٦\١٠\٢٠١٠
فۆبیای پەیوەندیی
کورد و جوولەکە و راستکردنەوەی رێڕەوی مێژوو.

شێرزاد عومەر مەحمود
- بەشی یەکەم -
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان پێش رووخانی ئیمپراتۆریای ئاشوری کورد و
جوو وەکو دوو نەتەوەی دێرینی ناوچەکە گەورەترین قوربانی زوڵم و
زۆریەکانی ئەو ئیمپراتۆریەتە بوون بە رادەیەک کە کوردان زۆر هەوڵیان دا
بۆ راپەڕین و سەرهەڵدان، بەڵام بەهەر هۆ و هۆکارێک بووبێت دادەمرکایەوە،
دواجار بە خەبات و کۆڵ نەدان توانرا تەخت و تاراجی ئیمپراتۆریەتی
ئاشوری تێک و پێک بشکێنن و و دروست بوونی ئیمپراتۆریەتی میدیا بێتە
بەرهەم و لەم ناوەندەشدا جوولەکەکان توانیان لەگەڵ برا کوردەکانیان
بحەسێنەوە لەژێر چەتری ئەم ئیمپراتۆریەتە، دواتر و لەسەردەمی دوای
هاتنی ئیسلام بۆ ئەم دەڤەرە ئەم دۆستایەتییە و بەیەکەوە ژیانە و
تەباییەی نێوان کورد و جوو کاڵ بیۆوە بەهۆی هێرشەکانی سوپای سەلاحەدین
ئەیوبی بە رەچەڵەک کورد بەداگیرکردنی ئۆرشەلیم لە بندەستی
کریستیانەکانەوە بۆ بەردەستی عەرەبە موسڵمانەکان و بەکەش رێڕەوی مێژووی
پهیوهندیی نێوان دوو نەتەوەی دێرین لەو ناوچەیە ئاراستەیەکی تری
وەرگرت ئەویش لەسەر هەمان ئایدیای عەرەبەکان، ئەمڕۆ بە سەدان ساڵ تێ
دەپەڕێت بەسەر دەقگرتوویی ئەم رێڕەوە خوارەی مێژوو کە بەبێ خواست و
ویستی ئێمە رێگای گرتبوو، بەڵام بە هەژانی کۆمەڵێک هاوکێشەی سیاسی و
دیبلۆماسی وا ئەمڕۆ رێڕەوە مێژووییەکان رێگای راستی خۆیان بۆ جارێکی تر
دەگرنەوە بەر کە پێم وایە دووبارە بوونەوەی مێژوو لێرەوە دەست پێ دەکات.
چۆن تێکچوونی ئەم پەیوەندییە قوڵ بۆوە تا ئاستی
فۆبیا..؟
ئێمەی کورد ئەگەرچی هیچ کێشەیەکی مێژووییمان لەگەڵ برا جوولەکەکان نییە
و نەبووە، بەڵام بەدرێژایی چوونمان بۆ ژێر ئاڵای ئیسلام گۆش کراوین بە
دژایەتی جوولەکە و ئیسرائیل، وەک چۆن ئیسلام وەکو ئاین هاتووە پەیامی
عروبە و تەعریبی لەنێوماندا بڵاوکردۆتەوە و گۆشیان کردووین بە کلتور و
زمان و مێژووی عەرەبی ئیسلامی هەر بەهەمان لۆژیکیش بیر و هزری دژایەتی
کردنی جوو لە عەقڵیەتی ئێمەی کورددا تۆخ کراوەتەوە و هەمیشە بلاجکتۆر
خراوەتە سەر مەترسیەکانی دۆستایەتی کردنی جوو، لە هەمان کاتیش بۆ
لێدانی شۆڕش و راپەڕینەکانمان تۆمەتی پهیوهندیی هەبوون لەگەڵ
ئیسرائیل دراوەتە پاڵ شۆڕش و سەرکردەی کوردەوە بۆ ئەوەی لەم رێگایەوە
شەقامی ساویلکەی عەرەبی و ئیسلامی پێ هان بدەن دژ بە کورد و خواستە
نەتەوەییەکانی، ئەو تۆمەتە زەق کراوەتەوە بۆ ئەوەی بە تۆمەت سەیر بکرێت
و وەها کارێک روو نەدات لەنێوان جوو و کوردانەوە، یان ئەوەتا دەقە
پیرۆزەکانیان بەکارهێناوە لە رێگای مەلا و مزگەوتەکانەوە، لە رێگای
قوتابخانە ئاینییەکانەوە، لە رێگای کەسایەتییە ئاینییەکانەوە ئەم
بنکانەش لەلایەن دوژمنەکانی کوردەوە جێگای بایەخ بوونە بۆ ئەوەی
ناراستەوخۆ تابورێک لەشێوەی(5) لەنێو خودی کورداندا دروست بکەن، بۆ
ئەوەی لە ەرەوەی پڕۆگرامی بەعسیش کورد بە سای ئاینەکەیەوە هەمیشە ترسی
پهیوهندیی هەبێت لەگەڵ جوولەکەکان و بە حەرامی ببینێت، ئەمە
پڕۆژەکاری هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقی بووە، تەنانەت
هەموو حکومەتانە بووە کە پارچەیەک لە خاکی کوردستانی بەزۆرەملێ پێیەوە
لکێنراوە، ئەو حکومەتانەی کە پهیوهندییشیان بە ئیسرائیلەوە هەبووە
نەیانخواستووە کورد لەو پهیوهندییانە نزیک ببێتەوە چونکە ئەو راستییە
مێژووییانە زانراوە کە بە هەموو پێوەرەکان تەنها کورد و جوو لەو
ناوچەیە دەتوانن پهیوهندیی ستراتیژیان هەبێت و بڕوایی بدەن بە یەکتری،
من هۆکاری خۆ دوورخستنەوەی جوولەکەکان بە گشتی و حکومەتی ئیسرائیل
نازانم، بەڵام لەو بڕوایەش دام کە شەقامی جوولەکە هەمیشە هاوسۆزی ئێمەی
کورد بوونە.
چۆن ئەم دۆستایەتییەی نێوان کورد و جوو دروست دەبێتەوە..؟
رۆڵی میدیا و دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان کاریگەری پۆزەتیڤی خۆی دەبێت
بۆ ئەم پرسە، بەڵام دەکرێت بە ئەندازەی کارکردن و بەرنامەرێژی تێکدانی
ئەم پهیوهندییە کار بۆ چاککردنەوەی ئەم پهیوهندییە بکرێت ئەویش بە
جیا کردنەوەی ئاین لە دەوڵەت لەلایەک و لەلایەکەی تر هەڵەچنکردنەوەی
مێژوو، بە تایبەت جیاکردنەوەی ئەو تێکەڵیەی کە لە ئایدیۆلۆژیای شۆڤێنی
عەرەبی و مەزنخوازی و توندوتیژی ئیسلامی کراوە، بۆ نموونە ئەگەر ئێمەی
کورد بە ئایەتی ( (یا ایها الذین امنوا لا تتخذوا الیهود و
نصاری اولیاء لکمسورة المائدة آية رقم 51)
واتا (ئەی بڕواداران جوولەکە و کریستانەکان
مەکەنە دۆستی خۆتان)) کار بکەین کە ئەم ئایەتە لە ئەنجامی قوڵبوونەوەی
کێشەکانی نێوان موسڵمانەکان و جوولەکەکانی یەسرب(مدینە) هاتووە و ئێمە
ئەو کێشەیەی 1400 ساڵ لەمەوبەری نێوان عەرەب و جوو بە هی خۆمان بزانین
ئەوا وەک عەرەبەکان ئەمڕۆ ناتوانین لەگەڵ دونیای تازەدا هەڵ بکەین و
ناتوانین بۆ هەتایە باس لە پهیوهندیی و دۆستایەتی نێوان گەلانی
کریستیان و جوولەکەکان بکەین، بەهەمان شێوەش بۆ ئایەتی ( حین
ینطق کل الحجر بلسان العربی مبین ورائی یهودی فاقتلوه)
واتا: ئەو کاتەی هەموو بەردێک بە زمانی عەرەبی رەوان دەڵێت جوولەکەیەک
لە پشتمەوەیە بیکوژە. !!) بەو لۆژیکە بێت دەبێت وەکو ئیسلامێکی کورد
هەر جووێک ببینین بیکوژین، ئەمە جگە لە دەیان و سەدان تێکستی ئاینی و
دروستکردنی ئەفسانە و ترس و دڵەڕاوکێ لە هزری تاکی موسڵمان لەهەمبەر
جوولەکە و پهیوهندیی هەبوون لەگەڵیان، ئهمهش تێکستێکی تری
قورئانییه که ئاینهکانی تر ههڵدهوهشێنێتهوه و ههڵگری بیرورا
ئاینهکانی تر جگه له ئیسلام به دۆڕاو دهزانێت: {ومن
يبتغ غير الإسلام ديناً فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين } ( آل
عمران: 85 ) . بۆیه ئهمهش دهقێکی
تری ئاینییه که نابێت جلوبهرگی غهیره ئیسلامهکان بپۆشین و به
گوناهێکی گهوره دادهنرێت واتا گوناهێکه خودا تۆڵهت لێ دهکاتهوه:
أن تتشبهی بالیهود والنصارى أو غیرهم من المشركین فی
ملابسهم؛ لأن النبی صلى الله علیه وسلم قال:(( من تشبه بقوم فهو
منهم)). وعن عبد الله بن عمرو بن العاص رضی الله عنهما قال: "رأى رسول
الله صلى الله علیه وسلم علی ثوبین معصفرین فقال: إن هذه من ثیاب
الكفار فلا تلبسها". هاوكات له كتێبی(احكام قرأن لابن العربی
لاپهڕه( 87) هاتووه: وأما من قال : إنه عبد الله بن سلام فعول على
حديث خرجه للترمذي وغيره أنه لما أريد قتل عثمان جاء عبد الله بن سلام
فقال له عثمان: ما جاء بك ؟ قال : جئت في نصرك . قال : اخرج إلى الناس
، فاطردهم عني ، فإنك خارجا خير لي منك داخلا . فخرج عبد الله إلى
الناس ، فقال : أيها الناس ، إنه كان اسمي في الجاهلية فلان ، فسماني
رسول الله صلى الله عليه وسلم عبد الله ، ونزلت في آيات من القرآن
فنزلت في : { وشهد شاهد من بني إسرائيل على مثله } الآية إلى آخرها ،
ونزلت في : { قل كفى بالله شهيدا بيني وبينكم ومن عنده علم الكتاب } .
إن لله سيفا مغمودا عنكم ، وإن الملائكة قد جاورتكم في بلدكم هذا الذي
نزل به رسول الله صلى الله عليه وسلم . الله الله في هذا الرجل أن
تقتلوه ، فوالله لئن قتلتموه لتطردن جيرانكم الملائكة ، وليسلن سيف
الله المغمود عنكم ، فلا يغمد إلى يوم القيامة . قالوا : اقتلوا
اليهودي ، واقتلوا عثمان *. . دەکرێت
ئێمەی کورد لە شکاندنی تێکستەکانەوە هەنگاو بۆ کردنەوەی دەرگای
پهیوهندییەکانەوە بهاوێژین، شکاندنی تێکستەکانیش تەنها لە
پاکنووسکردنەوەی مەبەستەکانی ئەو تێکستانە دەبێت کە دوور و نزیک
پهیوهندییان بە کلتور و مێژووی ئێمەوە نییە، ئێمە میللەتێکی ئاشتی
خواز و مرۆیین و هیچ کات خۆمان لەبەرەی داگیرکار و خوێنڕێژ و تیرۆر
نەبینیووە، هاوکات دیدگای رۆشنبیرانمان بۆ زیندووکردنەوەی ئەم
پهیوهندییە مێژووییانە گرنگن بە تایبەت ئەمڕۆ جوولەکەکان لە ناوەندی
سیاسی دونیادا حیساب بۆ دەنگ و بۆچوونیان دەکرێت و لوبی جوولەکە لە
ناوەندە بڕیاربەدەستە جیهانیەکان کاریگەری ئەرێنی خۆی هەیە، لە هەمان
کات ئێمەش بەدەست بەکەم سەیرکردن رزگارمان دەبێت کە عەرەب و تورک و
فارسەکان ساڵەهای ساڵە بەو جۆرە لێمان دەڕوانن و هەمیشە کاریش بۆ ئەم
مەبەستە دەکەن بۆ ئەوەی کورد بەردەوام بە کەم لەخۆی بڕوانی بۆ ئەوەی
دوژمنەکەی بە مەزن سەیربکات تاوەکو داوای ماف و خواستەکانی نەکات و پێی
نەسەنرێ، بە پەبوەندی هەبوون لەگەڵ ئیسرائیل و گەلی جوو رەنگە بتوانین
ئەم کۆت و بەندەی داگیرکەران لە بیروهزرمان تێک بشکێنین، داگیرکەران
هەرگیز ناخوازن ئێمەی کورد خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی خۆمان بین بۆ ئەوەی
ئێمە بۆخۆمان بە بیر و هزری خۆمان بە دەست و بازووی خۆمان ئایندە و
چارەنووس و ئابوری و رۆشنبیری و سەرخان و ژێرخانی خۆمان دانەڕێژین،
بۆخۆمان پهیوهندیی چێ نەکەین لەگەڵ گەلانی ناوچەکە، بۆخۆمان
دۆستایەتی پەیدا نەکەین لەگەڵ نەتەوەکانی تر، بۆخۆمان ئاوڕ لە مێژووی
رابردووی خۆمان نەدەینەوە، بەڵکو ئەوان بەڕێوەمان ببەن وەک ئەوەی
بەخۆیان دەخوازن، لە رووی کلتوری و مێژوویی و ئابوری و....هتد و
تەنانەت سیاسیشەوە، ئەوان دەیانەوێت هەر بەخۆیان دۆست و دوژمنمان بۆ
پەیدا بکەن، هەر بەخۆیان رێگای ئایندە و چارەنووسمان بۆ دەستنیشان بکەن،
لەم گۆشە نیگایەوە ئەرکی گران و مێژوویی دەکەوێتە سەر شانی رۆشنبیران و
بیرمەند و روناکبیرانەوە، ئەو ئەرکە مێژوویەش ئەمڕۆ داوای
زیندووکردنەوە و دووبارە کردنەوەی مێژووی نێوان دوو نەتەوەی دێرینی
میزۆپۆتامیامان لێ دەکات کە بە چەواشەکاری و ئایدیۆلۆژیای دۆگماوە
سەدان ساڵە سڕکراوە و ئەمڕۆ لەسەر ئێمەی رۆشنبیران و چالاکوانانی سیاسی
و رۆشنبیری ئەرکە تا کۆتایی بە ماوەی ئەم سڕبوونە بهێنن.
ئاسۆی زیندووبوونەوەی پهیوهندیی کورد و جوو.
من وای نابینم کە لەگەڵ خراپ بوونی پهیوهندیی ئەنکەرە و تەلئەبیب
جوولەکەکان هەستیان بەرامبەر بە ئێمەی کورد جوڵابێ، بەڵام رووداوەکانی
ئەم دوواییە و گرژبوونی پهیوهندییەکانی نێوان هەردوولا ئاسۆیەکی گەشی
بەخشیە زیندووبوونەوەی پهیوهندیی نێوان کورد و جوولەکە، ئەگەرچی
ئیسرائیل هەتا ئەمڕۆش چەکی پێشکەوتوو دەفرۆشێتە تورکیا بۆ لێدانی
کوردانی باکور و لەناوبردن و سەرکوتکردنی کورد لەو پارچەیە، بەڵام بۆ
ئیسرائیل روون و ئاشکرابوو کە تورکیا وەک چۆن هەمیشە دراوسێ و
دۆستایەتی نەبووە و راستگۆنەبووە لە بەڵێنەکانی و نابێتە دۆستی تا
سەریش بۆ هەیچ لایەک هەر بەمجۆرەش سەلماندی کە لە بچووک ترین
کاردانەوەی تەنگەژە نێوخۆ و دەرەکیەکانی پهیوهندیی ئیسرائیلی کردە
قوربانی سیاسەتەکانی، تورکیا ئەو پهیوهندییە دێرینەی لەپێناو
پهیوهندییەکی گەورەتر و سوودمەندتر کردە قوربانی، بۆ ئەوەی لە تەواوی
کێشە و فشارە ناوخۆییەکانی رزگاری ببێت و رای گشتی ئیسلامی بۆخۆی کێش
بکات لەسەر حیسابی ئیسرائیل و لێدانی کورد و درێژەدان بە سیاسەتی نکۆڵی
کردن و قڕکردنی کوردان لەو پارچەیە، ئەو هەڵوێستەی تورکیا بەرامبەر بە
ئیسرائیل زەنگێکی مەترسیداربوو بۆ ئیسرائیل تاوەکو ئیسرائیل بە سیاسەتی
خۆیدا بچێتەوە و جارێکیتر پاکنوسی دەفتەری پهیوهندییە ستراتیژی و
تاکتیکیەکانی خۆی بکات لە ناوچەکە و لە جیهانیش، چەیک کردنەوەی
پهیوهندییەکانی بەبێ رەچاوکردنی دۆستی مێژوویی خۆی کە کوردە بۆ
ئیسرائیل جارێکی تر دەبێتەوە نوشستی و مەترسی گەورەتر، چونکە ئەگەر
بەشێوەیەکی وردتر و ئەکادیمی تر لە جیۆپۆلەتیکی ئیسرائیل و کورد
بڕوانین بەو جۆرە دەرئەنجامی هاوکێشەکە بەدەست دەهێنین" ئیسرائیل جگە
لە دەرگای دەریاوە هەر سێ لایەکەی تری وەک ئەوە وایە بە مین چێنرابێت و
هەموو دونیای عەرەبی و ئیسلامی بە چرکە بۆی لەسەنگەردان و هەمیشە بە
نهێنی و بە ئاشکرا زەفەری پێ دەبەن و تاکە بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیلیش
بەرگری لەخۆکردنە، لەهەندێ حاڵەتیش لە کۆمەڵگایەکی مەزڵومەوە هەنگاو بۆ
کۆمەڵگایەکی زاڵم دەهاوێژێت بۆ ئەوەی مەترسیەکان بگەڕێنەوە پێگەی خۆیان،
لە دوژمنە بەردەوام و دێرینەکانی ئیسرائیل وەکو سیستەم و وەکو میللەت
بریتین لە حزبوڵای لوبنانی و ئیرانی ئیسلامی و سوریا و ئینجا وڵاتانی
عەرەبی، ئەمڕۆش وا خەریکە تورکیاش دێتە پاڵ لیستی ئەو وڵاتانەی کە
مەترسین بۆسەر ئیسرائیل و جوولەکەکان.
مەترسیبوونی تورکیا دەرگای دەریا بە ئیسرائیلدا دادەخات بۆیە پێش ئەم
کارەساتە پێویستە ئیسرائیل بزانێت کە کوردیش هەمان جیۆپۆلەتیکی
ئیسرائیلی هەیە و دۆست و دوژمنەکانمان هاوبەشن لەناوچەکە، هیچ مێژووێکی
شیرین لەگەڵ عەرەب و تورک و فارسمان نابەستێتەوە تەنانەت لە رابردوو و
ئێستا و داهاتووش ئەوان بۆ ئێمەی کورد جێگەی مەترسین و دوور نییە بە
دەیان جینۆسایدی تری لەچەشنی هەڵەبجە و ئەنفال و گەلی زیلان و قارنێ و
قامیشلۆ و ئامودەمان تووش بکەنەوە و جارێکیتر کورد سەرگەردان بکەنەوە و
دەرگاکانی دونیامان لێ دابخەنەوە، بۆ ئیسرائیلیش بە هەمان شێوە، ئەو
تیرۆرەی بە نهێنی لەهەمەر ئیسرائیل ئەنجام دەدرێ ئەوا سوریا و تورکیا و
ئێران و عەرەبەکان بە ئاشکرا و بەبەرچاوی هەموو میللەتانی دونیاوە
دەرهەق بە کورد ئەنجامی دەدەن.
_________________________________________________
* احکام
القرآن لابن العربي - محمد بن عبد الله الاندلسي (ابن العربي) - دار
الکتب العلمیة.
ماڵپهڕی شێرزاد عومهر مهحمود
|