فۆرمی واژۆکان، ڕازاوه‌یه وه‌ک ده‌شتی گوڵانی هه‌ڵه‌بجه!
خه‌مڕه‌وێن و مژده‌به‌خشه کاتێک که‌سێکی بێگانه به ئاوایه‌کی دۆستانه ده‌ڵێت کوردیستان. هیوابه‌خشه کاتێک دایکێکی سویسری باسی هه‌ڵه‌بجه بۆ منداڵه‌که‌ی ده‌کات... ئه‌ویش داواده‌کات هاوپشتی خۆی بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه نیشان بدات... دایکی ده‌ڵێت تۆ منداڵی مافی ئه‌وه‌ت نیه... ئه‌ویش به‌رگری ده‌کات و ده‌ڵێت من مر‌ۆڤم... باوکم ووتی مرۆڤ هه‌موو مافێکی هه‌یه... به‌کاوه‌خۆ ده‌سته خنجیلانه‌که‌ی بۆ پێنوسه‌که درێژکردو هێمایه‌کی پڕ مانای بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه تۆمارکردو گوتی من له‌گه‌ڵتانم! بێزارکه‌ره کاتێک تورکێکی شۆڤێنیست به ئاوایه‌کی ناساز گاڵته به ووشه‌ی کوردستان ده‌کات، که‌سێکی ناحاڵی به‌رچاوته‌نگی هاوزمانیش قه‌واره‌و ڕه‌وایی دۆزی گه‌له‌که‌مان به که‌م ده‌گرێت و هه‌وڵی خۆبه‌خشانه‌ی که‌سانی تر به خۆده‌رخستن و فشه‌که‌رانه پێناسه ده‌کات و خۆشی ڕۆڵی ته‌ماشه‌که‌رێکی نه‌رێنی و چاودێرێکی بێئاگاو بێ‌ویژدان ده‌بینێ!
کوردستانیانی هێژا، قوربانیانی جینۆسایدی گه‌لی کورد
هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه به هه‌نگاوی گه‌وره بۆ پێشه‌وه ده‌چێت و باس و خواستی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئاوێته به هه‌موو کۆبونه‌وه‌و بۆنه‌یه‌کی سیاسی و جه‌ماوه‌ری وڵاتی سویسرا ده‌بێت و پشتیوانی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌بێت. به‌ڵی ئه‌م جاره‌یان له بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا واژۆیه‌کی ئه‌نته‌رناسیوناڵ بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد تۆمار ده‌کرێت... ده‌ستی ڕه‌ش و سپی و زه‌رد، بچوک و گه‌وره، ژن و پیاو، پیرو گه‌نج پێکه‌وه خامه ده‌گرێ و پشتیوانی بۆ داوای ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان تۆمارده‌کات.
هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له میانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کاره‌دا ده‌یان په‌ند و سه‌رگوزه‌شته‌ی جۆراوجۆریان له‌گه‌ڵ واژۆکه‌راندا بۆ دروستبووه و چه‌ندین بیره‌وه‌ری خۆشیان له‌لا تۆماربووه.
تیبیتیه‌کان که له ئێستادا بۆسه‌رخستنی پرسه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان به‌رپاکردووه و زیاتر له‌هه‌ر کاتێکی‌تر خه‌ریکی ناساندنی دۆزه‌که‌یانن به ڕای گشتی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خه‌ریکی واژۆکۆکردنه‌وه‌ن. ئه‌وان خۆیان به هاوچاره‌نووس و هاوکێشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌له‌یانه له ڕزگار بونی کوردستان به‌م جۆره ڕاو پرسیار و ئامۆژگارییه‌کانیانمان بۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو ده‌ڵێن: بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانتان دووباره نه‌بێته‌وه ده‌بێت گرنتیه‌کی نێوده‌وڵه‌تیتان هه‌بێت، ئه‌ویش ته‌نها به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی باوه‌ڕپێکراوه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت. ئایا ئێوه‌که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوی وه‌ک دالالیماتان هه‌یه؟ ئایا سه‌رۆکه‌که‌ی ئێوه وه‌ک دالالیما خۆی به‌ئێوه و ئێوه به‌خۆی ده‌زانێت؟ ڕابه‌ر نیوه‌ی سه‌رکه‌وتنه... کێشه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه ژێرده‌ستی دووه‌م به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی دنیاین، ئه‌مریکا ناوی ناوه شێره نوستوه‌که به‌ڵام لای ئێمه ڕێوییه په‌ڕۆینه‌که‌یه!
کوڕ‌و کچه لاوه‌کانی ڕۆژی یه‌کی ئایار پێیان ده‌گوتین دیارده‌ی کوشتن و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل به‌تایبه‌تی، تاوانێكه هاوتای تاوانی هه‌وڵدان بۆ کۆتایی پێهێنانی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی... هه‌ر بۆیه یه‌ک و دوو فۆرمه‌کانیان لێوه‌رده‌گرتین و ده‌ستیان ده‌کرد به واژۆ کۆکردنه‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له دایکبوی ئه‌و شاره کاره‌ساتباره بن، باسی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به‌شمه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان بۆ واژۆکه‌ران ده‌گێڕایه‌وه .
کاتێک مرۆڤێکی بیانی باس له‌کاره‌ساته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کات، تێده‌گات که سه‌رخستنی پرسه‌که‌مان هه‌وڵ و تێکۆشانی زیاتری ده‌وێت. ئه‌وان دڵسۆازانه هانیان ئه‌داین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر کاره‌که‌مان و ئه‌وانیش پشتیوانمان ده‌بن... به‌ده‌م خه‌نده‌یه‌کی پڕله هیواوه ده‌یانگوت سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌وڵه‌کاتان!
بێگومان ڕێنمایی و پشتیوانی ئه‌و مرۆڤه خه‌مخوارانه‌ی پرسه مرۆڤایه‌تیه‌کان، زۆر به‌هێزتره له‌قسه‌ی بێبایه‌خی ئه‌و گورگانه‌ی خۆیان له پێستی مه‌ڕدا شاردووه‌ته‌وه.
02.05.2008 ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک- سویسرا
|