له یادی نه‌مراندا: فوئادی حه‌مه‌مین‌ئاغا ئه‌و هونه‌رمه‌نده شانۆکاره نه‌مره‌یه، هه‌رگیز شانۆی‌کوردی له‌بیری ناکات.
ئاسایش عوسمان دانش
هونه‌رمه‌ند فوئاد حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا.
مامۆستا فوئاد ئه‌کته‌رێکی بــــــه توانا بوو له شانۆدا به تایبه‌تی سیمایه‌ک و توانایه‌کی به هێزی هه‌بوو وه‌ک ئه‌کته‌ڕێکی کۆمێدی له نواندنه‌کانیدا ، شانۆیی ( جـــــــه‌نابی موفه‌تیشی گۆگۆڵ ، ڕۆڵی میرزا ، کیچی حه‌مه سدیق مه‌حمود ، ڕۆڵی حه‌س حه‌س ) گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
جگه له‌م خه‌سڵه‌ته مرۆڤێکی دڵ فراوان و ساده‌و ساکـار له خۆ بوردو ره‌فیق دوست و که‌سێکی قسه خۆشی نه‌سته‌ق و خۆش مه‌شره‌ب و ده‌رون پاک و خاوین بوو هـه‌موو که‌سێک یه‌کجار دوستایه‌تی بکردایه هه‌میشه حه‌زی بـــــــــــــه بینین هاوڕیه‌تی ده‌کرد ، سه‌رده‌مانێک کۆمــــــــــــــه‌ڵه‌ی هاوڕیانی ( قه‌ل و 10 یان ) لــــــــــــــــه شاری سلێمانی دامه‌زراندوه ، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ته‌نها 10 که‌س بوون زۆر هاوڕی یه‌کتر بوون و ژیانیان بـــــــــه خۆشی به یه‌که‌وه به سه‌ر بردوه ، هاوڕی هێژام هونه‌رمه‌ندی شانۆکار کاک شه‌ماڵی عـــه‌به ڕه‌ش که هاوسه‌ری شادان خانی کچی مامۆستا فوئاده له‌م باره‌یه‌وه زانیاری له‌مه‌ڕ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه داومه‌تی کــــــــه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له که‌سانی ناسراوی شاری سلێمانی پێک هاتبون لـــــــــــه‌وانه به‌ڕیزان ( خالید خاڵ ،، کــــه سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بووه ،، فوئاد حه‌مه‌مین ئاغا ،، جێگری سه‌رۆک بوه ،، ئه‌ندامه‌کانیش بــــــریتی بوون له مامۆستا عه‌بدوڵا سه‌راج ،، عومه‌ر مه‌حمود میرزا ،، فوئاد عه‌بــــــــــه‌ڕه‌ش ،، فه‌ره‌یدون تۆفیق ئاغا ،، که‌مال مه‌رکه‌ز ،، عو شاڵی ،، سه‌ربه‌ست قه‌زاز ،، مامۆستا عه‌لی ... ) هه‌میشه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه پێکه‌وه مانگی جارێک هه‌ر جاره‌ی لــه مالێک قه‌لێکی گه‌وره‌یان ئاماده کردوه له‌گه‌ڵ برنجی کوردی و خواردنی تری به‌تام به‌ڵام مه‌رجیان ئـه‌وه بوه به هه‌مویان بـــه باشی ئه‌و قه‌له‌یان فه‌حس کردوه تا بزانن هیچ که‌م کوڕی نیه که دلنیا بوون دواتر لـــــــــــــــه‌و دانیشتنه تایبه‌تیه‌دا قه‌لــــــــه‌که‌یان به برنجی کوردی و ڕۆنی حله‌و لــه‌تکه نۆک و خواردنی به‌تامی تر له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌دا به‌خۆشی و شادیه‌وه‌خواردوه هه‌رله یه‌که‌م دانیشتنه‌وه تا دوا دانیشتن که 10 جار ده‌کــــــــــــات باشترین خواردنیان کام جاره بوه و له‌ماڵی کێدا بوه ئه‌و که‌سه ڕیژه‌ی یـــــــه‌که‌میان داوه‌تی و له کۆتایی دا به هه‌مویان ده‌عوه‌تێکی گه‌وره‌یان بۆ کردوه به شێوه‌ی سه‌یران و له ده‌ره‌وه‌ی شار ، جگه لــه‌م به‌ڕێزانه‌ش مامۆستا فوئاد هاوڕی زۆر خۆشه‌ویستی تری هه‌بوه که په‌یوه‌ندیان به‌هێز بوه. لێره‌دا نــــاوی هه‌ندێک له‌و هاوڕیانه‌ی تۆمار ده‌که‌م له‌وانه: (فوئاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵای محاسب ، نوری وه‌شتی ، ڕه‌ئوف یه‌حیا ، عه‌لی توانا، عه‌لی جۆڵا، عه‌بدولی حه‌مه جوان ، نوزاد مه‌جید ، دلشاد سدیق ، دکتور ماجد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا ، شوان عوسمـــان فایه‌ق ، سالار به‌هادین ، فائق عومه‌ر توفیق ، فه‌ره‌ج مسته‌فا ، عه‌بدوڕه‌حمانی مه‌لا حه‌مه‌ی کوردی) .
مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند ( فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا حاجی عه‌وڵای درێژ ) لـــه ڕۆژی بیست و دووی ساڵی 1933 لـــــــه شاری سلێمانی له دایک بووه ، باپیری پێاوێکی ئاینی و خواپه‌رست بووه ناوی حاجی عه‌بدوڵای حاجی ئاغا ساڵح بووه کــــــــــــــه به عه‌وڵای درێژ به ناوبانگ بووه ، پێاوێکی زۆر به ئاین خیرکه‌ر بووه هاوته‌مه‌نی حاجی کاک ئــــــــــه‌حمه‌دی شێخ بووه ، وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه مناره‌ی مزگه‌وتی گه‌وره ئه‌م دروستی کردوه ، هه‌روه‌ها خانی عه‌جه‌م لــه شاری سلێمانی ئه‌م بینایه‌تی ناوه چونکه موڵکی خۆی بووه بـه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پێاوه زۆر خۆشه‌ویستی حاجی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ بوه پێش وه‌فات کردنی وه‌سێتی کردوه کـــــــــه حاجی عه‌وڵا له نزیک گۆڕه‌که‌ی بنێژن بۆیه کاتێک که حاجی عه‌وڵا درێژ وه‌فاتی کردوه‌لــــــــــه ساڵی 1322 کۆچی له گۆڕستانی مزگه‌وتی گه‌وره نزیک مه‌رقه‌دی حاجی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رقه‌ده‌که نێژراوه.!
حاجی عه‌بدوڵا چوار کوڕی هـــــــــــه‌بوه که ئه‌مانه‌ن حاجی ئاغا فه‌تحوڵا ، ئیبراهیم ئاغا ، حه‌مه ئاغا ، حه‌مه‌مین ئاغا که باوکی مامۆستا فوئاده و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه چوار کوڕی هه‌بوه که ئه‌مانه‌ن: (نوری ئاغا ، حمه ڕه‌شید ئاغا ، خه‌سره‌و ئاغا ، کاک فوئاد).
مامۆستا فوئاد خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری سلێمانی ته‌واو کردوه‌و لــه ساڵی 1950 دا دواتر چووته په‌یمانگای مامۆستایان له به‌غدا و ساڵی 1953 په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی بوه بـــه مامۆستا ، دواتر له ساڵی 1957 ژنی هێناوه‌و خێزانی پێکه‌وه ناوه ، خێزانه‌که‌ی خه‌ڵکی شاری سلێمانیه و ناوی خاتوو ( نه‌زیره عه‌لی حسن ) ه و پێکه‌وه بونـــــه‌ته خاوه‌نی هه‌شت منداڵ به ناوه‌کانی ( شادان ، به‌یان ، شوان ، کاوان ، سامان ، حه‌مه ، شارا ، شه‌م ) .
هونه‌رمه‌ندی نه‌مر مامۆستا فوئاد تا ساڵی 1969 لــــــــــــــه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شێخ مه‌حمودی کوڕان به مامۆستایی ماوه‌ته‌وه و دوایی بوه به یاریده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که.!
له‌م وێنه‌یه‌دا مامۆستا فوئاد منداڵه و له قوتابخانه‌ی خالدیه. یه‌که‌م که‌س له لای چه‌پ دانیشتوه. ساڵی 1975 چوته چالاکی قوتابخانه‌کانی سلێمانی مـــــــــــاوه‌ی سێ ساڵ لــــــــه‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه خزمه‌تی کردوه ، تا دواتر له ساڵی 1978 چۆته به‌ڕیوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری جـــــــه‌ماوه‌ر له سلێمانی و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ لـــــــه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بوه و دواتر خۆی خانه‌نشین کردوه له ساڵی 1984 دا وه‌ک زۆر لـــــــــه هونه‌رمه‌ندان هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ری شانۆ بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له قوتابخانه‌و لــــــــــــــــه گه‌ڵ هاوڕیانی گه‌ڕه‌ک به‌شداری کاری هونه‌ری و شانۆیه‌کان بوه که ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌کی زۆر لــــــــه شانۆکاران و دروست بونی خۆشه‌ویستی و نزیک بونه‌وه له شانۆ ، له ساڵی 1969 له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لـــه هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران له‌وانه: (محه‌مه‌د سدیق مه‌حمود ، محامی ،، نوری وه‌شتی ،، ته‌ها خه‌لیل ،، نــــــــــــــه‌وزاد مه‌جید ،، شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر ،، عه‌لی جۆڵا ،، عه‌لی توانا) وه‌ک ئــــــــــــه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردیان دامه‌زراندوه لـــــــــه شاری سلێمانی که تیپێکی گه‌وره بو وه و شان بـــــــــــه شانی تیپی نواندنی سلێمانی خزمه‌تێکی زۆریان به‌هونه‌ری شانۆ و مۆسیقا‌و بواره‌کانی تری هونه‌رکردوه له سلێمانی و کوردوستان ، دوای ئه‌وه ئـــــــــــــــــــــــه‌م تیپه ناوی گۆڕدرا بــــه تیپی کۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی ، ماوه‌ی زیاتر لــــــــــــــــه 39 ساڵه ئه‌م تیپه به هه‌مان تواناوه به‌رده‌وامه له خزمه‌تکردنی هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ر و کلتوری کوردی.!
هونه‌رمه‌ند مامۆستا فوئاد حمه‌مین ئاغا وه‌ک ئه‌کته‌رێکی سه‌رکه‌وتو به‌شداری کـــردوه له نواندنی چه‌ندین کاری شانۆیی و درامای ته‌له‌فیزیۆنی و فیلمی سینه‌مایی و ته‌مسیلیی رادیۆیی.
لێره‌دا سه‌رجه‌م کاره هونه‌ریه شانۆیی و درامی و سینه‌ماییه‌کانی تۆمـــــــــار ده‌که‌م هیوادارم وه‌ک ئه‌رشیفیک بمێنێته‌وه .
هونه‌رمه‌ند فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا له کاتی وێنه گرتنی زنجیره‌ی گوڵاڵه. سیهه‌م که‌س له دوای هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ و حه‌مه سه‌عیده‌وه.
مامۆستا فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا جگه له بواری هونه‌ری و کــــــــــــــــــــــــــاری وه‌زیفی ساڵی 1965 له مه‌له‌وانگه‌ی سه‌رچنار ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانیتی بوه‌و هه‌روه‌ها ئـــــــه‌ندام و ڕاهێنه‌ری یاری شه‌تره‌نج بووه توانیویه‌تی خزمه‌تی باشی ئــــــــــــــــــــه‌م دوو بواره‌ش بکات ، هونه‌رمه‌ند فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵۆێست و کورد په‌روه‌ر بووه ، لــــــــــه ته‌مه‌نی لاوێتیدا په‌یوه‌ندی هه‌بوه له گه‌ڵ حیزبی شیوعی کوردستاندا و هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی چه‌پ و کۆمۆنیزم بوه ئــــــه‌مه‌ش وای کردوه له ساڵی 1963 له کاتی نه‌کبه‌ی (مه‌نعی ته‌جه‌وله‌که‌ی ) شاری سلێمانیدا له لایه‌ن ڕژێمی بــه‌عسه‌وه بگیرێت و ماوه‌ی نۆ مانگ له به‌ندیخانه له شاری که‌رکوک به‌ند ( سجن ) بکرێت؟
ئه‌وه‌ی شایانی باسکردنه لێره‌دا خیزانه‌که‌ی مــامۆستا فوئاد، خاتوو نه‌زیره توانیویه‌تی به‌شداری کاری هونه‌ری لــــــــه درامای نامه‌یه‌ک له خنکاوه‌وه و فیلمی نێرگز بوکی کوردستانه‌و فیلمی خوله پیزه‌و له‌م دوایانه‌ش به‌شداری لـــــــه درامای ( له گولێک کاڵترو و گه‌ڕانێک به دوای سیبه‌ره‌کانداو ژیله‌مۆ ) بکات و به تایبه‌تی لــــــــــــــــــــه درامای گه‌ڕانێک به دوای سیبه‌ره‌کاندا رۆڵێکی به‌رچاوی به‌رجه‌سته کرد کـــــه جێگای ڕه‌زامه‌ندی بینه‌ران بو ، به‌مه‌ش خاتو نه‌زیره سه‌لمــاندی که له‌سه‌ر ڕیبازی مامۆستا فوئاد به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردی دا‌و مامۆستافوئاد زیندو نه‌مره‌و توانیویه‌تی له‌پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خزمه‌تی خۆی بۆ ڕێبازی هونه‌ری کوردی هـــــاوسه‌رێکی ئاوا له پاش خۆی بۆ درێژه پێدانی ئه‌و ڕیگایه‌ی که له ژیاندا هه‌ڵیبژاردبوو به فیڕۆ نه‌دات.؟
هونه‌رمه‌ند مامۆستا فوئاد له گه‌ڵ نه‌زیره خانی هاوسه‌ری له کاتی پڕۆڤه کردندا.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی شانۆکار (( خاتو شادان )) کــــــه کچی گه‌وره‌ی مامۆستا فوئاده وه‌ک خانمه ئه‌کته‌رێکی کورد له مێژه لـــــه چه‌ندان کاری شانۆیی و فیلم و درامای کوردی‌دا به‌شداری کاریگه‌رو سه‌رکه‌وتوی کردوه و ئه‌کته‌رێکی بــــــــــــه توانایه ، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و توانـــــــاو خۆشه‌ویستیه‌ی که مامۆستا فوئاد توانیویه‌تی دروستی بکات له ناو خێزانه‌که‌ی دا بۆ هونــــــــــه‌ری کوردی ، له‌هه‌مان کاتدا خاتو شادان خێزانی ئــــــه‌کته‌ری به توانای کورد شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌شه که پێکه‌وه چ له کوردوستان و له هه‌نده‌ران ( هوڵه‌ندا ) خزمه‌تی زۆری هونه‌ری کوردی نه‌ته‌وه‌کــه‌یان کردوه و چه‌نده‌ها شانۆیی و فیلمی کوردی به هێزیان نمایش کردوه به‌تایبه‌تی له وڵاتی هوڵه‌ندا، هه‌ندی له‌وانه‌ش فیلمی هۆڵه‌ندی { ئه‌و کوڕه‌ی ئیتر نادۆێ ، ئۆپه‌رێتی هۆڵه‌ندی کۆیستی فه‌ناید، شانۆیی دووباره‌ی داستانێک ، فیلمی ڕۆژانی زه‌رد ، فیلمی هـــــــــــــــه‌له‌و هۆڵه‌ندا ، فیلمی نامۆی } جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو کچه‌کانی شایی و شارۆ و خه‌ڵاتی یه‌که‌مینیان وه‌ر گرتوه.
له‌ساڵی 1999 هونه‌رمه‌ند فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا کوردوستان به‌جێ دێڵی و به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ ده‌کات و له هوڵندا جیگیر ده‌بێت به‌ڵام بـــــه داخه‌وه دوای ساڵ و نیوێک جـــــــــــــه‌ڵته‌ی مێشک لی ئه‌دات و له ئه‌نجامدا توانای قسه کردنی نامێنێ تا لـــــــــه ڕۆژی 7 مانگی ئازاری ساڵی 2004 له نه‌خۆشخانه ده‌که‌وێت و پاش سیانزه ڕۆژ له کات ژمێر سێ و نیوی به کاتی هۆڵه‌ندا لـــه به‌رواری نوزده‌ی ئازاری ساڵی 2004 ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ماڵئاوایی یه‌کجاری لێ‌کردین و کــــــه‌سه‌رێکـی گه‌وره‌ی له دڵی نه‌ته‌وه‌که‌ی به گشتی و هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران به تایبه‌تی به‌جێ هێشت ، لــــه ڕۆژی 25 مانگی ئازای هه‌مان ساڵیش‌دا ته‌رمه‌که‌ی هێنرایه‌وه سلێمانی له گردی سه‌یوان نێژرا.
دوا ساته‌کانی ژیانی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن فوئادی حه‌مه‌مین ئاغا له خه‌سته‌خانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش ،، سیروان جه‌مال ، کامه‌ران ڕه‌ئوف.
وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ماندوبون و خزمـــــــــــــه‌تی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مره بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌ی ساڵی 2007 به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری شانۆ لــــــــــــــــه شاری سلێمانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانی کۆچکردووی به‌خشی به خێزانه‌که‌ی . ئه‌وه‌ی شایانی بـاسه کاکه شوانی کوڕی هونه‌رمه‌ند مامۆستا فوئادی حه‌مه‌مین ئاغاش وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ باوکی یــه‌که‌م کۆرپه‌ی به ناوی فوئاده‌وه ناو ناوه،! دوا وته‌م سه‌بوری و دڵنه‌وایی بۆ خێزان و کوڕ‌و کچه‌کانی و که‌س و کار‌و و هونه‌رمه‌ندان و هـــه‌موو هاوڕیان و خۆشه‌ویستانی و هه‌زاران سه‌ڵاو له ڕوحی پاکی بێت.
١٣\٨\٢٠٠٨ بۆرۆس ــ سوید
|