فوئاد مه‌عسووم و بانگه‌وازی (یابنی
ارکب معنا).
(٣)

موحسین جوامێر
مه‌سعوود محه‌مه‌د ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ :" هه‌ڵوه‌ستی تایبه‌تیی مه‌لاکانی
کۆیێ ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1961 دا دوای به‌رپابوونی شۆرش له 11ی ئه‌یلوولدا،
حکوومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ( 1914-1963 ) داوای لێ کردن بروسکه‌ی
پیرۆزباییی بۆ بنێرن و شۆڕشگێڕه‌کانی کوردی تێدا تاوانبار بکه‌ن. مه‌لا
له‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه و ته‌ئویلات فێری نه‌کردبوون ته‌بریران بێننه‌وه
بۆ خراپه، به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه ڕه‌فزی خواهیشتی میرییان کرد و
چوونه به‌ندیخانه و دووچاری عه‌زاب و زه‌حمه‌تێکی گه‌وره‌بوون، نه‌خۆیان
نه‌که‌سیش ده‌یزانی سه‌رئه‌نجامیان به‌چی ده‌گا، چونکه ده‌عوایێکی
عورفیی قورس ڕێک خرا له دژیان که سزای خنکاندن بوو، هه‌ندێک بێ‌دین
شایه‌دیشیان لێ دان، به‌تایبه‌تی له مه‌ڕحووم ( مه‌لا مه‌عسووم )..ئه‌وساڵه
دوای گرتنی مه‌لاکان وا ڕێککه‌وت چووم بۆ سلێمانی، براده‌ران وه‌زعی
کۆیه‌یان لێ پرسیم، پێم گوتن ئێسته له کۆیێ خه‌ڵق به بانگی که‌ڵه‌شێر
نوێژ ده‌که‌ن، چونکه مه‌لای تێدا نه‌ماوه بانگ بدات ". له کتێبی (
حاجی قادری کۆیی – به‌رگی دووه‌م ) دا .
د. فۆاد سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێسته‌ی کوردستان له په‌رله‌مانی
عێراقدا، کوڕی ئه‌و مه‌لا مه‌عسوومه‌یه که نزیکه‌ی 50 ساڵ به‌ر له
ئێسته له‌گه‌ڵ زاناکانی دیکه‌دا ته‌حه‌ددای عه‌بولکه‌ریم قاسمی سه‌رۆک
کۆماری ئه‌وسای عێراقیان ده‌کرد.. که‌چی له 6ی ئه‌م مانگه‌دا( کانوونی
یه‌که‌م2009 ) به بیانووی ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان بۆ هاتووه که مڕوونه‌ت
بنوێنن، ته‌نانه‌ت هانی ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و ئه‌وانیدیکه‌ی
ده‌دا به وته‌ی ( یابنی ارکب معنا )، تاکوو ته‌بای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
هاوپه‌یمانیی کوردستان، ئه‌وانیش ده‌نگ به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بده‌ن،
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ده‌بێ ڕه‌فز
بکرێ و به‌هیچ کلۆجێک ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێ، چونکه یه‌که‌م : قه‌باره‌ی
کورد بچووک ده‌کاته‌وه، دووه‌م : مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک هه‌ر له‌ئێسته‌وه
به‌پێی خاڵی 6ی خودی یاساکه که خه‌ته‌رترین و بکوژترین خاڵه و تێیدا
گاڵته به ئه‌قڵی کورد ده‌کرێ؛ زینده‌به‌چاڵ ده‌کرێت، ئه‌وسا بۆ که‌رکووکییه‌کان
ته‌نیا سیر بخۆ و زوڕنا لێده- ده‌مێنێته‌وه.
نامه‌وێ له‌م باسه‌دا درێژدادڕ بم، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم هێندێ جار ڕه‌نگه‌کان
عه‌نتیکه ئاوێته‌ی یه‌کدی ده‌بن..له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا،
ساڵانه ئینقیلاباتی عه‌سکه‌ری ڕوویان ده‌دا، به‌یانییان که هه‌ڵده‌ستاین،
هاوکات له‌پاڵ ئه‌و قه‌ناره‌یه‌ی ئینقلابچییه‌کان بۆ یه‌کتریان هه‌ڵده‌خست
و شه‌قامه‌کانی به‌غدا بۆنی خوێنیان لێ به‌رز ده‌بووه‌وه، ده‌مانبیست
به‌یاننامه‌ی یه‌که‌م به ئایه‌تی ( قل جا‌ء الحق وزهق الباگل، إن
الباگل کان زهوقا ) ده‌ستی پێ ده‌کرد. له‌بیرمه که گوێمان له‌م ئایه‌ته
ده‌بوو، ده‌مانگوت ئه‌وڕۆ مه‌کته‌ب نییه.
ئه‌مڕۆکه‌ش سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی کوردستان فۆادی مه‌لا مه‌عسووم که له
هه‌ڵوێستی ( سآوی إلی جبل یعێمنی من الما‌ء )دایه، ئه‌مه‌ش واتای
بێهووده‌یی و له‌نێوچوونی حه‌تمی ده‌گه‌یه‌نێ و گه‌ره‌که بیر له ( لا
عاێم الیوم..) بکرێته‌وه، دێ و ده‌خوازێ به بانگه‌وازی: ( یابنی ارکب
معنا ) بابای دیکه‌ش سارد بکاته‌وه!
2009/12/16
mohsinjwamir@hotmail.com
|