواکارییەکان هەڵدەسەنگێنن و لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دەرئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.

"سندووقی نوێی نێودەوڵەتی فیلم" لە سەردەمی قەیرانی توندیی وەکوو گشتگیریی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ساڵی ٢٠٢١ بە بەرپرسیاریی "کامیلا لارسۆن" جامڵا لارسسۆن لە وڵاتی سوێد دامەزراوە و بە زیادکردنی ئازادیی هونەریی و ئازادیی ڕادەربڕین، بە پێکهێنانی کەشووهەوایەکی جۆراوجۆری ڕاگەیاندن، یارمەتی دەبەخشێت و پشتیوانی دارایی لە پڕۆژە سینەماییەکان دەکات. بۆ ئەمساڵ، ٤٠٠ هەزار یۆرۆ (٤ میلیۆن کڕۆنی سوێد) بوودجە لەبەرچاو گیراوە و لە درێژەشدا بە شێوەی بەردەوام؛ ئەم سندووقە درێژە بە چالاکییە سینەمایی و پشتیوانییەکانی خۆی دەدات.

لە کاتی قەیرانە توندەکاندا، بواری فەرهەنگ و هونەر، بە گشتی بێبەش دەبێت و لە سەردەمی ئێستاشدا، بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەرییەکی جیدی لەسەر پڕۆژکان، وەدەستخستنی کەناڵەکانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان و هەروەها دابینکردنی بوودجەی فیلمەکان داناوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" بۆ پشتیوانی لەو دەرهێنەرانەی کە لە باروودۆخی سەختدا کار دەکەن، سندووقێکی نێودەوڵەتی فیلمی بە لایەنگری وەزارەتی دەرەوەی سوێد دامەزراندووە و ئەمساڵ، بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی سیناریۆ (١٠ هەزار یۆرۆ)، خەرجەکانی دوای وێنەگرتن (٣٠ هەزار یۆرۆ) و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان (٢٠ هەزار یۆرۆ) و هەروەها کۆکردنەوەی بەرهەمی بەنرخ لایەنگری دەکات. چونکە فیلم، بۆ بینەر؛ سەرنج و کاریگەریی خۆی هەیە و لە کۆمەڵگادا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەنوێنێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" ٤٥ ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی ١٩٧٩ بە نمایشی ١٧ فیلمی سینەمایی لە ٣ هۆڵی سینەما و بە بەشداریی ٣ هەزار بینەر و بە مەبەستی بەهێزکردنی دەنگی سینەماکاران و خستنە بەرچاویی فیلمەکان لە سەرتاسەری جیهان، چالاکییەکانی خۆی لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد دەست پێکرد و لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا و لەو کاتەی کە لەگەڵ "ئاژانسی گەشەسەندنی سوێد" سدا کار دەکات، لە ١٥٠ پڕۆژەی سینەمایی لە سەرتاسەری دنیا پشتیوانی دارایی کردووە.

"ئنێگمار برێگمان" ئنگمار بەرگمان دەرهێنەری گەورە و کاریگەری سوێدی و براوەی ٤ خەڵاتی ئۆسکار و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی دیکەی جیهانی؛ لە ٢٠ ساڵی دوایی تەمەنیدا، سکرتێریی شانازیی ئەم ڕووداوە سینەماییەی لە ئەستۆدا بوو.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی "میرجا وێستێر" مرژا وەستەر و بەڕێوەبەریی هونەریی "یۆناس هۆلمبێرگ" ژۆناس ھۆلمبەرگ بە ناونیشانی گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا و گرینگترین شوێن بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پیشەی سینەما و بازاڕی فیلم لە باکووری ئەورووپا؛ هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جیهان، لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی "پێشبڕکێی نۆردیک"، بەشی "پێشبڕکێی بەڵگەفیلمی نۆردیک"، بەشی "پێشبڕکێی ئینگمار برێگمان" ئنگمار بەرگمان، بەشی "پێشبڕکێی دەستپێدەکات" ستارتسلاددەن، بەشی "تەرکیز"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نۆردیک"، بەشی "کورتە فیلمە سوێدییەکان"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی" لەوانە: بەشی "گالا"، بەشی "مەستێرز" و بەشی "تەرکیز"، بەشی "ئاسۆکان"، بەشی "سینەمای کلاسیک"، بەشی "پێنج کیشوەری جیهان"، بەشی "جووڵە زۆرەکان"، بەشی "دەنگە نوێیەکان"، بەشی "بازاڕی فیلم"، بەشی "ڤۆرکشۆپی فێرکاریی"، بەشی "ڕێزلێنان"، کۆمەڵێک سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە و هەروەها چەندین بەشی دیکە لە ١٠ سینەما و ٤٠ هۆڵی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:

https://goteborgfilmfestival.se/en/goteborg-film-fund-2021/?anp_mid=28798456&anp_rid=1230915346
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک