په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٨\٢٠١٣

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی یادی (هێمن کەریم کاکەڕەش)ی بەرز راگرت.

 


رۆژی یەکشەممە ٤\٨\٢٠١٣ فیدراسیۆنی گشتی پەنابەرانی عێراقی هەستا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی بەڕێزڕاگرتن و یادکردنەوەی پەنابەری کۆچکردووی کورد هێمن کاکەڕەش لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا لە یانەی پەنابەرانی نۆتینگهام

لەم کۆڕی یادکردنەوەیەدا کە ماژەیەکی بەرچاو لە دۆست و هاوڕێکانی هێمنی جوانەمەرگ ئامادەبوون، یادەکە بە نیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی کاکە هێمن و داگیرساندنی مۆم و دانانی گوڵ بەڕێوە چوو، . پاش بەخێر هێنانی بەشداربوون لەلایەن جاسم غفور و ناساندنی یادەکە، دەشتی جمال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی کورتەیەکی لەسەر کێشەکانی پەنابەران بەگشتی و کارەساتی گیانلەدەستدانی کاکە هێمن، وە پرۆسەی ڕێکخستن و ناردنەوەی تەرمی کاکە هێمن و کەمپینی پارەکۆکردنەوەی ڕوونکردەوە و هەستی لە خۆبوردەیی و مرۆڤدۆستی ئەو چالاکوانانەی کە لە ڕاگەیاندن و کۆکردنەوەو کۆمەک بۆ ناردنەوەی تەرمی کاکە هێمن بەشداریان کردبوو بەرز نرخاند. پاشان هەریەک لە ئەلێن، ژنە هاوڕێی هێمن و سەعید و هەندرێن و یاسین چەند یادگاریەکی تایبەتیان لەگەڵ هێمندا بۆ هەمووان باسکرد.


کۆڕی یادکردنەوەکە پاش دوو کاتژمێر بە بەخشین وێنە و چەپکە گوڵ بە ژنە هاوڕێ هێمن کۆتایی هات.

هێمن کەریم کاکەڕەش، پەنابەرێکی کوردستانی باشوورە و لە ساڵی ٢٠٠٠ وە کوردستانی بەجێهێشتوەو وەک پەنابەرێک ڕووی لە هەندەران کردوو و لە شاری نۆتینگهام بەریتانیا گیرسایەوەتەوە

هێمن وەک پەنابەرێک، ئازار و سەختی زۆری کێشا و زیاتر لە ٨ ساڵ چاوەڕوانی، دواجارساڵی ٢٠٠٨ مۆڵەتی مانەوەی کورتماوەی پێدەدرێت، هاوکات هێمن، بەدەست کێشەی بینینەوە زیاتر ڕووبەڕووی گرفت و ئاڵۆزی ژیان دەبوویەوە ، تا دواجار ڕۆژی ٢٤/٧/٢٠١٣ هێمن لەکاتی چوونەدەرەوەدا، لە سەر یەکێ جادەکان شوێنی ژیانی و لەکاتی پەڕینەوەدا ماتۆڕسوارێک لە هێمن دەدات و زۆر بەسەختی بریندار دەبێت، وەپاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لە بەر سەختی برینەکەی لە سەریدا، دەوروبەری کاتژمێر ١٢ی شەو لە بێهۆشی بێدار نابێتەوەو بە ئەسپایی گیان لەدەست دەدات. بە پێی قسەکانی ئەلین ژنەهاوڕێی هێمن، دەزگا بەرپرسەکان و پۆلیس هیشتا بەدواداچوون بۆ کەیسی مردنەکەی هێمنی جوانەمەرگ ئەنجام دەدەن.

 


جاسم غەفور
تۆتینگهام / بەریتانیا
٥\٨\٢٠١٣
ماڵپەڕی جاسم غەفور

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک