١٥\٨\٢٠٢٠
فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیهانی
فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" بە دروشمی "تەنیا بە گوڵێک نابێتە گوڵستان"
لە رۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێ.
لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" داوا لە ھەموو
فیلمسازانی دنیا و بڵاوکەرەوەکانی فیلم کراوە کە بەرھەمەکانی خۆیان
تاکوو رۆژی شەمە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە رێگای ئیمەیلی
lelounfestival@gmail.com بۆ نووسینگەی ئەم رووداوە
سینەماییە رەوانە بکەن.
ئەم فێستیڤاڵە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێ و دەرھێنەران و
ھەروەھا بڵاوکەرەوەکانی فیلم دەتوانن بۆ ناردنی بەرھەمەکانیان و
وەرگرتنی زانیاریی پێویست، سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە ناونیشانی
http://lelun.net/kurdsh-language
و پێگەی ئەم فێستیڤاڵە لە ماڵپەڕی گرینگی "فیلم
فریوەی"
https://filmfreeway.com/LELOUN
بکەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" بە مەبەستی ئاڵووگۆڕی فەرھەنگیی
و بە لەبەرچاوگرتنی شوناس و پاراستنی کەسایەتیی ھەر کەلتوورێک، لە
نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیھان بەڕێوەدەچێ و ئەم کارە لە رێگای
چالاکییە فەرھەنگییە نێودەوڵەتییەکان لەوانە: فێستیڤاڵە ھونەریی و
ئەدەبییەکان ئەنجامدەدرێ، شوێنێک کە ھەر فەرھەنگێک پێناسەی خۆی ھەبێ.
ھەندێک لە مەرجەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە: کورتە فیلمەکان نابێ لە
٤٥ خولەک پتر بن، فیلمە بڵندەکان دەبێ لە نێوان ٦٠ تا ١٢٠ خولەک بن،
فیلمە دیکۆمێنتارییەکان نابێ لە ١٠٠ خولەک پتر بن، پێشوازیی لەو
بەرھەمانە دەکرێ کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ سازکرابن. ئەو
بەرھەمانەی کە رەوانە دەکرێن دەبێ بێجگە لە زمانی سەرەکیی وەرگێڕاوی
ئینگلیزیشیان لەگەڵدابێ.
بۆ دیارییکردنی کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون"
بە پێی باروودۆخی تەندروستی جیھانیی بڕیار دەدرێ.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|