١٥\۴\٢٠١٠
فوئاد سدیق
هه‌ر بدوێ، لاده‌د‌رێ.

جه‌مال کۆشش
کاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 90 ده‌کاندا، به‌ڕێز فوئاد سه‌دیق
نووسینیکی ئه‌ده‌بی له گۆڤاری نووسه‌ری کورد به‌ناوی ((ئه‌ده‌ب و
سیاسه‌ت)) بڵاوکرده‌وه .کورته‌ی بۆچوونه‌کانی ئه‌و ده‌می پشتی به‌ستبوو
به شیعره ناچرالیسته‌کانی گۆران و هه‌لدان گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی
به‌دوورکه‌وتنه‌وه له ژینگه‌وباخچه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بی مولته‌زیم
گرێدا بوو. هه‌ر ئه‌وسا پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد که ئه‌م بۆچوونانه‌ی
له دلسۆزی و خه‌مخۆری بۆ جیهانی ئه‌ده‌ب بێت، له نووسینیکی هه‌مانکاتدا
له ژماره 5 گۆڤاری نی‌نا که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری شه‌به‌نگ
له هه‌ولیر بڵاوده‌کرایه‌وه، نووسیبوم کاک فوئاد سدیق مه‌رامیکی سیاسی
تری هه‌یه، و کارێکی تری هه‌یه، و هه‌ڵبژاردنێکی تری له‌به‌رده‌مدایه.
ئه‌و ده‌م کاک فوئاد به‌ئاره‌زووی خۆی لاده چوو، وه‌ده‌توانین بڵیین
به هۆشیاری وئازادی ته‌واوه له‌ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی یه‌وه
گواستیه‌وه بۆ لای ڕاگه‌یاندنی پارتی. له ئه‌ده‌به‌وه گواستیه‌وه
بۆ لای سیاسه‌ت.
له‌ڕاستیدا کاک فوئاد سدیق ، نیو جارویه‌کجار گووتاری سیاسی به‌رهه‌مهێنا،
نیوه‌که‌ی ساڵی پار بوو له ژماره 759 ی گۆڤاری گوڵان دا، که سه‌ڕه‌ڕای
ئه‌وه‌ی پێداهه‌ڵگوتنێکی به‌دڵی خۆی به‌سه‌ر پارتیدا وه‌ک تاکه حزبی
نه‌ته‌وه‌یی و شکاندنی ته‌واوی حزبه‌کانی تر ، به‌سه‌ر بارزانیداو وه‌ک
سه‌رۆکی مه‌زن ودڵفراوان. گله‌یه‌کی هه‌ندێک توندی خستبووه ڕوو که
ڕێگا به‌چه‌ند که‌سێکی ماستاوکه‌ر ده‌درێت تا ڕێگای حزبه‌که‌ی بارزانی
پیس و گه‌نده‌ڵ بکه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و نیو ووتاره له‌سه‌رنووسه‌ری گوڵان
لابرا، پاش ئه‌وه‌به فه‌رمانیکی ئه‌و که‌سه‌ی (( موعجیزه‌ی دروستکردنی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ))* په‌یدا
کردووه، بۆ جێگای خۆی هێنرایه‌وه و دووباره تێهه‌ڵچوه‌وه به‌پیداهه‌ڵگوتنه‌وه
به سه‌رۆکی مه‌زن وبسمارکی کوردی دا .
یه‌کجاریتر، به‌ڵام یه‌کجاری ته‌واو، که پێشناچێت هیچ ده‌ستی له
خوڵقاندنی دا بوو بێت، له ژماره 774 گۆڤاری گوڵاندا ووتاریکی ڕه‌خنه‌یی
ده‌رباره‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌ریم به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕیز
دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح تیا بڵاوکرده‌وه. سزاکه‌ی لابردنی بوو له‌سه‌ر
نووسه‌ری گۆڤاری گوڵان به‌یه‌کجاری به‌فه‌رمانی سه‌رۆک بارزانی و نێچیر
بارزانی.
دڵنیام کاک فوئاد سدیق نانبراو نابێت و گه‌لیک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی دی
هه‌ن،که ئاماده‌ن پارووی چه‌ور بده‌ن به مه‌دحه‌کانی . له‌و باره‌وه
خاترجه‌مم.
ئه‌وه‌ی من تووڕه ده‌کات و ڕه‌نگه زۆرێک له خۆێنه‌ران دیش به‌زه‌ییان
به‌و جۆره له سه‌رنووسه‌رانه‌دا بیته‌وه که‌له‌سه‌ر ڕاپۆرتیکی
شیکاری و به‌راوردکاری که پێناچیت هیچ ده‌ستێکی خۆی له هه‌لویسته‌که‌دا
هه‌بیت، ده‌بنه یه‌که‌مین سزاکێش و یه‌که‌مین کارتی سازش بۆ ڕازیکردنه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر ،گرنگ ئه‌وه‌یه پلانی ووتنه‌کان په‌یامه‌کانی حزب گه‌یشتوون.
که دۆست و حه‌ریف بزانن هه‌لومه‌رج گۆڕاوه. ئه‌م سه‌رنووسه‌رانه ده‌بنه
چالاکی ئه‌و پێشمه‌رگه سادانه که شه‌وی پێشووتر هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر
بازگه‌ی دوژمن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی جێگاوڕێگای لیژنه‌ی مفاوه‌زات له‌سه‌ر
مێزی گفتوگۆ ، به‌هیزتر بکه‌ن.
سه‌رنووسه‌ریی به‌م ده‌رده ببرێت، به‌و جۆره نان په‌یدا بکه‌ن، ده‌بیت
ئه‌وه بێته پێش چاومان که عه‌وامی کادر چۆن نان په‌یدا ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه کاک فوئاد وه‌ک ده‌ستی له ئه‌ده‌ب هه‌ڵگرت، له‌فێله‌کانی
سیاسه‌تیش حاڵی نه‌بوو. چ هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسییه داوای ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی
ته‌له‌فزیۆنی بکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ؟
________________________________________
*
ناوی ووتاریکی فوئاد سدیق. سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری
گوڵانه به‌ناوی نێچیروان بارزانی موعجیزه‌ی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
12.4.2010
سویسرا
|